باسكه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌ سۆلاڤى برده‌وه‌

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ قۆناغى دووه‌مى خولى باسكه‌ى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان كه‌ ژماره‌یان هه‌شت یانه‌یه‌ ده‌ستى پێكرده‌وه‌.رۆژى شه‌مه‌ 30\1 له‌شارى ده‌ربه‌ندیخان باسكه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان میواندارى باسكه‌ى یانه‌ى سۆلاڤى شارى كه‌ركوكى كرد له‌یاریه‌كىئاست به‌رزدا به‌ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆر باسكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان توانى یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى (69-56) بباته‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌ناو هانده‌رانى خۆیدا به‌ده‌ستى بێنێت بۆیه‌ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م بردنه‌وه‌ى پێشكه‌شى هانده‌رانى كرد.
له‌یاره‌كى تردا
 یانه‌ى  دهۆكى پێشه‌نگى خوله‌كه‌ میواندارى باسكه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كردوو یاریه‌كه‌ى به‌ (85-40) برده‌وه‌ له‌یاریه‌كى تردا رِۆژى هه‌ینى له‌شارى كه‌ركوك باسكه‌ى دوبز رووبه‌رووى یانه‌ى سه‌نحاریبى شارى دهۆك بووه‌ له‌ئه‌نجامدا باسكه‌ى دوبز یاریه‌كه‌ى برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى (85-63)
له‌شارى هه‌ولیریش یانه‌ى ئاسۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى سیروانى نوآ به‌یه‌ك گه‌شتن سیروان توانى (80-65) یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌.



URL for news «باسكه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌ سۆلاڤى برده‌وه‌»   -
«Gencani Derbendixan Homepage»   -

تێبینی:سه‌رنجه‌کانتان پاش بینینی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌وه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌‌.