ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌ڵكشاندایه
شه‌نكار عه‌بدوڵا
له‌دواى راپه‌رینى
له‌ساڵى 1991، بۆیه‌كه‌مجار هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى ئۆتۆنۆم
هاته بوون، له‌ساڵى 1992 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانء سه‌رۆكایه‌تى
هه‌رێم كرا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتى %51 ده‌نگه‌كانى هێناو،
یه‌كێتیش%49 ده‌نگه‌كان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه قبوڵنه‌كرا له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه، ئه‌گه‌رچى
هه‌ر له‌و كاته‌شدا ده‌نگێك هه‌بووه له‌ناو یه‌كێتیدا بۆ
قبوڵكردنى ئه‌و ئه‌نجامه‌و، وتویه‌تى با پارتى حكومه‌ت پێكبهێنێتء،
ئێمه‌ش ئۆپۆزسیۆن بین، به‌ڵام دواجار ئه‌م رِایه پراكتیزه نه‌كرا،
شه‌رى ناوخۆى لێكه‌وته‌وه‌و، دواجار دوو ئیداره‌ى لىَ به‌رهه‌م هات،
ئه‌وانیش ئیداره‌ى سلێمانىء هه‌ولێر، یه‌كه‌م ئه‌زمونى حكومرانى
كوردى پرِ كه‌مو كورى به‌رهه‌م هات، دواجاریش كاریگه‌رى خۆى جێهێشت بۆ
سیسته‌مى سیاسى له‌ساڵانى دواتریشدا.
جارێكى تر له‌دواى
چه‌ند ساڵ تێپه‌ربون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا له‌ساڵى 2005، له‌م هه‌ڵبژاردنه
لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان هه‌موو حزبه كوردیه‌كانى له‌خۆیدا
كۆكردووه‌ته‌وه، جگه‌له یه‌كگرتوو زه‌حمه‌تكێشان،
ئه‌گه‌رچى ئه‌م دوو حزبه‌ش به‌توندى به‌ر تانه‌و ته‌شه‌رى دوو
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه كه‌وتن، به‌تایبه‌تى یه‌كگرتووى
ئیسلامى چونكه حزبێكى خاوه‌ن نفوز بوو، هه‌ندێجار تۆمه‌ته
حازه‌ره زۆره‌كانیان ده‌به‌خشیه‌وه به‌سه‌ریانداو،
به‌ده‌ستى ده‌ره‌كیان ده‌زانى، هه‌تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ى
له بادینان باره‌گاكانى ئه‌و حزبه بسوتێننء، چه‌ند كه‌سێكیشیان
كوشت، ئه‌مه‌ش له‌كورتترین مانادا هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتىء پارتى
پیشانده‌دا بۆ هۆمۆگێن كردنى كێڵگه‌ى سیاسى كوردستان، نه‌توانینى قبوڵكردنى
ئه‌و هێزانه‌ى كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وان بیر
ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام یه‌كگرتوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانى
پێنج كورسى به‌ده‌ستبهێنێت، به‌و پێنج كورسیه‌وه داكۆكه‌رێكى سه‌ر
سه‌خت بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كورد، هیچ سازشێكى
نه‌كرد له‌سه‌ر مافه‌كانى كورد، به‌م شێوه‌ش ئه‌زمونێكى نوێى
پێشكه‌شكرد له‌سیسته‌مى سیاسى هه‌رێمى كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌ى
تۆمه‌ته‌كانى یه‌كێتىء پارتى، كه‌پێیان وابوو فره‌لیستى خزمه‌تى
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد ناكات، له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌وان پێیان
وابوو ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مان بێتء، ته‌نها
داواكارییه‌كانى ئه‌وان قبوڵبكات، ئه‌وان برا گه‌وره‌و ئه‌مانیش برا
بچوك.
