48 یاسای هێز و دهستهلاتپێشكهشه به‌گیانی ئه‌و خالید جۆتیار‌ه‌ی خۆشه‌ویستی خاك شێت و شه‌یدای هه‌ولێرو حه‌یران و مه‌حمود زامداری كرد. The 48 Laws Of Power by Robert Greene 48 یاسای هێز و ده‌سته‌لات نوسینی: رۆبه‌رت گرین وه‌رگێر: مسته‌فا ڕابه‌ر ڕۆبه‌رت گرین ساڵی ١٩٥٩ له خێزانیكی جوله‌كه له لوس ئه‌نجلس له دایك بووه ده‌رچوی زانكۆی ویسكۆنسین - مادیسۆنه له سالی ١٩٩٨ دا كتێبی (٤٨ یاسای هێز) ی نوسیوه كه هاوشێوه‌ی (میر) ی نیكۆلای میكیاڤیلی ( ١٤٦٩ - ١٥٢٧ ) یه ( سالی١٥١٣ له‌ئیتالیا نوسراوه) تا ئه‌مرۆش دروشمه ناوداره‌كه‌ی (بۆ گەیشتن بە ئامانج، هەموو رێگایەك حەڵاڵه) به نمونه‌ی به‌دڕه‌وشتی ناجوامێرانه‌ی سیاسه‌تمه‌داران دائه‌نرێت. دوای میری میكیاڤیلی ئه‌م كتێبه‌ی رۆبه‌رت گرین دێت هه‌رچه‌ند له مێژ نیه نوسراوه به‌لام زۆر لێكۆلینه‌وه‌ی تێر‌و ته‌سه‌ڵی له‌سه‌ر كراوه. گرین له‌درێژه‌ی ڕاڤه‌كردنی هه‌ر یاسایه‌ك به‌سه‌رهاتێكی سه‌رنج راكێشی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كتێبه‌كه‌ی به كلیلی ده‌سته‌لات وێنا كردوه بێگومان بیر‌و بۆچونی چه‌وتی تیایه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زۆر درێژه نه‌كێشیت من ته‌نیا سه‌ردێڕی یاساكانم كردوه به‌كوردی له گه‌ل هه‌ندێ سه‌ربرده كه له‌په‌ڕاوێزی كتێبه‌كه وه‌ك نمونه‌ی په‌ندو عیبره‌ت نوسراون. به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆم كارێكی باشم نه‌كردوه وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی ڕۆژێك توره‌گه‌یه‌ك خڕكه به‌ردی له‌گۆره‌پانی پێش مزگه‌وتی گونده‌كه‌یان هه‌ڵڕشت و ووتی ئه‌گه‌ر دوو موسلمان به شه‌ڕ هاتن با سودی لێ وه‌رگرن .. له ڕۆژئاوا ئه‌م جۆره نوسینانه بۆ كات به‌سه‌ر بردن ده‌خوێننه‌وه ، به‌لام له وولاتانی دوا كه‌وتوو فه‌رمانده و میره‌كان بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بكه‌ن ناوه ڕۆكهكهی بلیمه‌تانه پێڕه‌و ده‌كه‌ن. یاسای ژماره یه‌ك هه‌رگیز خۆت له وهستاكهت زیرهكترو دره‌وشاوه‌تر نیشان مه‌ده واته سێبه‌ر له به‌رپرسی خۆت مه‌كه پێویسته هه‌روا بزانی ئه‌و له‌تۆ چالاكترو كارامه‌تره ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد تۆ له‌و دره‌و شاوهترو به‌تواناتری بێگومان ترسی لێدهنشیت و ته‌نگه‌تاو ده‌بیت ، ڕه‌نگه ژێر به ژێر هه‌ول بدات چاڵت بۆ هه‌ڵكه‌نی و له كۆل خۆیت كاته‌وه. یاسای ژماره دوو زیاد له پێویست متمانه به هاوڕێكانت مه‌كه بزانه چۆن دوژمنه‌كانت بهكاردینێت ده‌بی زۆر ووریای به‌غیلی هاوڕێ كانت بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان خێرا هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕن و ده‌چنه‌وه به‌گژتا ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر په‌نا به‌ریته به‌ر كۆنه دوژمنێكت و به‌كرێی بگری زۆر له هاوڕێكه‌ت دلسۆزتر ده‌بی چونكه ئه‌و پێویستی زۆری به سه‌لماندی دلسۆزی هه‌یه ئه‌وی ڕاست بیت ده‌بی زۆرتر له ههڤالهكهت بترسی هه‌تا دوژمنه‌كه‌ت . ئه‌گه‌ر دوژمنت