ڕۆشار

گۆڕانێکی
سه‌قه‌تباو ئازاری دام !
ڕۆشار :
که
بینیم به‌رهه‌می ساڵانێک له ماندو بوون و قوربانی دان و
به‌گژداچونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له ڕۆشنفیکری
به ناوازه هه‌ڵکه‌وتوی خۆڕاگری یاخی دژ به گه‌نده‌ڵی و
ناعه‌داله‌تی دوو ده‌سه‌ڵاتی زاڵده‌ستی ته‌ته‌ری ، هه‌ر وا
به‌سانایی پێچرایه‌وه ، خرایه ناو هه‌گبه‌یه‌کی سه‌رمۆر و درا
به‌شانی ده‌سته‌و تاقمێکی ته‌که‌تولچی ده‌رکراوی به‌جێماو له
نێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی که
پێکهاته‌یه‌کی سه‌قه‌تباو خامه‌یه‌ک له خامه‌ی خڵته‌ی حزبی
به‌سه‌رچوو( دز ، ترسنۆک ، درۆزن ، هه‌لپه‌رستی خۆبه‌ره‌پێشه‌وه‌ن)
. له‌و ده‌سته‌و تاقمه‌ی که
مه‌به‌ستیانه به‌ناوی گۆڕانه‌وه ئیماراتی سێهه‌می گه‌نده‌ڵی
له ته‌ک دوو ئیماراتی گه‌نده‌ڵه‌وه تره‌وه دابمه‌زرێنن ....
به‌ڕاستی له ناخه‌وه ئازاری دام ....!
له‌ڕێ ی نووسینه‌کانه‌وه ، له دانیشتنه
تایبه‌ته‌کان ، له‌گه‌ڵ ( کاک حه‌مه تۆفیق ، کاک عه‌لی که‌ریمی ،
کاک سه‌رکۆ عوسمان ، کاک مسته‌فای سه‌ید قادر ، کاک شوان قلیسانی و چه‌ندینی
تر ) که هه‌رهه‌مووی نوێنه‌ری کاک نه‌وشیروان بوون به ئاشکرا وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی گۆڕانخوازانی حه‌قیقی پێمان ووتون .. تکاتان لێده‌که‌ین ئه‌م گۆڕانه
په‌یامێکه‌و ئامانه‌ته ، له‌گه‌ردنی ئێوه‌یه با ته‌سلیم
به عه‌قڵی حزبی و خێڵه‌کی یه‌کی ته‌قلیدی سه‌قه‌تباوی تر نه‌کرێت
، له‌وڕێگه‌یه‌وه با به‌لاچه‌په‌کی هه‌ڵدێرا نه‌برێت ،
ده‌نا چه‌نده دڵسۆز‌و ڕاستگۆ به‌گۆڕان بن ده‌ره‌نجام هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ک ( له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه ) دڵنیا بن ئه‌و ڕۆشنفیکره
یاخیانه لێتان نا بوورێن .. هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت .. گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت .. سبه‌ی یان دووسبه‌ی له
ئاست به‌رپرسیارێتی پرسیاره‌کاندا بێڕه‌حمانه لێپێچینه‌وه‌تان
له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ، چونکه ئه‌م گۆڕانه پاڵدانه‌وه نیه و
به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت به‌هه‌مان عه‌قڵی حزبی و خێڵه‌کی شوان ئاسا بڵێن مێگه‌ل بڕۆن
ده‌نگ به‌گۆڕان بده‌ن . ته‌نیا وه‌ڵامیش لای ئه‌و
به‌ڕێزانه‌وه هه‌مووی له‌سه‌ر یه‌ک
نه‌به‌رات ده‌یان ووت هه‌تا دوا هه‌ڵبژاردنه‌کان ( لێمان ڕاوه‌ستن )
.
