حه‌مه غفور

بۆ مه‌رگی کۆمۆنیستێکی
میهره‌بان‌و دڵ پڕ له هیوا (قادر مه‌جید)
حه‌مه غفور
ئه‌فسوس، سه‌د جار ئه‌فسوس، ئه‌م ئێواره‌یه هه‌واڵی
ڕاوه‌ستانی دڵێکی پڕ له عیشق‌و ئومێد به ئازادی‌و سۆشیالیزم، دڵێکی
میهره‌بان‌و ئالوده له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم‌و خه‌باتی کرێکار‌و
به‌شمه‌ینه‌تان، له ناخمه‌وه ڕایچڵه‌کاندم، هه‌واڵی مه‌رگی
هاوڕێی خۆشه‌ویستمان (قادر مه‌جید)ی کۆمۆنیست، ئینسان، کرێکار‌و خه‌مخۆری
زه‌حمه‌تکێشان ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ژان بوو بۆم!
دڵنیام
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که قادر مه‌جیدیان ناسیوه، ته‌نانه‌ت
ئه‌و که‌سانه‌ش که هه‌ر بۆ یه‌کجاریش کاک قادریان بینیوه به
بیستنی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و تووشی شۆک ئه‌بن! چونکه قادر
مه‌جید تابڵێی مرۆڤێکی خۆشه‌ویست، میهره‌بان‌و له‌نێودڵان بوو. هه‌ر
له یه‌که‌م موعاشه‌ره له‌گه‌ڵیدا ئینسان هه‌ستی به
گه‌وره‌یی ئه‌و ئینسانه ده‌کرد. هه‌تا دڵ حه‌زکات ڕۆشنبیر،
گه‌وره‌و بڕوا به‌خۆبوو. ئه‌و یه‌ک له‌حزه‌ش ڕێگای نه‌دا ڕاڕایی
له دڵ‌و ده‌روونی پڕ له هیواو پڕ له ئومێدی سه‌رکه‌وتنی
کۆمۆنیزم‌و باوه‌ڕبوون به به‌رپابوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و بێ
چین‌و چه‌وسانه‌وه نزیکبێته‌وه!
من
لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق‌و کوردستان، وه دانه دانه‌ی هاوڕێیانمان ئه‌که‌م.
جگه له‌وه‌ش که هه‌ر لێره‌وه پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و ئازیزان‌و که‌س‌و کار‌و
نزیکانی دیکه‌ی ده‌که‌م، ئه‌مه‌وێ پێیان بڵێم؛ که بنه‌ماڵه‌ی کاک
قادر هه‌قیانه وه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی
مه‌ودای پڕمروه‌تی‌و شانازی، شانازی به‌م ئینسانه
گه‌وره‌یه‌وه بکه‌ن‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌توانێ
سه‌بووریه‌کی گه‌وره‌یان بداتێ تا خه‌م‌و په‌ژاره‌ی کۆچی دوایی
ئه‌و بڵاوه پێبکه‌ن!
ئێمه‌ش کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان له‌پاڵ
بنه‌ماڵه‌که‌یدا، سه‌ربه‌رزانه شانازی به‌م کۆمۆنیسته پڕشۆڕو
شه‌وقه‌وه ئه‌که‌ین‌و هه‌تا هه‌تایه یادی به‌رزو پیرۆز‌و
به‌ڕێز ڕائه‌گرین!
4شوبات2010