نیه ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بدۆزه‌وه بۆ په‌یدا كردنی. یاسای ژماره سێ نیاز‌و مه‌به‌سته‌كانت بشاره‌وه هه‌ول بده هاوسه‌نگی خه‌لك تێك بده‌یت له‌گومان و تاریكی‌دا بژین با نیاز‌و مه‌به‌سته‌كانت لای خه‌لك ڕۆشن نه‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڵگه‌یه‌ك یان سه‌ره داوێكیان له‌ده‌ستدا نه‌بیت كه تۆ به‌ته‌مای چیت ناتوانن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ به‌رگری كردن هه‌ول بده ماوه‌یه‌كی باش به‌ڕێگه‌ی هه‌له‌دا بڕۆن له‌ناو تهمو مژدا بیان پێچه‌وه ئه‌وكاته‌ی هه‌ست به نیاز و مه‌به‌ستی تۆ ده‌كه‌ن كار له‌كار ترازاوه. یاسای ژماره چوار هه‌میشه كه‌متر له پێویست بلێ له‌و كاته‌ی ده‌ته‌وێ به درێژدادڕی سه‌رنجی باشی خه‌ڵك بۆ خۆت ڕاكێشیت ده‌بیته كه‌سێكی ئاسایی و توانای كۆنترۆل كردنی كیشه‌كانت له‌ده‌ست ده‌رده‌چیت به‌لام ئه‌گه‌ر رسته‌و ده‌سته واژهكانت كورت‌و تهمو مژاوی بن با چه‌ند شتێكی پڕ‌و پوچیشی تیا بیت به ماقول و ڕه‌سه‌ن بۆت لێك ئه‌ده‌نه‌وه با فهرمایشتهكانت وه‌كو مه‌ته‌لی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سفینكس ( ئه‌بی هۆل) وابن له میسر كه سه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شێڕێكی زه‌به‌لاح دروست كراوه. میره زۆرداره‌كان هه‌میشه به مۆنی و كه‌م گۆتن خه‌ڵك سه‌رسام ده‌كه‌ن و ده‌یان تۆقێن فره‌وێژ ئه‌گه‌ری ههلهكردنی زۆرتره به‌سه‌رهات: له‌سالی ١٨٢٥ له‌ڕوسیا راپهڕینیكی سه‌ربازی له لایه‌ن لیبراله‌كان دژی تزاری نوێ ی روسیا نیكۆلای یه‌كه‌م رویدا داوای ڕیفۆرم و چاكسازی یان كرد به‌لام بێ به‌زه‌یانه ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان له لایه‌ن تزار سه‌ركوت كرا پینج سه‌ركرده‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی به خنكاندن حوكم دا ، یه‌كێكیان شاعیر ڕیلایڤ ١٨٢٦-١٧٩٥ كه رۆلێكی به‌رچاوی هه‌بوو له ڕیكخستنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا له پو‌تر‌سبۆرگ له ١٤ دیسه‌مبه‌ری ١٨٢٥ دا له ڕۆژی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی په‌تی خنكاندیان كرده مڵ و كورسیه‌كه‌ی ژێر پێیان ڕ‌اكێشا ، به‌لام له‌به‌ر قه‌له‌وی و قوڕسی كێشه‌كه‌ی په‌تی سێداره‌كه‌ی پچڕا و ڕیلایڤ ڕمبه‌ی له زه‌وی وه‌هێنا بێگومان (ڕوداوی له‌م جۆره وه‌كو نیشانه‌ی به‌زه‌یی خواوه‌ند پێناسه ده‌كرا كه ده‌بوو به‌پێی عورف و نه‌ریت ببه‌خشرێت) له‌وكاته‌دا ڕیلایڤ هه‌ستاوه سه‌ر پێی و هه‌ستی كرد سه‌رو ملی تێك نه‌شكاوه خێرا ڕۆی له حه‌شامه‌ته‌كرد و هاواری كرد ده‌بینن له‌روسیادا ناتوانن هیچ شتێكی باش و ڕێك‌و پێك دروست بكه‌ن ته‌نانه‌ت په‌تی سێداره‌ش. یه‌كسه‌ر نامه‌به‌ر به‌ره‌و كۆشكی زستانه‌ی تزار ڕۆیشت و هه‌واڵی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ باس كرد .. تزار هه‌رچه‌ند زۆر توڕه‌و نیگاران له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ئیمزاكردنی بڕیاری لێ بوردنی بو له نامه‌به‌ره‌كه‌ی