ئێمه‌ش وه‌ک
ئه‌رکێکی ویژدانی به‌سه‌بر وه‌ستاو بووین . به‌ڵام ئێستاش دوایی
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و کاتیه‌تی له‌سه‌ر وه‌عده‌ی خۆیان مافی
خۆمانه جه‌سوورانه بپرسین و بیسه‌لمێنین که ئێمه چینێکی یاخین و
ده‌توانین سنووری مێگه‌لی بۆ خۆمان و کۆمه‌ڵگه پێکه‌وه
بێئاوڕدانه‌وه ببه‌زێنین.....! به‌ڵام ئه‌م
گۆڕانه سه‌رسامی کردوین چونکه به ئاشکرا دیاره نه‌خۆشیه‌کی
سامناک له جه‌سته‌ی ده‌دات و گۆڕانێکی
حه‌قیقی به‌ره‌و گۆڕانێکی نا ته‌ندروستی
نادیاری ده‌بات ، له گۆڕانێکی فیکری گشتگیریه
به‌ره‌و گۆڕانی ئینقلابێکی نهێنی هێواشی له‌لایه‌ن ده‌سته‌و
تاقمێکه‌وه ده‌بات ، بۆ دروستکردنه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌کی 18 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ربۆ تۆڵه کردنه‌وه‌یه‌کی زاتی نێوان دوو که‌س ،
یه‌کێک له‌هه‌ره‌سدا و یه‌کێک له‌سوڵته‌دا .
گۆڕان فیکره‌یه‌کی نوێخوازه له نێوه‌ند جیاوازی ناشیرینیه‌کان و جوانیه‌کاندا ، له
نێوان عه‌داله‌ت و ناعه‌داله‌تیدا ، ماف و بێ مافیدا ، به‌هاو بێ
به‌هاییدا دروست بووه و بۆته بزووتنه‌وه‌یه‌کی فیکری گشتگیری بۆ
هه‌ره‌س پێهێنانی عه‌قڵی چاخه چه‌قبه‌ستوه حزبی و
خێڵه‌کیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان که به‌رده‌وام به‌ربه‌ستێکی
ڕێگرن له ئاست به‌شارستانی کردنی کۆمه‌ڵگه . به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه
له خاوه‌نه‌کانی دزراو کرایه گۆڕانێکی ئینقلابی که من به
خیانه‌تێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم ، هه‌رگیز ڕێگه
به خۆم ناده‌م به‌شێک له‌و ئینقلابه تۆڵه‌یه بم . به
دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم ئه‌م گۆڕانه له کۆمه‌ڵێک درۆ و
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن زیاتر هیچی تر نیه .
بۆیه بێگه‌ڕانه‌وه بڕیارم داوه کۆمه‌ڵێ
ڕوونکردنه‌وه‌ی تر به‌دوای ئه‌م نووسینه‌مدا بهێنم .
خۆێنه‌ری خۆشه‌ویست : من نووسه‌ری کوردستان پۆستی
خۆشه‌ویستم و به‌شانازیشه‌وه ده‌یڵێم ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کوردستان پۆستی ئازیز له‌ژێر کاریگه‌ری کۆمه‌ڵێ فشاری
که‌سایه‌تیدایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بمه هۆکاری ئیحراجی ئه‌و
ئازیزانه ، منیش وه‌ک که‌سێکی ئازاد بڕیارم دا ئازادی بۆ نووسینه‌کانم
به‌رفراوان بکه‌م و به‌ڕێزه‌وه ماڵئاوایی له‌و مینبه‌ره
خۆشه‌ویسته بکه‌م ڕوو له که‌ناڵی میدیاکانی تر بکه‌م ، چونکه
به‌ڕاستی من وه‌ک که‌سێکی گۆڕانخوازی حه‌قیقی ناتوانم بکه‌ومه ژێر
کاریگه‌ری هیچ فشارێکه‌وه و ڕێگه به ناعه‌داله‌تی و ناڕاستی
بده‌م ئه‌گه‌رچی له‌ناو گۆڕانیشدا بێت .
ڕۆشار
15 / 03 / 2010