توركیا ده‌یه‌وێت كێشه‌ى كوردى
ولاَته‌كه‌ى چۆن چاره‌سه‌ر بكات؟!
فه‌رمان
خێلاَنى
له توركیا چه‌ندین ساڵه شه‌رِى گه‌رمء
سارد له‌نێوان حكومه‌تى ئه‌و ولاَته‌و كورده‌كانى توركیادا هه‌یه‌و
چه‌ندینجاریش لایه‌نى كوردى ده‌ستپێشخه‌رى ئاگربه‌ستء دانوستاندنء
گفتوگۆى خستۆته به‌رده‌م ده‌سه‌لاَتدارانى تورك، به‌لاَم
هه‌میشه تورك دانوستاندنء گفتوگۆى له‌گه‌ڵ كورددا
رِه‌تكردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نى سیاسى-سه‌ربازى
كوردى كه‌به‌برِواى توركیا بریتییه له پارتى كرێكارانى كوردستان PKK و هاوكات له‌گه‌ڵ پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى
دیمو‌كراتى DTP به‌بیانووى ئه‌وه‌ى
كه‌بریتییه له باڵى مه‌ده‌نى PKK
ونه‌رمى نه‌نواندووه، ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته‌ش به‌ر له‌هه‌ر
شتێك بریتییه له‌میراتى كه‌مالیزمء هاوكاتیش له توركیادا
به‌ده‌ستووریى كراوه، بۆیه به‌پێى ده‌ستوور توركیا ولاَتێكى یه‌ك
نه‌ته‌وه‌ییه كه‌ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ى توركه.
به‌لاَم له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا ده‌سه‌لاَتدارانى توركیا
چه‌ند هه‌نگاوێكى بچوكیان نا له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانء كوردى
ولاَته‌كه‌یان، به‌لاَم ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌نگاوى جیددى نه‌بوون
له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى توركیادا، له‌ئێستا
پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى توركیا كه‌حوكمى ئه‌و ولاَته ده‌كه‌ن
له‌رِێگه‌ى كۆمسیۆنێكه‌وه پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه
به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و ولاَته بۆ چاره‌سه‌رى
كێشه‌ى ناوخۆى توركیا‌و كێشه‌ى كورد، ئۆجه‌لانیش وه‌ك رِێبه‌رى كوردانى
ئه‌و ولاَته له‌زیندانى ئیمریالیدا له‌توركیا سه‌رقاڵى
نوسینه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد
له‌توركیاو به‌نیازه رِۆژى 1ى سێپته‌مبه‌ر ساڵرِۆژى جیهانى ئاشتى
له‌رِێگه‌ى پارێزه‌ره‌كانیه‌وه رِایبگه‌یه‌نێت.
پرۆژه‌كه‌ى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان
ده‌یه‌وێت چۆن چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بكات؟
پشتیوان عه‌بدولرِه‌حمان به‌رپرسى دۆسیه‌ى توركیا له‌گۆڤارى
كوردتایمز به‌هاولاَتى رِاگه‌یاند: "هه‌موو لایه‌نێك له‌توركیا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه‌كێشه‌ى كوردى ئه‌و ولاَته
چاره‌سه‌ر بكرێت به‌لاَم كێشه‌یان له‌سه‌ر میكانیزمى
چاره‌سه‌ریه‌كه هه‌یه، لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانى توركیا
ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌توركیا نه‌بێته‌هۆى
زیانگه‌یاندن به‌یه‌كپارچه‌ى خاكى توركیا‌و به‌شێوه‌یه‌كیش بێت
كه‌شه‌قامى توركى پێى هه‌زمبكرێتء پێى رِازیبێت."
