بودجه‌و شه‌فافیه‌ت
شه‌نكار عه‌بدوڵڵا
له‌رۆژى19/1/2010 له‌لایه‌ن
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه(د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح)
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا خراوه رِوو، ئه‌مه‌ش
بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌م بودجه پێش ئه‌وه‌ى بنێرێته په‌رله‌مان
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى بۆبگیرێت، چونكه ده‌كرێت هه‌ركات ئه‌م
بودجه‌یه چووه په‌رله‌مان، په‌رله‌مان ده‌ستكارى هه‌ندىَ
وورده‌كارى ئه‌م بودجه‌یه بكات، یان بودجه‌ى سێكته‌رێك زیاد بكات،
یان كه‌مى بكاته‌وه، ئه‌م بودجه‌یه‌كه(11.4)ترلیۆن دیناره،
واته نزیكه‌ى(10)ملیار دۆلاره، 8 ترلیۆنى(6.8ملیار دۆلار)ته‌رخانكراوه
بۆبه‌كار بردن، (النفقات الجاریه)و ته‌نیا(3.4) ترلیۆن دینارى بۆ
وه‌به‌رهێنان دانراوه، زیاتر له(%70)بودجه بۆ موچه‌و ده‌رماڵه‌و
خه‌رجى رِۆژانه(ئیستهلاكى) یه، كه‌به هه‌ردوو كه‌رتى كشتوكاڵء
پیشه‌سازى(80) ملیار دینار ته‌رخانكراوه، كورتهێنانى خه‌مڵێندراو(835) ملیار
دیناره، له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵدا، كه‌به‌شێكى زۆرى
بۆیه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى بودجه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ
حكومه‌تى فیدراڵ ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ین
له‌نێوان بودجه‌ى ئه‌مساڵء بودجه‌ى ساڵى 2009، ئه‌وا (بودجه‌ى ئه‌مساڵ
برى 3.1ترلیۆن دینار، زیاتره له‌بودجه‌ى 2009، كوتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مساڵ
835ملیار دیناره، له‌كاتێكدا كورتهێنانى بودجه‌ى 2009، 500ملیار دینار بوو،
ئه‌مه له‌كاتێكدا بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان ساڵى 2009،(322)ملیار
دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه‌مى كردووه بۆ(123)ملیار دینار،
هه‌رچه‌نده بودجه‌ى ساڵى 2010له‌سنورى(37.4%)زیادى كردووه، كه‌چى
بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاكان(61.1%) كه‌مى كردووه.
له‌رۆژى 26/1/2010 له په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كه‌م
خوێندنه‌وه‌ى بۆ بودجه‌ى خه‌مڵێندراوى هه‌رێم بۆ ساڵى 2010 كرا،
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پێى برگه‌ى یه‌كه‌م له ماده‌ى(79)
په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بێت بودجه
له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵام
ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت كه‌نزیكه‌ى سىَ مانگ له‌واده‌ى یاساى خۆى
لایداوه، هه‌رچه‌نده له‌ساڵانى پێشوتردا مانگى 6ء7 بودجه
ده‌نێرایه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌نء،
دواتر په‌سه‌ندى بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هیچ كات خه‌ڵكى
كوردستان نه‌یزانیوه بودجه‌ى چى لێبه‌سه‌ر دێت، چۆن خه‌رج ده‌كرێت،
به‌بىَ ئه‌وه‌ى پرس به‌هیچ پسپۆرێكیش بكرێت، یه‌كێتىء پارتى خۆیان
هه‌موو بودجه‌كه‌یان خه‌رج كردووه، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر
شتێكیان دابێتء، چۆن خه‌رج كرابێت، په‌رله‌مانیش ته‌نها ئاگادارى
ژماره‌یه‌ك بووه، له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا، هیچ كات
نه‌یتوانیوه چاودێرییه‌كى وردى هه‌بێت بۆ ئه‌و پلانه‌ى
كه‌دانراوه بۆ ئه‌و بودجه‌یه.