پرسی هه‌لوێستی ئه‌و پیاوه چی بوو كاتێ كه موعجیزه‌كه ڕویدا نامه‌به‌ر كتومت ووته‌كه‌ی ڕیلایڤی بۆ گێراوه كه ووتبوی له ڕوسیا ته‌نانه‌ت ناتوانن په‌تێش دروست بكه‌ن نیكۆلاس ووتی زۆر باشه با ئێمه پیچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنین و نامه‌ی لێبوردنه‌كه‌ی پچر پچڕ كرد ووتی بڕۆن چۆنی ویستوه په‌تێكی وای بۆ دروست بكه‌ن ڕۆژی پاشتر بردیانه به‌ر په‌تی سێداره‌و به په‌تێكی ئه‌ستور هه‌لیان واسی. ئه‌و وانه‌یه فێربه كاتی ووشه‌یه‌كت له‌ده‌م هاته‌ده‌ر جارێكی‌تر ناتوانی قوتی ده‌یته‌وه یاسای ژماره پێنج ووریای ناوبانگ و ئابڕوی خۆت به ، به‌ژیانت به‌رگری لێ بكه پێویسته كار له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوبانگی خۆت بكه‌یت وه‌كو چاوتێری ، دڵسۆزی ، زۆر زانی چۆنایه‌تی بێگه‌رد و روخسار وا ده‌كات خه‌ڵك باست بكه‌ن ناوبانگت بلاو ده‌بێته‌وه ووریابه به شێنه‌یی و وریایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی توند‌و تۆل ناوبانگت بچه‌سپێنی ڕومه‌ت و ئابڕوی باش ده‌تخاته پێش چاوان هێزت مه‌زنتر پیشان ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی خۆت ماندو بكه‌یت ته‌نانه‌ت لێشت ده‌ترسن. نمونه له شه‌ڕی باكوری ئه‌فریقا ژه‌نرالی جه‌رمه‌نی ئێرڤین ڕۆمیل ناوبانگی به فێلباز و مانۆری سه‌ربازی ته‌فره‌ده‌رانه ده‌ركردبوو ترس و له‌رزی خستبوه گیانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووبه ڕوی ده‌بونه‌وه ته‌نانه‌ت له‌و كاتهناشدا كه هێزه‌كه‌ی شڕو ماندو بێزار ده‌بوون هه‌میشه یه‌ك تانكی ڕۆمێل به‌رامبه‌ر پێنج تانكی به‌ریتانیا شه‌ڕی ده‌كرد ڕوی له هه‌ر لایه‌ك بكردایه خه‌لكی شاره‌كان ڕایان ده‌كرد و له ترسان چۆڵیان ده‌كرد. ئیرڤین رۆمێل له ١٥ نۆڤه‌مبه‌ری ١٨٩١ له شاری هایدنهایم له ئه‌لمانیا له‌دایك بوه له جه‌نگی دوه‌می جیهان له باكوری ئه‌فریقیا نازناوی ڕیوی بیابانی دراوه‌تی. له ١٤ ئۆكتۆبه‌ری ١٩٤٤ كۆچی دوایی كردوه باش ئه‌وه‌ی ناچار كرا خۆی بكوژیت سه‌باره‌ت به‌شدار بوونی له پلانی كوشتنی هیتله‌ر له باره‌گاكه‌ی له بڕۆسیا له ٢٠ ته‌موزی ١٩٤٤ كاتی هیتله‌ر سه‌ر پشكی كرد له نێوان خۆكوشتن و ناشتنی به‌ڕێو ره‌سمێكی شایسته یان ئاماده‌كردنی له‌به‌ر ده‌م دادگایه‌كی سه‌ربازی له شاری به‌رلین ، ڕۆمێل خۆكوشتنی هه‌لبژارد. رۆمیل له‌ئۆكتۆبه‌ری سالی ١٩٤٢ دا شه‌ڕی عه‌له‌مه‌ینی له میسر دۆڕاند به‌رامبه‌ر ژه‌نرالی ئینگلیز مۆنتیگۆمری سه‌ركرده‌ی سوپای هه‌شته‌می به‌ریتانیا كه به مشكه‌كانی بیابان ناوبانگی ده‌كردبوو سه‌باره‌ت به نه‌بونی پاڵپشتی هیزی ئاسمانی له‌و شه‌ڕه‌دا یاسای ژماره شه‌ش به‌هه‌موو نرخێك سه‌ڕنجی خه‌ڵك بۆلای خۆت ڕاكێشه هه‌لسه‌نگاندنی هه‌مو شت به ڕوخساریه‌وه ده‌بیت ئه‌وه‌ی به‌ده‌ره‌وه نیه به هیچ ناچیت هه‌رگیز ڕێگه به خۆت مه‌ده له‌ناو قه‌ره‌بالغی وون بیت مه‌یه‌له بكه‌ویته چاڵی فه‌رامۆشی و له بیر چونه‌وه به‌هه‌ر نرخێك بیت سه‌ڕنجی خه‌لك بۆلای خۆت ڕاكێشه هه‌میشه خۆت مه‌زن نیشانده ره‌نگاو ڕه‌نگ خۆت