ئه‌و چاودێره سیاسیه پێى وایه له‌ئێستادا هه‌وڵى جیددى
له‌لایه‌ن ئۆردوگانء وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و ولاَته‌وه هه‌یه بۆ
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد‌و ئه‌ڵىَ: "له‌ئێستادا هه‌وڵى جیددى
له‌لایه‌ن ئۆردوگانء وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و ولاَته‌وه هه‌یه‌و
توانیویانه لانیكه‌م په‌رده‌له‌سه‌ر ئه‌وه لابده‌ن
كه‌كێشه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوى كێشه‌ى كورده‌وه‌و پێویسته
چاره‌سه‌ربكرێت، پارتى دادوگه‌شه‌پێدان له‌رِێگه‌ى ئه‌و
كۆمسیۆنه‌ى خۆیانه‌وه كه‌وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات
سه‌رقاڵى رِاپرسیكردنن له‌ناو سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمىء
حكومىء حیزبیه‌كانى ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌یان، پێشم
وایه ئه‌وان ئاشنان به‌پرۆژه‌كه‌ى ئۆجه‌لانء هه‌وڵیانداوه
پرۆژه‌كه‌یان له‌چه‌ند خاڵێكدا هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ
پرۆژه‌كه‌ى ئۆجه‌لاندا، چونكه ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لانء حیزبء
جه‌ماوه‌رى كوردى پرۆژه‌كه په‌سه‌ندنه‌كه‌ن ئه‌وا هیچ
له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆرِێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌قسه‌ى
ئۆجه‌لان نه‌بێت گه‌ریلاكانى چیا چه‌ك دانانێنء له‌چیا نایه‌نه
خوارىَ، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى توركیا بارودۆخێكى
چاره‌نوسسازه بۆ توركیا‌و بۆكوردیش، له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ند مانگێكى
تر یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌دۆسیه‌ى توركیادا ده‌چێته‌وه‌و چه‌ند
هه‌نگاوى جیددى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ناوخۆییه‌كانى خۆیدابێت
ئه‌وه‌نده زۆرتر سودمه‌ند ده‌بێت. به‌نیسبه‌ت كوردیشه‌وه
بۆیه چاره‌نوسسازه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا توركه‌كان خۆیان
هاتوونه‌ته‌پێش بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌ولاَته‌كه‌یانء
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكى باشه بۆكورد له‌ئێستاى توركیادا"
د.فایه‌ق گوڵپى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى چاره‌سه‌رى
كوردستان پێى وایه حكومه‌تى ئه‌ردۆغان له‌توركیا له‌ژێرفشارى تێكۆشانى
گه‌لى كورددا‌و بۆئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا
ده‌یه‌وێت بوونى گه‌لى كورد بسه‌لمێنىَء هه‌ندێك مافى سه‌ره‌تایى
بداته گه‌لى كورد‌و بۆ هاولاَتى ئه‌ڵێ: "ده‌وڵه‌تى توركیا خاوه‌نى
چه‌ندان كێشه‌یه، یه‌ك له‌و كێشانه كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى
ناو توركیایه، به‌هۆى چالاكیه سیاسى و سه‌ربازی و دیبلۆماسیه‌كانى
بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لى باكورى كوردستانه‌وه، كێشه‌ى كورد
گه‌یشتۆته ئاستێكى نێونه‌ته‌وه‌یىء چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و
كێشه‌یه مه‌رجێكى سه‌ره‌كى به‌ئه‌ندامبوونى توركیایه
له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، بۆیه حكومه‌تى ئه‌ردۆغان له‌توركیا له‌ژێر
فشارى تێكۆشانى گه‌لى كورددا‌و بۆئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى یه‌كێتى
ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت بوونى گه‌لى كورد بسه‌لمێنىَء هه‌ندێك مافى
سه‌ره‌تایى بداته گه‌لى كورد"