له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانء سه‌رۆكایه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، له 25/7 لیستى گۆران بۆیه‌كه‌مجار
به‌به‌رنامه‌وه به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كرد، وه‌ك
نمونه‌یه‌كى نوىَ ئۆپۆزسیۆنء توانى 25 كورسى په‌رله‌مان
به‌ده‌ستبهێنێت به‌حه‌ڵاڵى، هه‌رچى لیستى خزمه‌تگوزارىء
چاكسازییه 14كورسى به‌ده‌ستهێنا، له‌ئێستادا نوێنه‌رایه‌تى
ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ریه‌كه
له‌فراكسیۆنه‌كانى(گۆرانء یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ) ن، له‌ماوه‌ى ئه‌م
چه‌ند مانگه‌ى ده‌ست به‌كاربونیان ده‌ورێكى باشیان گێرِاوه
له‌په‌رله‌مان، تاراده‌یه‌ك توانیویانه ئومێد لاى خه‌ڵكى كوردستان
دروست بكه‌ن، ژیانى سیاسى ببوژێننه‌وه، په‌رله‌مان
له‌ئوتێله‌وه بكه‌نه‌وه به‌په‌رله‌مان، ئیتر كاتى
ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌ریه‌كه له‌حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش
له‌مه‌هامء ئه‌ركى ئۆپۆزسیۆن تێبگه‌نء، بگره هاوكاریشیان بكه‌ن،
چونكه ئه‌مه گه‌شه به‌ژیانى دیموكراسى ده‌داتء، شه‌رعیه‌تى
زیاتریش به‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان ده‌دات، هه‌موانیش هاوڵاتى ئه‌م
هه‌رێمه‌نء، كه‌سیان له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م
هه‌رێمه كارناكه‌ن.
له‌ئێستادا ئۆپۆزسیۆن
له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌به‌رنامه‌وه كارده‌كات، كۆمه‌ڵىَ
پرۆژه یاساى جۆراوجۆریان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
كردووه، هه‌ندێكیان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه، بێگومان
ئه‌م پرۆژه یاسانه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێن، به‌ته‌واوه‌تى
ژیانى سیاسى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌گۆرێت، تاراده‌یه‌ك
دادپه‌روه‌رى به‌رجه‌سته ده‌كات، له كۆرى كایه جیاوازه‌كانى
هه‌رێمى كوردستان، گرنگترینیان (پرۆژه یاساى بودجه‌ى حزب، رِاگرتنى
هاوسه‌نگى له‌نێوان موچه‌ى بواره جیاوازه‌كان........هتد)، ئه‌مانه
هه‌مووى پرۆژه‌ى ئۆپۆزسیۆننء، ئۆپۆزسیۆنیش ده‌توانێت كارى زۆرتر بكات
له‌خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستاندا بێت.
له‌هه‌ڵبژاردنى
7/3 جارێكى تر ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌رسىَ فراكسیۆنى (گۆرانء یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ)
به‌پێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییانه‌ى
كه‌له میدیاكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆن ده‌نگێكى باشى
به‌ده‌ستهێناوه، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌راورد
بكه‌یت به‌لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان كه‌خۆى له(13) حزبدا
ده‌بینێته‌وه، له‌زۆربه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كان ده‌نگه‌كانى
ئۆپۆزسیۆن به‌رێژه‌ى به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌پارێزگاى
سلێمانى كه17 كورسى بۆ دانراوه، ئۆپۆزسیۆن توانیویه‌تى 10كورسى
به‌ده‌ستبهێنێت، له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانى 7كورسى
به‌ده‌ستهێناوه، له‌پارێزگاى هه‌ولێر ئۆپۆزسیۆن له14 كورسیه
