بۆچی [ئۆباما]بابل ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه؟خۆێنه‌ری به‌ڕێز من له‌سه‌ر شارستانی بابل نانوسم جۆنکه ئه‌وه کاری مێژوونوسه،من ته‌نها له‌سه‌ر وه‌زعی ئێستای [بابل] ده‌نووسم گه‌ر له‌سه‌ر شارستانی بابل بنووسیت هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی پێویسته .بابل که‌وتوه ته باشووری عێراق [95]کم واتا[60]مایل له باشووری شاری بغداد دووره.بابل کۆنترین شآری مرۆفایه‌تیه له‌هه‌موو جیهاندا که‌مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2500 ساڵ به‌رله ئێستا. بارودۆخی ئێستای عێراق باردۆخێکه که هیچ زینده‌وه‌رێك ناتوانێت به ئازادی تیایدا بژی بوونی هه‌زاران کرده‌وه‌ی خۆکوشی. به‌هه‌رحاڵ من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نا ئارامه،سه‌ره‌ڕای نائارامی نه‌بوونی هیچ جۆرهخزمهت گوزاریه‌ک . هه‌ر له‌ساده ترین خزمه‌ت کردن به مرۆف هیچ بوونی نیه وه ئه‌مه‌ریکاش که تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دارای هاتوه به‌جۆرێك که خه‌ڵکه‌که‌ی توانای دانی کری خانووی نیه وه هه‌ره‌س هێنانی بانک و داخستنی کۆمپانیا کان وزۆربوونی بێ‌کاری یه‌خه‌ی ئه‌مه‌ریکای گرتوه زۆر به‌زه‌حمه‌ت جاره‌سه‌ری هه‌یه . خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌وانه‌یه بڵێت بابل له‌کوێ ئه‌مه‌ریکا له‌کوێ ئه‌ی عێراق.یه‌که‌م[وه‌زعی بابل] له‌ئێستادا دووه‌م بارودۆخی عێراق که له چی نه‌هامه‌تیه‌ک دایه سێ یه‌م قه‌یرانی ئابووری ئه‌مه‌ریکا.سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ڕۆژنامه‌ی the newyork times] http://artsbeat.blogs.nytimes.com/2009/01/07/project-created-to- restore-ancient-babylon/. ده‌ڵێت من له بوودچهی ده‌وڵه‌ت مهبلهخی[700.000]هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی ده‌به‌خشم به شآر بابل به‌مه‌به‌ستی ئاودانکردنه‌وه‌ی.وه‌ده‌بێت بکرێت به چێگایه‌ک له هه‌موو دوونیاوه خه‌ڵکی بێن بۆ سه‌ردانی.سه‌یره له‌و هه‌موو گرفته‌ی که وڵاته‌که‌ی وێران کردوه پاره له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شارێك سه‌رف ده‌کات که دڵنیام 50 ساڵی تر خه‌ڵکی ئه‌وروپا نایه‌ت بۆ سیاحه‌ت له و شاره.هه‌موومان جاک ده‌زانیین که قوتابخانه نیه ئاو نیه جادهنیه کاره‌با نیه له‌عیراق بۆ له‌و پڕۆژانه سه‌رف ناکرێت؟ ئه‌مه پرسیاره‌که‌یه .له چاپی کۆنی[یینجل][بایبڵ]دا هاتووه ده‌ڵێت[کاتێك دوونیا کۆتای دێت که بابل ئاوه‌دان بکرێته‌وه وه خه‌ڵکی له‌هه‌موو جیهانه‌وه بێن بۆ سه‌ردانی .سه‌یره وهخوای مه‌زن له قورئانی پیرۆزداباسی شاری بابلی کردوه له سوره‌تی[ بقره] له‌ئایه‌تی[102] که ده‌فه‌رمووێت [واتبعوا ما تتلوا الشیا طین مللك سلیمان و ما کفر سلیمان ولكن الشیطین کفروا یعلمون الناس السعر وما انزل علی الملکین ببابل هاروت و ماروت واتای ئه‌م ئایه‌ته پێرۆزه به‌م جۆره‌یه[هه‌ندی له(جوله‌که‌کان)شوێنی ئهوهکهوتن،که‌شه‌یتانه‌کان ده‌یان خوێندوه،ده‌رباره ده‌سته‌ڵات و حوکومه‌تی سولێمان.ئاشکرایه که هه‌رگێز سولێمان کافر نه‌بوه،به‌ڵکوو شیتانهکان کافربوون.خه‌ڵکیان فێری سیعرو و جادوو ده‌کرد،مه‌ردومیان فێرده‌کرد،که[هاروت و ماروت] دووفریشته بوون دابه‌زێنرابوون له[بابل] زۆر روونه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی شاری بابل هه‌میشه دژی یه‌کتا په‌ره‌ستی بوه.وه بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی بابل زۆر له خه‌ڵکی ئه‌وروپی ئاماده‌یان ده‌ربڕیوه بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی بابل.بۆنموونه به‌شی زانست و ڕشنبیری نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌کان که به‌ملیۆنه‌ها دۆلار له‌گه‌رانه‌وه‌ی بابل سه‌رف ده‌که‌ن.وه مسته‌ر[فێل] کهبهڕێوبهری ئه‌م پڕۆژه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵیت بابل به چاودێری ئه‌مه‌ریکا بنیاد ده‌نرێته‌وه.وهبه سه‌ربازو ئه‌ندازیاری خۆمان ئه‌م پڕۆژه ده‌ست پێ ده‌که‌ین.به‌ڕاستی ده‌بێت من تۆی هاونیشتیمانی نه‌یه‌ڵین ناسنامه‌ی موسڵمان بوونمان بسڕێنه‌وه .وه‌ده‌بێت تێبگه‌ین وڵاتێک سووره به‌خوێن ڕه‌ش پۆشه به‌جلی دایکمان.ده‌بێت کام که‌س یان کام مووسڵمان ڕوبکاته شارێك که دژی خوای من و تۆ بووه. گه‌ر ئاوه‌دانیش بکرێته‌وه به‌وجۆره‌ی خۆیانۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی وڵاته‌که‌ت وه چاره‌نووسی ئاینه‌که‌ت له[ گوگل] بگه‌ڕێ له‌سه‌ر شاری بابل.وه‌ده‌بێت تێبگهێن ئایا ئۆباما‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان مه‌به‌ستیان هێنانه‌دی ووته‌ی کتێبه پیرۆزه‌که‌ی خۆیانه؟ که له[ئینجیل]واتا[بایبڵ]چاپی کۆن نوسراوه
|
| - | http://www.gdarband.com/dreje.php/besh=hewal&jmare=416 | |
| «Gencani Derbendixan Homepage» | - | http://www.gdarband.com/index.php |