گه‌رمیان مارف احمد

دایه گیان : بۆئه‌و
دایکه‌ی که له ڕۆحم خۆشترم ئه‌وێ
گه‌رمیان مارف احمد
له‌وکاته‌وه‌ی به جێم هێشتوی
ڕۆحم دیلی خه‌م و ژانه
سه‌بوریم به هیچ شت
نایه
له تاو ئه‌م لێك دابڕانه
چاوم پڕ پڕه له فرمێسك
دڵم ته‌نگه‌و لێو به‌بارم
له‌وه‌ته‌ی که
دوورم له تۆ
بێ ناز ترین که‌سی شارم
خۆ ئه‌زانم تۆش وه‌کو من
ئێستا هه‌ر به گریان فێری
هه‌تا کاتی
گه‌ڕانه‌وه‌م
چرکه به چرکه ئه‌ژمێری
لێم ببوره توخوا دایه
قه‌ده‌ر وای ویست لێک جودا بین
نازانم بۆ ئه‌بێ وا
بێ
وا له ناو
خه‌ما فه‌نا بین
ئه‌ی بێ گه‌رد ترین بونه‌وه‌ر
ئه‌ی بزوێنه‌ری ژیانم
دوور له ئامێزت دایه گیان
وه‌ك
مردوویه‌کی بێ گیانم
بڕوا بکه له دووری تۆ
هه‌ست به ئازاری دڵ ئه‌که‌م
شه‌رته وه‌فا و
مهره‌بانیت
له گۆڕیشا له بیر نه‌که‌م
لێم ببوره ئه‌ی دایه گیان
ئازارت زۆر بۆم
چه‌شتووه
ته‌نها له‌به‌ر خۆشبه‌ختی من
خۆشی خۆت له‌بیر کردووه
تۆ هه‌میشه پشت و په‌نا
و
سایه و
سێبه‌ر بوی بۆم دایه
مه‌لێکی بێ لانه ئه‌بوم
گه‌ر له ژینا تۆم نه‌بوایه
بۆیه ئه‌ڵێم خۆشم
ئه‌وێی
گیانم فیدای هه‌ناسه‌ت بێ
ڕۆحم په‌رژینی گیانته
تا ژیانت دوور له‌خه‌م بێ
1.Aso darbandixany.swed| 17 Mar 2010 - 16:40
dastt xosh bet barasty zor xosha hiwadarm nmunat zyad bet