نوسه‌ر:محه‌مه‌د عه‌لی وه‌لی

محه‌مه‌د عه‌لى
وه‌لى:
ده‌ف یه‌كێكه له‌و
ئامێره مۆسیقاییه رۆژهه‌لاَتیانه‌ى كه ناكرێت به‌بىَ بوونى ئه‌و
مۆسیقایه‌كى دڵگیر و سه‌رنج راكێش پێكه‌ش بكرێت ، هاوكات ده‌ف نه‌ك
ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى كارى هونه‌رى به‌كار ده‌هێرێت ، به‌ڵكو له
ته‌كیه‌و خانه‌قا و شوێنه ئاینییه كاندا وه‌ك ئامێرێكى پیرۆز
سه‌یر ده‌كرێت ، كۆرِى زیكرى پێگه‌رم ده‌كرێت ، سه‌ره‌تایى كۆرِه
زیكرییه‌كان به ده‌ف گه‌رم ده‌كرێت ، ده‌نگى ده‌ف هاوشانى ده‌نگى
زیكر خوانانى مه‌جلیسى عاریفان و خواناسانه . به‌پێى قسه‌ى شاره‌زایانى
بوارى ده‌ف و مه‌سه‌له عیرفانییه‌كان ده مێژوویه‌كى كۆنى
هه‌یه ، هونه‌ر عه‌لى حاته‌م سه‌رپه‌رشتیارى گروپى ده‌فى
وه‌فایى سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجانى ده‌ربه‌ندیخان كه گروپى
ده‌فه‌كه‌یان زیاتر له حه‌فتا ژه‌نیارى ده‌ف ده‌بێت ، ئه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێداگرى له‌وه‌ده‌كات كه ده‌ف ئامێرێكى
كوردییه ، برِواى وایه مێژووى به‌كار هێنانى ده‌ف
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى سه‌رده‌شتى یه‌كان و و ئه‌وان
ده‌فیان له ئاته‌شگاكاندا به‌كاریان هێناوه . مامۆستا ته‌حسین
حه‌مه غه‌ریب قوتابى دكتۆرا له‌بوارى یاسا‌و پسپۆرِ له‌بوارى عیرفان و
سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى هه‌ژان ، هه‌رچه‌ند به وردى مێژوو دروستكردنى
ده‌ف دیارى ناكات ، لىَ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت "ده‌ف له‌سه‌دا
سه‌د ئامێرێكى كوردى یه ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى تریش به‌كارى
بهێنن ئه‌وا هه‌ر له‌كورده‌وه وه‌ریانگرتووه ، ئه‌وانه‌ى
له‌بوارى مۆسیقاد شاره‌زاییان هه‌یه ده‌ڵێن ،

ده‌ست و
په‌نجه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌یه بۆ لێدانى ده‌ف خولقا بێت" به‌لاَم
سه‌ره‌تاى دروستبوونى ده‌ف ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌كاته‌ى كه
كورد وه‌كو كورد له‌هه‌ركوێیه‌ى ئه‌م
سه‌رزه‌ویدا بوونى هه‌بووه . له كوردستاندا دوو ته‌ریقه‌ى
سه‌ره‌كى هه‌بووه‌كه كارله بوارى عیرفان و ته‌سه‌وف و
فه‌نابووندا كردووه ، ئه‌وانیش ته‌ریقه‌تى (نه‌قشه‌به‌ندى) و
(قادرى) بووه ، كه‌به راده‌یه‌كى زۆر ده‌فیان به‌كار هێناوه ،
به‌لاَم قادریه‌كان له نه‌قشه‌به‌ندییه‌كان زۆتر به‌كاریان
هێانه‌وه . ده‌نگ و ئاوازى ده‌ف په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌وه‌نده
به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ عیرفان و ته‌سه‌ووف دا ناتوانرێت
له‌یه‌كجیا بكرێته‌وه ، ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب له‌و
باره‌وه ده‌ڵێت "به‌پێى لێكۆڵه‌رانى بوارى عیرفان به‌تایبه‌ت