بنوێنه لێل و مهنگتر به له خه‌لكی بوده‌له و مرۆڤی ماڵی كرا‌و. یاسای ژماره حه‌وت هه‌وڵ بده خه‌لك له‌باتی خۆت به‌كار بینی به‌لام با شانازی هه‌ر بۆ تۆ بیت ژیری و هۆشمه‌ندی ئازایی خه‌ڵك و توانای كاری جه‌سته‌ییان بقۆزه‌وه و بیانخهكار بۆ به‌ره‌و پێش بردن و جێبه‌جێ كردنی كار‌و باری خۆت چونكه ئه‌و جۆره یارمه‌تیانه نه‌ك هه‌ر كات و توانات پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بگره كه‌شێكی سه‌روه‌ریت پێ ده‌به‌خشن وه‌ك خێرایی و كارامایی له ئیش و كاردا ، دواجاریش ئه‌وكه‌سانه‌ی هاوكاری یان كردبوی له بیر ده‌چنه‌وه و ته‌نیا باسی تۆ ده‌كرێ قه‌ت كارێك به خۆت مه‌كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی تر بۆ بكه‌ن یاسای ژماره هه‌شت خه‌لك وا لێبكه ڕوت تێبكه‌ن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد تامك به‌كار بینه كاتی ڕوبه‌ڕوی كه‌سێك ده‌وه‌ستێته‌وه كۆنترۆل له‌ده‌ست تۆ دایه باشتر وایه ڕكابه‌ره‌كه‌ت به‌ره‌و ڕوت بیت ، واز له پلانه‌كانی خۆی بینی یه‌كه‌م جار به ده‌سكه‌وتی خه‌یاڵی فریوی ئه‌ده‌ی پاشان په‌لاماری بده ئیتر ههموكارتهكانی یاری له ده‌ست خۆت دایه یاسای ژماره نۆ به كردار خه‌ڵك ده‌ست كه‌مۆ بكه نه‌ك به ململانهو مشت‌ومڕ ئه‌وی ڕاست بیت سه‌ركه‌تنێ خێرا له میانه‌ی گفتوگۆ یان مشت‌ومڕ سه‌ركه‌وتنێكی پیرهێكی یه نرخه‌كه‌ی گران ده‌وه‌ستێ چونكه ئه‌و توڕه‌یی و دڵڕه‌قی یه‌ی له كاتی گفتوگۆدا سه‌ر هه‌ل ئه‌دات ته‌مه‌نی درێژ تره له گۆڕانكاری له ڕاو بۆچوندا باشتر وایه هه‌وڵ بده‌یت خه‌ڵك له‌گه‌لتا كۆك بن له كار‌و كرده‌وه‌دا بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ووشه بلێ یت نمونه‌ی كار نیشان بده نه‌ك ڕونكردنهوهی دورو درێژ یاسای ژماره ده ته‌نینه‌وه: خۆت له مرۆڤی به‌دبه‌خت بپارێزه ڕه‌نگه به هۆی چاره‌ڕشی كه‌سێكه‌وه تۆشی كێشه‌و خه‌م و په‌ژاره بیت هه‌ست و سۆز وه‌كو نه‌خۆشی ته‌شه‌نه ده‌كات ڕه‌نگه هاوكاری لێقه‌وماوێك بكه‌یت ، به‌لام دوور نیه خۆشت دوو چاری بیت خه‌لكی چاره ڕه‌ش و به‌د به‌خت كاره‌سات به‌سه‌ر خۆیان دێنن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌لكی تریش ده‌بیت هه‌وڵ بده پێوه‌ندی توند‌و تۆلت له‌گه‌ل خه‌لكی به‌خته‌وه‌ر هه‌بی یاسای ژماره یانزه فێربه خه‌لك چاویان له‌ده‌ستی تۆ بیت و پشتت پێ به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و شكۆ مهندیت به‌رده‌وام بیت هه‌ول بده خه‌لك چاویان له‌ده‌ستی تووه بیت چه‌ند پشتت پێ ببه‌ستن سه‌ربه‌ستیت زیاتره خه‌ڵك وا ڕابینه له خۆشی شادی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به ته‌مای پیرۆزبایی تۆ بن ئه‌وكاته شتێكت نیه لێی بترسیت. هه‌رگیز فیری ئه‌وه‌یان نه‌كه‌ی منه‌تیان به تووه نه‌مینی یان بتوانن بێ پرس و ڕای كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
|
| - | http://www.gdarband.com/dreje.php/besh=witar&jmare=470 | |
| «Gencani Derbendixan Homepage» | - | http://www.gdarband.com/index.php |