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ى كه‌پارتى چاره‌سه‌ر چۆن ده‌رِواننه پرِۆژه‌كه‌ى پارتى
داد‌و گه‌شه‌پێدان د.فایه‌ق گوڵپى ئه‌ڵىَ: "وه‌ك پارتى چاره‌سه‌ر
پێمانوایه پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان كه‌مترین ماف به‌كورد ئه‌داتء
ئه‌گه‌ر بۆى بكرێت ده‌یه‌وێت ئه‌و مافانه له‌رِێگه‌ى ئه‌و
كوردانه‌وه بیگه‌یه‌نێته گه‌لى كورد كه‌سه‌ر
به‌حزبه‌كه‌ى خۆیانن، واته تا بۆیبكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
كورد له‌گه‌ڵ پ ك كء هه‌ڤاڵ ئاپۆدا دانوستان ناكات، من
له‌وباوه‌رِه‌دام ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ى پارتى داد‌و
گه‌شه‌پێدانیش ته‌كتیك بێت بۆ چه‌كداماڵینى پارتى كرێكارانء لاوازكردنى
كوردى باكور ئه‌وا هه‌ر ناتوانێت كورد لاواز بكات"
پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانى توركیا هه‌ڵوێستیان چۆنه
له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌كه‌ى داد‌و گه‌شه‌پێدان؟
هه‌ردوو پارتى ئۆپۆزسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یىء پارتى
گه‌لى كۆمارى كه‌له‌ماوه‌ى رِابردوودا ده‌سه‌لاَتى ئه‌و
ولاَته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌بووه‌و نه‌یانتوانیوه پێشنیارى
پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ن بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بۆیه ئێستا ئه‌م دوو
پارته به‌تایبه‌تیش پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى توركیا
به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان رِێگره یان گوتاریان توند‌و سلبیه له‌سه‌ر
سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان، پشتیوان
عه‌بدولرِه‌حمان پێى وایه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ى پارتى
دادوگه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ئه‌و دوو
پارته‌ى تر ده‌پوكێنه‌وه‌و ئه‌ڵىَ: " ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ى پارتى
دادوگه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا هه‌ردوو
پارتى ئۆپۆزسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یىء پارتى گه‌لى كۆمارى
ده‌پوكێنه‌وه‌و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه‌هه‌یانه
له‌ده‌ستى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك ئێستا ده‌بینین له‌ته‌واوى
شاره كوردیه‌كانى توركیا جه‌ماوه‌ریان نه‌ماوه‌و تووشى ئیفلاسى
سیاسى بوون، بۆیه ئه‌ترسن به‌سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كه‌ى پارتى
دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌مان بتوێنه‌وه، به‌تایبه‌تى پارتى
بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى توركیا چونكه گوتاریان زۆر توند‌و سلبیه
له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌و ولاَته‌دا"
د.فایه‌ق گوڵپى رِاى وایه ئه‌و دوو پارته ئۆپۆزسیۆنه‌ى
توركیا دژى هه‌ر مافێكى گه‌لى كورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ئه‌ڵىَ: "پارتى
نه‌ته‌وه‌په‌رستى باخچه‌لىء پارته‌كه‌ى ده‌نیز بایكاڵ هه‌م
هه‌ڵوێستێكى نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌یان هه‌یه‌و هه‌م
هه‌ڵوێستێكى ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌شیان هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه
دژى هه‌رمافێكى گه‌لى كورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌و له‌لایه‌كى