(رۆبه‌رت ئارت) د‌ڵێن رۆح به‌هۆى ده‌نگى ئامێرى دووتاره‌وه چۆته ناو
دووتیوێى جه‌سته‌ى ئاده‌مه‌وه ، بۆیه ده‌بێت ته‌نها
له‌رِێگه‌ى ئه‌وه‌وه بگاته شادبوون و به‌رزبونه‌وه و حاڵ
وه‌رگرتن "، ئه‌و له‌باسكردنى په‌یوه‌ندى ده‌ف و عیرفاندا ده‌یووت
"ئه‌وانه‌ى ئه‌م ئامێره به‌كاردێنن ، ده‌یبه‌ستنه‌وه به
بابه‌ته عیرفانییه‌كانه‌وه ، بۆیه ده‌ف ئامێرێكى سه‌دا سه‌د
عیرفانى و ئاینى یه ، هه‌ر دواى تێكه‌ڵبوونى به عیرفان توانى بچێته
بوارى ئیستاتیكى یه‌وه ، هه‌موو ئامێره كوردییه‌كان عیرفانى و
عه‌شقى عیرفانیان هه‌بووه" . مامۆستا ته‌حسین پسپۆرِ له‌بوارى عیرفان و
فه‌لسه‌دا هۆكارى ئه‌وه‌ى كه قادرییه‌كان به‌راده‌یه‌كى زۆر
ده‌فیان به‌كار هێناوه ده‌ڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه
ته‌ریقه‌تى قادرییه‌كان زیاتر درِژێنه ده‌ره‌وه‌ى خۆیان و ده‌نگ
و حاڵ لێهاتنیان هه‌یه ، ئامێرى ده‌فیش ئه‌و ئامێره‌یه كه
له‌گه‌ڵ سروت و موناجاته‌كانیان گونجاوه". ئه‌و به‌راده‌یه
جیاكارى ناكات له نێوان ده‌نگى ده‌ف و سروت و رِێورِه‌سمه
ئایینه‌كاندا ده‌ڵێت "كاتێك ئه‌و دیوى ده‌قه ئاینى یه‌كان له‌لاى
شوێن كه‌وتوان و عاریفانه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه ، ئه‌وان
هه‌وڵیان داوه له رِێگه‌ى مۆسیقاوه بیدۆزنه‌وه و بیزانن و پێى
بگه‌ن" . ده‌ف به ئه‌ندازیه‌ك ئه‌وه‌نده به‌لاى عریفان و
ئه‌هلى ته‌سه‌وف و ده‌روێشانى قادرییه‌وه گرنگ و پیرۆزه كاتێك
ده‌فێك كون ده‌بێت یان ده‌درِێت ناڵێن درِا یان كونبوو به‌ڵكو ده‌ڵێن
"شه‌هید بوو" ، بۆیه ته‌حسن حه‌مه غه‌ریب ئه‌م حاڵته
ئه‌گێرِێته‌وه كه ئه‌وان هه‌مووشته‌كانى سه‌رزه‌وه‌ى
به‌مۆرڤیشه‌وه كه بیناگه‌یه‌نێته مه‌عشوقه‌كه‌یان
به‌لایانه‌وه پیرۆز و جێى بایه‌خه "یه‌كێك له‌و شتانه‌ى
بوونه‌ته بونه‌وه‌رێكى رِه‌مزى بریتییه له ئامێره مۆسیقى
یه‌كان له‌بوارى عیرفاندا نابێت ئه‌وه‌مان له بیربچێت كه‌له‌بوارى
عیرفانى ئیسلامى دا كۆمه‌ڵێك شت هه‌ن پێرۆزن ، به‌و مانایه كه دیدى عارف
بۆ ئه‌و شتانه دیدێكى پێرۆزانه‌یه وه‌ك مرۆڤ و خێزان و سروشت و
ئه‌وشتانه‌ى له‌سروشتد هه‌ن ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى زۆرترین
ئاماده‌گییان هه‌یه له ژیانى عاریفاندا ، هه‌میشه وه‌ك
بونه‌وه‌رێكى زیندوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیاندا كردووه ، بۆ
نمونه یه‌كه‌مین دێرِى شیعرى مه‌ولاناى روومى به وه‌سفى ئامێرێكى
مۆسیقى ده‌ست پێده‌كات كه شمشاڵه" ، ئه‌و به‌لایه‌وه
به‌كارهێنانى ده‌ف و شمشاَ و ئامێره‌كانى تر‌ى له‌لاى عاریفان بۆ
ئه‌وه‌یه كه هاوارى دوورى خۆى له مه‌عشوق و مه‌عبوودى راسته
قینه‌ى خۆى ده‌گێرێته‌وه ، ته‌نانه‌ت به‌لایانه‌وه ئه‌و
جۆره ئامێرانه وه‌ك مرۆڤ به پیرۆز سه‌یر بكه‌ن . ده‌نگى مۆسیقا
به‌بىَ ریتمى ده‌ف باكرێت هه‌ریه‌كه‌یان به‌بىَ ئه‌ویتریان ناكرێت ،