توانیویه‌تى 5 كورسى به‌ده‌ستبهێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا لیستى
هاوپه‌یمانى 9كورسى به‌ده‌ستهێناوه، له‌پارێزگاى دهۆكیش كه 10كورسى
بۆ دانراوه، ئۆپۆزسیۆن ته‌نها توانیویه‌تى 2 كورسى ببات، 8 كورسى بۆ
هاوپه‌یمانیه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئۆپۆزسیۆن له‌كه‌ركوكء
له‌موسڵء له‌سه‌لاحه‌دینء له‌به‌غداد ئۆپۆزسیۆن ده‌نگى هێناوه
به‌رێژه‌یه‌كى جیاواز، له‌هه‌رسىَ پارێزگاكانى كوردستان ئۆپۆزسیۆن
به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌هه‌ڵكشاندایه له‌چاو هه‌ڵبژاردنى
25/7، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت ده‌نگه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌نگى
حه‌ڵاڵنء زۆر كردنى تێدا نیه له‌هیچ كه‌سء لایه‌نێك، ته‌ماح
خستنه‌به‌ریشى تێدا نیه، به‌وه‌ى كه‌پاره به‌خه‌ڵك بده‌ن،
یان به‌ڵێنى دامه‌زراندنء ده‌یه‌ها شتى تر، ئه‌مه‌ش ماناى
ئه‌وه‌یه هاوڵاتیانى كوردستان ئومێدیان به‌م ئۆپۆزسیۆنه هه‌یه،
بۆیه گوىَ به‌نان برینء سزاى سیاسى ناده‌ن، گوىَ به‌چاو
سوركردنه‌وه‌و لێدان ناده‌ن، پشت له‌پاره ده‌كه‌ن له‌پێناو
به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانیان له‌به‌رنامه‌كانى ئۆپۆزسیۆن، وابزانم
كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه ئۆپۆزسیۆن قه‌درى ده‌نگى ئه‌و هاوڵاتیانه
بزانێت كه‌ده‌نگیان پێداوه به‌بىَ سڵكردنه‌وه له‌هیچ شتىَ، بىَ
دوودڵى ده‌نگى خۆیان ده‌ده‌نه ئۆپۆزسیۆن، پێویسته له‌سه‌ر
ئۆپۆزسیۆن نوێنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى ئه‌و ده‌نگانه بێتء، بتوانێت
به‌كاره‌كانى سه‌ره‌نجى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش رِابكێشێت
كه‌ده‌نگیان پێنه‌داوه، بتوانێت به‌پرۆژه‌كانىء به‌رنامه‌ى
جیاواز له‌لیستى هاوپه‌یمانى ئومێد بگه‌رِێنێته‌وه بۆ هه‌موو تاكێكى
هه‌رێمى كوردستان، مافى هاوڵاتى بوون بچه‌سپێنێت، چیتر جیاوازى نه‌هێڵنن
له‌نێوان چینه‌كاندا، كاتى زۆریش ماوه له‌به‌ر ده‌ست ئۆپۆزسیۆندا، بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌به‌رنامه‌ى جیاوازه‌وه خزمه‌تى هاوڵاتیانى
كوردستان بكات، له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانى كوردستانء عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى
له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى باشتر
به‌ده‌ستبهێنێت.
بونى هێزى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو(په‌رله‌مانى
كوردستانء په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان) وێستگه
گرنگه‌كانى ژیانى سیاسین بۆ هاوڵاتیانى كوردستان، خزمه‌تى ئۆپۆزسیۆن له‌م
وێستگانه‌وه، متمانه‌ى خه‌ڵكى زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت،
پایه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌شى
هه‌یه، حكومه‌تى داهاتووبن، له‌مانه‌ش گرنگتر ئۆپۆزسیۆن توانى
ده‌سه‌ڵات ناچار بكات بۆ شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى په‌نا
بباته‌وه بۆ خه‌ڵك، خه‌ڵك جارێكى تر ببێته‌وه به‌مه‌رجه‌ع بۆ
ده‌سه‌ڵات، پێویسته ده‌سه‌ڵاتیش واز له‌خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن
بهێنێت، ئاور له‌و خه‌ڵكه بداته‌وه‌و خزمه‌تكارێكى به‌ئه‌مه‌ك
بێت، به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكى حزبایه‌تىء شه‌خسیه‌كانى خۆى پشتگوىَ
بخات، له‌خه‌مى هاوڵاتیاندا بێت.