تریشه‌وه دژى سیاسه‌ته‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان
ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پارته له‌سیاسه‌تدا
سه‌ركه‌وتوو نه‌بێتء له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌دا
براوه‌نه‌بێت"
شه‌قامى سیاسى توركیا چى ده‌ڵێن
له‌سه‌ر پرۆژه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌توركیا؟
له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ى دادوگه‌شه‌پێدان كه‌به‌ملیۆنان سیدى
له‌توركیا بلاَوكرایه‌وه، له‌ناو شه‌قامى سیاسى توركیا دوو رِا
دروستبوون، یه‌كێكیان ده‌ڵێن ده‌بێت زۆر گرنگى به‌پرۆژه‌كه‌ى
ئۆجه‌لان نه‌درێتء وه‌ك ته‌ره‌ف وه‌رنه‌گیرێت بۆئه‌وه‌ى
شه‌قامى توركیا پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن، ئه‌وى تریان ده‌ڵێن
پێویسته ئۆجه‌لان وه‌ك ته‌ره‌ف وه‌ربگیرێت بۆئه‌وه‌ى
چه‌كدارانى چیا بێنه خواره‌وه‌و چه‌ك دابنێنء چیتر جه‌نگى خوێناوى
نێوان ده‌سه‌لاَتى توركء چه‌كدارانى چیا به‌رده‌وام نه‌بێت، پشتیوان
عه‌بدولرِه‌حمان ئه‌ڵىَ: "هه‌رچه‌نده پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان
ئه‌وه‌یان رِاگه‌یاندووه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆجه‌لان
به‌ته‌ره‌ف وه‌رناگرن له‌پرۆژه‌كه‌یاندا، به‌لاَم له‌رِاستیدا
وانیه‌و ئه‌م لێدوانه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان تاكتیكێكى سیاسیه
له‌حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى توركیا‌و خه‌ڵكانى ناسیۆنالیستى توند
له‌شه‌قامى توركیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان
له‌چه‌ند خاڵێكدا سوودیان له‌ئۆجه‌لان وه‌رگرتووه، كۆنسه‌ى
سه‌رۆكایه‌تى په‌كه‌كه‌ش داوایانكردووه كه‌مافى كوردان
له‌ده‌ستوردا دیارى بكرێتء ئاماژه‌ى پێبدرێت، ئه‌مه‌ش داوایه‌كى
زۆرباشء دیپلۆماتیكیانه‌یه‌و خزمه‌تى قه‌زیه‌ى كوردى ده‌كات
له‌توركیا، سه‌باره‌ت به‌و رِایه‌ى دووه‌میش ئه‌وه
له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى رِه‌گه‌زپه‌رستى توركیا‌و هه‌وادارانى دوو
پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ى توركیاوه دروستكراوه‌و به‌شكڵى
سه‌یرده‌كرێتء به‌جیددى بایه‌خى پێ‌نادرێت له‌لایه‌ن پارتى داد‌و
گه‌شه‌پێدانه‌وه"
د.فایه‌ق باس له‌باشبوونى
رِاى شه‌قامى سیاسى توركیا ده‌كاتء ئه‌ڵىَ: "له‌چاو سالاَنى رِابردوودا
له‌شه‌قامى توركیادا نارِه‌زایى ئه‌وتۆ به‌رامبه‌ر
به‌پرۆژه‌كه‌ى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌دیناكرێت، میدیاى توركیاش
هه‌ڵوێستى نه‌رمتر بووه، ته‌نها لایه‌نێك كه‌دژى
پرۆژه‌كه‌یه‌و به‌ئاشكرا هه‌ڵوێست نیشان ئه‌دات سوپا‌و پارتى
نه‌ته‌وه‌په‌رستى مه‌هه‌په (پارتى بزوتنه‌وه‌ى
نه‌ته‌وه‌یى توركیا)یه".
حكومه‌تى هه‌رێم رِۆڵى
چۆن بووه له‌بارودۆخى ئێستاى توركیادا؟
د.فایه‌ق گوڵپى
باس له‌رِۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
كوردى توركیا‌و ئه‌ڵىَ: "له‌ساڵى 2000 به‌دواوه شه‌رِو پێكدادان
له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى گه‌ریلادا
رِووینه‌داوه، ناوبه‌ناویش به‌رپرسه كورده‌كانى باشور باسیان
له‌وه‌كردووه كه‌كێشه‌ى پ ك كء كێشه‌ى كوردى باكور به‌توندوتیژى
چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم خراپ
نه‌بووه‌و پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى ته‌شجیع كردووه بۆئه‌وه‌ى
پرۆژه‌یه‌ك بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد دابرێژن".