هه‌رچه‌نده
هه‌تا ئێستاش ژمێره‌ى كۆتاى (حساباتى خیتامى) چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى
بودجه‌ى 2009 له په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌كراوه،
كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆى گرفتێكى گه‌وره‌یه، چونكه ده‌بوو ئه‌و
خه‌رجء داهاته له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا بوایه،
بۆئه‌وه‌ى به‌رچاویان رِونتربێت له‌كاتى په‌سه‌ند كردنى بودجه‌داو،
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بتوانێت رِاى رِاسته‌قینه‌ى خۆى هه‌بێت، نه‌ك
سه‌رۆكى لیسته‌كه چى پێ باش بوو، ئه‌ویش وابكات، چونكه بودجه
په‌یوه‌ندى رِاسته‌وخۆى به‌ژیانى رِۆژانه‌ى تاك به‌تاكى
كوردستانه‌وه هه‌یه.
گرفتێكى تر‌ى ئه‌م
بودجه‌یه‌و بودجه‌كانى پێشوتریش ئه‌وه‌یه، كه هیچكات داهاتى
نه‌وتء گومرگء باجء رِسوماتء داهاته ناوخۆییه‌كان نه‌خراوه‌ته
چوارچێوه‌ى بودجه‌ى گشتى خه‌مڵێندراوه، ئه‌مساڵیش هه‌مان هه‌ڵه
دوباره بووه‌ته‌وه، گومانیش له‌وه‌دا نیه
كه‌به‌مه‌به‌ست داهاته ناوخۆییه‌كان نه‌خراوه‌ته سه‌ر
بودجه‌ى گشتى ساڵانه، بۆئه‌وه‌ى حزبه باڵاده‌سته‌كان
به‌ئاره‌زووى خۆیان به‌كارى بهێنن، كه‌س نه‌زانێت ئه‌و داهاته
ناوخۆییانه چى لێهاتووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م بره
له‌داهات به‌شاراوه‌یى بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئۆپۆزسیۆن سورن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى داهاته ناوخۆییه‌كان بخرێته ناو بودجه‌ى
گشتیه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئاماده نابن ده‌نگ بده‌ن به‌و
بودجه‌یه.
ئه‌گه‌رچى پێشتر ئۆپۆزسیۆن
رِایانگه‌یاندبوو كه‌شه‌رِى گه‌وره‌ى ئێمه له‌په‌رله‌مان
شه‌رِى بودجه‌یه، پێشتریش فراكسیۆنى گۆراِن دووجار داوایان
له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه داوا له‌سه‌رۆكى حكومه‌ت
بكات، له‌كاتى یاساى خۆیدا بودجه رِه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات،
ماوه‌ى پێشوش هه‌رسىَ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن(گۆرِان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو)
داوایان كردووه وه‌زیرى دارایى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت، كه‌بۆچى
تائێستا بودجه نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا
كه‌بودجه‌كه له‌په‌رله‌مانه‌و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى
بۆكراوه، ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت ئه‌م بودجه‌یه روشن
بكاته‌وه؟ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بودجه به‌درێژایى 19ساڵى رابردوو
له‌تاریكیدا بووه، ئایا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه ئیدى حكومه‌ت پشت
به‌كه‌سانى پسپۆر ببه‌ستێت بۆئیداره كردنى ووڵات به‌گشتىء،
به‌تایبه‌تى تر پلان دابنرێت بۆ چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و
بودجه‌یه؟ ئایا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه حزب ده‌ست بكێشێته‌وه
له‌بوارى حكومى، حكومه‌ت كارى حكومى بكاتء حزب كارى حزبى، ئه‌ركى
هه‌موانه چیتر بێده‌نگ نه‌بن، له‌به‌تاڵان بردنى سه‌روه‌تء
سامانى ووڵات له‌سه‌ر ده‌ستى دوو حزب، هه‌موان خۆیان به‌خاوه‌نى
ئه‌و بودجه بزانن، ئه‌ركى حكومه‌تیشه چیتر تاریكى نه‌هێڵێت
له‌سه‌ر رِووه‌كانى ئه‌م بودجه‌یه، به‌شه‌فافیه‌وه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بودجه‌یه‌دا بكات، چیتر گومان نه‌هێڵێت
له‌سه‌ر ئه‌م بودجه‌یه.
shankarabdula@yahoo.com <mailto:shankarabdula@yahoo.com
>