هاواربانیخێلانی

له کورده‌واریدا
هاتوه ، تا به‌د نه‌بینی به‌دخانه به‌یاد ناکه‌ی به‌ڵام
نێچیره‌ڤان به‌د نه‌بو؛ هاواربانیخێلانی
نێچیره‌ڤان
بارز دلۆڤان
له کورده‌واریدا هاتوه ده‌ڵێ تا به‌د نه‌بینی
به‌دخانه به‌یاد ناکه‌ی ، مرۆڤی کورد له دوای ده‌ست له
کارکێشانه‌وه‌ی به‌رێز نێچیره‌ڤان بارزانی و دروست بونی کابینه‌ی
شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم بۆی ده‌ر که‌وت
که نێچیره‌ڤان بارزانی وه‌ک بابی دڵسۆزی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی و له سه‌رده‌می
سه‌رۆکایه‌تیدا رۆژ له دوای رۆژ جێ ده‌ستی له
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاریدا دیاربو ، به
پێجه‌وانه‌وه نێچیره‌ڤان بارزانی به‌د
نه‌بو به‌ڵکو ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری بو، هه‌روه‌ک بینیمان بناغه‌ی زۆر کاری مه‌زنی بنیات ناو زۆریشی گه‌یانده ئه‌نجام سه‌ره‌رای هه‌مو ئه‌و
کێشه‌و گرفتانه‌ی که یه‌خه‌گیری
کابینه‌که‌ی ده‌بو له هه‌مانکاتیشدا
پانتاییه‌کی بۆ ژنی کورد ره‌خساندبو که راسته‌و خۆ له
کابینه‌که‌یدا ره‌نگی دابویه‌وه و ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ش جێگای
ئومێدی ژنی کورد بو بۆ زیاتر به‌رفراوانکردنی هه‌لی کار بۆ ژنان و ئافره‌تان
تا له سایه‌یدا پێ له‌سه‌ر ئه‌رک و مافه‌کانیان دابگرن . لێره‌دا
به بۆچونی من و رای زۆرێک له جه‌ماوه‌ری کوردستان
ئه‌و خۆماندو کردنه‌ی به‌رێز نێچیره‌ڤان بارزانی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی له نێوان خودی به‌رێزیان و
جه‌ماوه‌ر هێناوه‌ته ئاراوه‌و رۆژ له دوای رۆژیش ئه‌و په‌یوه‌ندیه رۆحیه
به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌رنجامیش ئه‌و نابه‌رابه‌ریانه که
بوه‌ته مایه‌ی ئازار بۆ خه‌لکی کوردستان له بنه‌ره‌ته‌وه رو
له گه‌شانه‌وه ده‌کات و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشیاندا ئه‌و
په‌یوه‌ندیه ده‌چێته‌وه مه‌یدانێکی
فراوانتر و به‌هێز تر، نێچیره‌ڤان له ده‌سه‌ڵاتی حکومی‌دا توانی رۆڵی به‌رچاو له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و
گه‌شه پێدانی هه‌رمێی کوردستاندا بگێرێ و هه‌ر وه‌ک گوتمان جێ ده‌ستی
دیار بو و به جێ په‌نجه‌ی ره‌نگین لێی چوه
ده‌ر، که‌ده‌توارێ شاهیدی سه‌رکه‌وتنی له پۆسته‌که‌یدا به
ویژدانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ، به‌م پێیه ده‌توانێت له
ئه‌رکی ئاینده‌یان که سیاسیه نادات په‌روه‌ری و مه‌حسوبیه‌ت و
به‌کۆی گشتی ناعه‌داله‌تی له نێو حیزب‌دا ریشه‌کێش بکات که ئه‌رکی ئاینده‌ی دوا تاقی کردنه‌وه ده‌بێت ، من
گومانم له دڵسۆزی نه‌وه‌کانی تری ئه‌ندازیاری ئاشتی کاک ئیدریس نیه
که بتوانن هاوشانی نێچیره‌ڤان بێنه مه‌یدان و
زیاتر دڵسۆزی بخوڵقێنن و به‌وێنه‌ی باوکیان
یه‌کسانی نێوان مرۆڤه‌کان به‌رچاو بگرن که سیسته‌می عه‌داله‌ت و
یه‌کسانی پارتیزانه‌کانیش له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و راوه‌ستابو به‌رده‌وامیش کاری بۆ تێکرمانی
نایه‌کسانی ده‌کرد که ئه‌مه شه‌رفێکی مه‌زنه له دیرۆکی
شه‌هیدی سه‌رکرده ئیدریس بارزانی به ڵام له‌م سیسته‌می ( پارتریارکاتی ) ئێستا خه‌باتگێران و جه‌نگاوه‌ران به‌که‌م
ده‌زانرێت و ئه‌م سیسته‌مه بۆ خه‌باتگێران شه‌دیدولئیقابه‌و بۆ
که‌سانی رابوردو بۆگه‌نیش ئه‌رحمو ڕاحمینه. Hawar6868@yahoo.com
07504861585
1.hawar6868@yahoo.com| 2 Mar 2010 - 10:51
ده ستت خؤش ,كار‌و برؤزه كانى كاك نيجرسه لماندويه تى كه كي يه.من ده ليم كاك نيجير فريامان كه وه تاخرابتر نه قه وماوه.من كاك نيجيرم زؤر خؤش ده ويت,هه لبه ت هؤكارى ئه وه ش دياره.زؤر سوباس,من شارؤخ له سليمانى.