پشتیوان پێى وایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى
هه‌نگاوى باش بنێتء ئه‌ڵىَ: "حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى
نارِاسته‌وخۆ رِۆڵء كاریگه‌ریى ئیجابى هه‌بووه له‌مه‌سه‌له‌ى
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌توركیا به‌حوكمى ئه‌وه‌ى
له‌كۆبونه‌وه سىَ قۆڵیه‌كه‌ى نێوان توركیا‌و عێراقء ئه‌مریكادا
كه‌نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمیشى تێدابوو رِاى لایه‌نى كوردى
به‌هه‌ند وه‌رگیراو كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر بارودۆخى كورد
له‌توركیاو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ى، هه‌رچه‌نده ئه‌م رِۆڵى
كاریگه‌ریه له‌ناو شه‌قامى كوردیدا نه‌زانراوه‌و نازانرێت،
جگه‌له‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رگاى به‌سه‌ر توركیادا
كردۆته‌وه‌و كوردستانى بۆكردوون به‌بازارِێكى باش كه‌ئه‌مه
كاریگه‌رى ئیجابى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابورى توركیا‌و حكومه‌تى هه‌رێم
توانى گفتوگۆ له‌نێوان عێراقء توركیادا دروستبكات"
د.فواد
حسێن وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه
به‌هاولاَتى وت: "ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم پشتگیرى له‌و
دانوستاندنانه ده‌كه‌ین كه‌ئێستا له‌توركیا هه‌یه‌و گه‌شبینین
به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌توركیا، له‌به‌رئه‌وه‌ى
گۆرِانێكى زۆر گه‌وره له‌توركیا ده‌بینرێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو
مه‌سه‌له‌كانء به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى قه‌زیه‌ى كوردى
له‌و ولاَته، چونكه سه‌ركردایه‌تى سیاسى توركیا گه‌شتونه‌ته
ئه‌و برِوایه‌ى كه‌ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ربكه‌ن ئه‌وا
خۆشیان سوودمه‌ند ده‌بن لێى، ئێمه ته‌داخولاتى گفتوگۆى نێوان كوردى
توركیا‌و سه‌رانى حكومه‌تى توركیا ناكه‌ین، به‌لاَم باشبوونى
په‌یوه‌ندیه سیاسىء ئابورىء بازرگانیه‌كانى نێوان ئێمه‌و ولاَتى
توركیا كاریگه‌رى باشى هه‌بووه له‌سه‌ر پرسى كورد‌و چاره‌سه‌رى
كێشه‌كه‌یان له‌توركیا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌توركیا كاریگه‌ریه‌كى ئێجگار
گه‌وره‌ى ئیجابى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێمه‌و
توركیا"
پرِۆژه‌چاره‌سه‌ریه‌كه‌ى پارتى داد‌و
گه‌شه‌پێدانى توركیا چ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر رِۆژهه‌لاَت
ده‌بێت؟
پرۆژه چاره‌سه‌ریه‌كه‌ى
ده‌سه‌لاَتدارانى ئێستاى توركیا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى كوردى باكور كاریگه‌ریه‌كى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر كوردستانى
رِۆژهه‌لاَت، به‌و پێیه‌ى كه‌له‌رِۆژهه‌لاَت پارتێكى چالاك به‌ناوى
په‌ژاكه‌وه جموجوڵء چالاكى هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر پرِۆژه‌كه‌ى داد‌و
گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت رِه‌نگه په‌ژاك
ده‌ست له‌چالاكىء جموجوڵ هه‌ڵبگرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا
ده‌سه‌لاَتدارانى توركیا‌و ئێرانیش هه‌ماهه‌نگیه‌كى باش
له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و، جگه‌له‌وه‌ى هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكى كورد
له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستان، سه‌ركه‌وتنه بۆ پارچه‌كانى تر‌ى
كوردستان،هه‌وڵدانى پارتى داد‌و گه‌شه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد له
توركیا چاره‌سه‌ر بكات كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران
ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بیر له چاره‌سه‌رێكى گونجاو بكه‌نه‌وه بۆ
كێشه‌ى كوردى رۆژهه‌لاَت.
د.فایه‌ق گوڵپى ئه‌ڵىَ:
"كاریگه‌رى پرِۆژه‌كه‌ى داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر ئێران خۆى
له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌به‌رچاوى ده‌سه‌لاَتدارانى ئێران
رِوون ده‌كاته‌وه له‌دۆزینه‌وه‌ى رِێگه‌چاره‌یه‌كى له‌بارو
گونجاو بۆ كێشه‌ى كوردى ولاَته‌كه‌یان"