عمران خمبار

بیرت ئه‌که‌م
خۆشم ده‌وێ به قه‌دگیانم که‌ی دێته‌وه
شیرینه‌که‌م
له مێژوه به جێت هێشتوم
بڕوات هه‌بێ بیرت ئه‌که‌م
.
. .
چاوه‌کانم ناچێته خه‌و بیرت ئه‌که‌م هه‌موو
شه‌وێ
شێوه‌تم هه‌ر له به‌ر چاوه کاتێ
ئه‌ت وت خۆشتم ئه‌وێ
.
. .
کاتێ به ئاگادێمه‌وه ئه‌وساده‌زانم
وێنه‌یه
ئیتر دڵم به چی خۆشکه‌م ئه‌مه ش
چاره‌نوسی ئێمه‌یه
.
. .
چی بکه‌م خۆم پێ ڕاناگێرێ ده‌گریم بۆت به
ونێوه‌شه‌وه
پڕ به گه‌روم
هاوارده‌که‌م بیرت ئه‌که‌م که‌ی دێته‌وه
.
.
.
ژیانم ئازاره
به قه‌د مسقاڵه زه‌ره‌یه‌ک دڵم
خۆش نیه به ژیان
نه‌مده‌زانی
ئازیره‌که‌م لای تۆ ئاسانه دابڕان
.
.
.
هه‌رکه‌س ڕووخسارم ده‌بێنێ ده‌زانێ که
دابڕوم
به به رده‌وام کز‌و بێده‌نگ وه‌کو
شه‌تڵێکی بێ ئاوم
.
.
.
قرچه‌ی ناسۆری نێودڵم چاویشم ده‌ڵێ لێم
گه‌رێ
چۆن ده‌بێ فرمێسک نه‌ڕێژم خۆشه‌ویستم
لێم دابڕێ
.
.
.
من نازانم چاوه‌کانت سۆز‌و عه‌شقیان به من
گه‌یاند
ئه‌م هۆنراوه‌یه ببینن ئاخۆده‌ست
ناکه‌ن به‌گریان
.
. .
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بینیت شێت بووم چڵکن و برسی و پێ
په‌تیم
چاک بزانه هه‌ناسه‌که‌م تۆبووی
به سه‌به‌بی شێتیم
.
.
.
په‌شیمانی
کام مه‌ی تاڵه ده‌ی خۆمه‌وه بۆ ساتێکیش مه‌ستم
ناکات
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م خه‌م و ئازار
له نێود؟ڵم به‌ده‌ر ناکات
. .
.
بۆ فرمێسکی چاوه‌کانم به‌شی گریانی من
ناکات
تۆ خۆت دڵت وافێرکردووم ساتێ به‌بێ تۆ هه‌ڵ
ناکات
.
.
.
په‌یمانه‌که‌ت نه‌به‌رده سه‌ر
په‌نات برده سه فه‌رکردن
خۆده‌زانم
هه‌نده‌رانت خۆشترده‌وێ له عه‌شقی من
.
.
.
تۆ که‌سێکی هه‌ست ڕوخاوی له زمانی عه‌شق
ناگه‌ی
گه‌ربزانی عه‌شق چیه جێم ناهێڵی
سه‌فه‌رناکه‌ی
. . .
خۆده‌زانم ئیستا که تۆ له غوربه‌تی
هه‌نده‌رانی
من دڵنیام ڕۆژێ سه‌د جار له‌و
بڕیاره په‌شیمانی
.
.
.
عمران خمبار