و/ هه‌ورامان محمود

(به‌شی یه‌كه‌م)
مسته‌فا زه‌مانی ئه‌و پیاوه‌ى رۆڵی یوسفی راستگۆی
بینی و جیهانی
سه‌رسام كرد
له‌دیمانه‌یه‌كدا
و/ هه‌ورامان محمود-سایتی
یه‌كگرتوو
زنجیره‌ى یوسفی راستگۆ یه‌كێكه
له زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی ئێران و به یه‌كێك
له‌به‌هێزترین زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان داده‌نریت، ئه‌م
زنجیره‌یه یه‌كێكه له‌چیرۆكه قورئانیه‌كان، مسته‌فا
زه‌مانی كه كه‌سێكی نادیاری بواری سینه‌مای ئێرانی بوو رۆڵی
یوسفی راستگۆی بینی، له‌م دیمانه‌یه‌دا باسی رووداوه‌كانی ئه‌و زنجیره‌و چۆنیه‌تی نواندنی رۆڵه‌كه‌ى ده‌كات.
مسته‌فا
زه‌مانی له‌ساڵی 1982 له‌شاری ( فه‌ره‌یدون كه‌نار) له‌باكوری
ئێران له‌دایك بووه، له‌زانكۆكانی ئێران له‌به‌شی
ئیداره خوێندویه‌تی، له‌یاریه وه‌رزشیه‌كانی جوانی
جه‌سته راهێنانی ئه‌نجامداوه تاوه‌كو رۆڵی پێغه‌مبه‌ر ( یوسفی
راستگۆ) سه‌لامی خوای لێبێت بگێرێت، كاتێك بۆ ئه‌و رۆڵه دیاری كرا
ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو، به‌ڵام به‌خێرایی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی
به‌ئه‌زمونی گه‌وره‌ى ئێرانی به‌ده‌ركه‌وت، كه‌م
جوڵانه‌وه‌ى ده‌سته‌كانی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى كه
كه‌م قسه ده‌كات و ته‌نها دوو هاورێی هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌مه نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م ده‌رهێنه‌ری یوسفی
راستگۆدا بانگهێشتی نه‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ى جوانی یوسف له زنجیره‌كه‌دا
به‌رجه‌سته بكات، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ست نه‌ده‌هات
بێجگه له‌و، به‌تایبه‌تی كه خاوه‌نی چاوێكی
ره‌نگاوره‌نگه.
فه‌ره‌جوڵا سه‌لحشور كه ده‌رهێنه‌ری
زنجیره‌كه‌یه ده‌ڵێت\" به‌هۆی ئه‌و پاشینه‌یه‌ی
هه‌مبوو بروام وابوو ده‌بێت روخسارێكی جوان و چاوێكی ره‌نگاوره‌نگ به‌ده‌ست بخه‌م، قورس نه‌بوو له‌نێوان ئه‌و هه‌زاران
سینه‌ماكاره ئێرانیه‌ى كه هه‌یه كه‌سێكی له‌و
شێوه‌یه به‌ده‌ست بخه‌یت! یوسفم له‌نێوان 3000 هه‌زار ئه‌كته‌ردا هه‌ڵبژارد كه هه‌موویان خاوه‌نی قژی درێژ‌و رێشی
جوان و چاوی ره‌نگاوره‌نگ بوون
+به‌رێز مسته‌فا زه‌مانی چۆن دیاری كرایت
بۆ ئه‌م رۆڵه؟
-زانیم كه خه‌ڵك بۆ ئه‌و رۆڵه تاقی ده‌كه‌نه‌وه،
تاوه‌كو منیش رۆژێك له‌به‌رده‌م شوێنی
تاقیكردنه‌وه‌كه‌وه تێپه‌ریم، دوای هه‌فته‌یه‌ك یه‌كێك له‌هاورێكانم هات و وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی گرتم و بردی بۆ به‌رێز
سه‌لحشور، ئه‌مه‌ش وایكرد له 26ی نیسانی 2004 بانگهێشت بكرێم بۆ
تاقیكردنه‌وه، 3 رۆژ دوای ئه‌و به‌ردواره داوام لێكرا دوو
به‌ش وێنه‌بگرم، زانیم ئه‌مه گرانترین رۆڵه، پاش یه‌ك مانگ له‌م به‌رواره داوام لێكرا بچمه به‌شی میكیاج و پاشان
مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر
له‌من باشتر هه‌بوو بۆ ئه‌و رۆڵه گرێبه‌سته‌كه
هه‌ڵبوه‌شێنریته‌وه! دوای ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریانه زانیم
كه له‌نێوان 3000هه‌زار كه‌سدا منیان ده‌ستنیشان كردووه و
رای زۆربه‌ى داوه‌رانم به‌ده‌ست هێناوه، شتیكی تریش كه گرنگ
بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌ه كه ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵده‌ستێت به‌رۆڵی پێغه‌مبه‌رێك نابێت پێشینه‌ى
له‌سینه‌مادا هه‌بێت تاوه‌كو رابردووى له‌لای بینه‌ر
نه‌بیت به‌باشه بێت یان خراپه!