ده‌نگى ده‌فیش یه‌كێكه له‌و رِیتمه جوان به‌هێزانى مۆسیقا پشتى
پێده‌به‌ستێت ، وه‌ك هه‌ر ئامێرێكى مۆسیقا چه‌ند ریتمێكى هه‌یه ،
لێدانیشى پێویستى به‌كارامه‌یى زۆر هه‌یه ، به‌لاى هونه‌ر عه‌لى
یه‌وه گروپى كامگاره‌كان رۆڵێكى گه‌وره‌یان بینیوه له
سه‌ره‌تادا بۆ تێكه‌ڵكردنى ده‌نگى ده‌ف به مۆسیقا ، ئه‌گه‌ر پێش
ئه‌وانیش تێكه‌ڵ كردنێكیش هه‌بوبێت ئه‌وا به‌و راده‌یه
نه‌بووه بگاته ئاستى ئۆكسترى ، فارسه‌كانیش ئه‌و هونه‌ریان له
كامگاركانمه‌وه وه‌رگرتووه . هونه‌ر عه‌لى رِه‌خنه‌یه‌كى زۆر
له قۆسیقاى كورد ده‌گرێت كه تائه‌ندازه‌یه به‌هۆى بىَ
ده‌فییه‌وه بێ‌ناز و ئاوازه "له‌ناو قۆسیقاى كوردیدا
كه‌موكورِییه‌كى زۆرگه‌وره هه‌یه ، ریتم واته ده‌نگى ئیقاع
(زرمه زرم) زۆر كه‌مه له كوردستانى خۆماندا ، به‌لاَم له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى له كوردستانى ئێران ژه‌نیارى باش و لێهاتوو هه‌یه به‌و
راده‌یه كه‌موكورتییان نییه" له كۆندا ده‌ف به پێستى ئاژه‌ڵ
ده‌روست ده‌كرا ، به‌لاَم ئێستا (درامس) ماده‌ى سه‌ره‌كى دروستكردنى
ده‌فه كه ماده‌یه‌كى نایلۆنى ته‌نكه ، كه خاو نابێته‌وه
و پێویستى به‌گه‌رمكردنه‌وه نییه ، به‌پێچه‌وانه‌ى ده‌فى
پێته‌وه تاكو شوێنه‌كه‌ى سارد بێت ده‌نگى خۆشتره ، به‌لاَم هێشتا
ده‌نگى ده‌فى له درامس دروستكراو خۆشى چێژى ده‌نگى ده‌فى پێستى نییه .
ئه‌ركان عه‌بدولقادر گه‌نجێكى ته‌مه‌ن بیست ساڵه و چوار ساڵه
سه‌رقاڵى لێدانى ده‌فه هه‌رچه‌ند به‌جوانى ده‌توانێت چه‌ند
ئامێرێكى تر‌ى بژه‌نێت ، به‌لاَم زۆرترین گرنگى خۆى داوه‌ته ئامێرى ده‌ف
، و هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژادنى ده‌ف وه‌ك ئامێرێك بۆ ژه‌ندن
سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى به ئامێرێكى میللى كوردى ره‌سه‌نى ده‌زانێت
ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو ئامێر مۆسیقاییه‌كانى تر‌ى زووتر و خێراتر
تێكه‌ڵ برۆحى ژه‌نیاره‌كه‌ى ده‌بێت ، و لێدانه‌كه‌ى وه‌ك خۆى
ده‌ڵێت له‌ناو ناخى ژه‌نیاره‌وه هه‌ڵده‌قۆڵێت "هه‌تا
به‌خۆتیه‌وه نه‌به‌ستیت و خۆت له‌گه‌ڵى دا تێكه‌ڵ نه‌كه‌یت
نا‌توانیت سه‌ركه‌تن به‌ده‌ست بهێنیت ، من هه‌ركات ده‌ف لێده‌ده‌م
بۆ ماوه‌یه هه‌ردوو چاوه‌كانم داده‌خه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌دنیاى
ده‌وروبه‌رم ببرِێم و دواتر دێمه‌وه لاى ده‌وروبه‌ره‌كه‌م" .
كه‌سه‌ره‌سته‌كانى دروستكردنى ده‌ف پێنج شته وه‌ك پێست و
ته‌خته بۆ كه‌مه‌ى چوارده‌ورى و بزمار بۆ داكوتانى پێسته‌كه
له‌سه‌ر كه‌مه‌كه و ئه‌ڵقه‌ى ئاسنین و ده‌مبوس بۆ هه‌ڵواسینى
ئه‌ڵقه‌كان ، بوونى ئه‌ڵقه‌كان له‌ناو دیوى ناوه‌وه‌ى ده‌ف
چه‌ندێك بۆ جوانكردنى ره‌ونه‌قى ده‌فه‌كه‌یه ، له‌وه‌ش زیاتر
بۆ خۆشكردنى ده‌نگ و ریتمى ده‌فه‌كه‌یه .