گه‌لاوێژ حه‌مه قادر

-1-
نه‌مزانی وابه‌ئاسانی
دڵ و ڕۆحم داگیرئه‌که‌ی..
ده‌ستی خه‌یاڵم
ئه‌گریت و
به‌ره‌و دنیایی
خۆتی ئه‌به‌ی..
نه‌مزانی وه‌کو
هه‌ناسه
ئاوێزانی سینه‌م ئه‌بی..
له
ئاسمانی چاوه‌کانما،
بۆ ساتێک
لێم ئاوانابی..
تۆ وه‌ک چرایه‌کی گه‌شی
له دیوه‌خانی
دڵمدا..
مه‌گه‌ر ته‌نها
مه‌رگ بتوانێ
به ئاسانی
خامۆشت کا..
****
-2-
چاوم پڕه
له ڕه‌نگی
تۆ
دڵم پڕه له عیشقی تۆ
ڕۆحم پڕه شه‌وقی
تۆ
پێم ناڵێی
به‌م هه‌موو
ڕه‌نگ و
عیشق و شه‌وقی تۆوه
چۆن به‌رگه‌ی بێ تۆی ئه‌گرم..؟
****
-3-
له‌گه‌ڵ
هه‌ر ئاخێکی تۆیا
من سه‌دان ئاخم هه‌ڵکێشا..
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئازارێکتا
سه‌دان
ئازار
له ناخمدا
سه‌ری هه‌ڵدا..
هه‌ر ئاخێکت
سه‌دان ئاخی
له کێڵگه‌ی
دڵما چاندووه..
هه‌ر ئازارێک
تۆ چه‌شتوته
به‌لێزمه ته‌رزه‌ی ئه‌شکی
له چاوانما باراندووه!..
****
-4-
به‌ر له‌وه‌ی
بمرم
بۆ ساتێکیش
بێ وه‌ره
له ئاسمانی دییه‌م بڕوانه
ببینه بێ تۆ
چ توڕه‌و پڕ گریانه..
به‌ر
له‌وه‌ی بۆ ئه‌به‌د
جێت بێڵم
وه‌ره سه‌رێک
له دیوه‌خانی
دڵم به
ببینه بێ تۆیی
چۆن کردویه‌تی
به وێرانه!!..
****
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
ده‌ربه‌ندیخان
* به به‌شێکی زێده ئازیزی ژیانم -شـــۆخــی- هـاوڕیم
پێشکه‌شه..