+ئایا به‌رای خۆت بۆ ئه‌و رۆڵه باشترین پاڵێوراو بوویت؟
-به‌بروای من
هه‌ستان به‌و جۆره رۆڵانه پێویسته پشت به‌كه‌سانێك ببه‌ستیت
كه گرنگی به‌كامێرا نه‌ده‌ن و ئیش بۆ سه‌ركه‌وتنی
زنجیره‌كه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر گرانه، ئه‌م
حاڵه‌تانه كه سینه‌ماییه‌كان ناتوانن پێی هه‌ڵبستن، ئه‌مه‌ش
وای له‌من كرد رۆڵی پێغه‌مبه‌ر یوسف بگێرِم.
+به‌بروای تۆ شێوازی روخسارت یارمه‌تی نه‌دایت ئه‌و رۆڵه
ببینیت؟
-ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به‌پێغه‌مبه‌ر یوسف پێویسته بڵێم
ئه‌وجوانیه‌ى كه پێویسته‌جوانی ده‌روونه! ئه‌ویش
ده‌گۆرێت به‌گۆرانی بینینی خه‌ڵكی، سه‌ره‌رای ئه‌وه
هه‌ندێك كه‌س به‌وه جیاناكرێنه‌وه كه له‌روخساردا زۆرجوان بن،
به‌ڵام به‌خێرایی ئه‌چنه دڵی خه‌ڵكیه‌وه،
پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته! به‌بروای من ده‌رهێنه‌ری
زنجیره‌كه به‌جدی كاری له‌سه‌ر ئه‌مه كردوه و هه‌ستی
به‌شتێك كردووه له‌مندا، به‌هه‌رحاڵ زۆرێك له‌وانه‌ى
جیاده‌كرێنه‌وه به‌جوانی روخساریان تایبه‌ت بوون به
گێرانی ئه‌م رۆڵه، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر لایه‌نێكی تریشی گرتبوو جگه لایه‌نی جوانی روخسار.
+ئایا ده‌رهێنه‌ر له‌هه‌موو وورده‌كاریه‌كان رێبه‌ری
ده‌كردیت یان خۆت هه‌ندێك
جار داهێنانت ده‌كرد؟
-به‌رێز
سه‌لحشور پێی وایه كاره‌كان پێویسته به‌بۆچون و بیری ده‌رهێنه‌ر
بروات ئه‌مه‌ش زۆربه‌ى ئه‌كته‌رو سینه‌ماكاره‌كانی
ئێرانی قه‌بوڵی ناكه‌ن، هه‌ندێك جاریش فلیم واهه‌ڵده‌كرێت
به‌یه‌ك ئاراسته بروات، ئه‌و رۆڵه‌ى منیش كه پێمدرابوو پابه‌ندبوون پێوه‌ى، به‌ڵام له‌دیمه‌نێكی هه‌ستیاردا
نه‌متوانی هه‌ستم بوروژێنم بۆ
گێرانی ئه‌و رۆڵه
به‌شێوه‌یه‌كی حه‌ماسی، بۆنمونه له‌و دیمه‌نه‌ى كه رۆحی
یوسف ده‌فرێت له‌كه‌شێكی رۆحانیدا و دووربوون له‌دونیای مادیاتدا،
له‌كاتێكدا فریشته‌كان ده‌بینێَت ده‌وریان داوه گریان و ترس
ده‌یگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ستم به‌گێرانی
رۆڵی كه‌سێكی په‌شیمان و كارلێكراو وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ى باوكی
فرۆشتووه به‌كه‌سانی بێگانه، نه‌مده‌توانی بگه‌مه
ئه‌م حاڵه‌ته، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى سه‌لحشور هات و
ئه‌یزانی چه‌ندێك خۆشه‌ویستی و ئالوده‌م به‌ئه‌میری موسوڵمانان ( علی)
وتی\"
وا
دابنێ كه ئێستا گوناهی زۆرت كردووه‌و ئیمام علی له‌لاتایه ده‌یه‌وێت
داوای لێخۆشبونت بۆبكات، ئه‌وكاته حاڵه‌تت چۆن ده‌بێت
له‌لای ئه‌و؟! ئه‌م قسانه وای لێكردم شته راسته‌كان وون
بكه‌م جگه له‌كریان و په‌شیمانی. ئه‌م په‌یوه‌ندیه نزیكه له‌گه‌ل سه‌لحشور زۆر یارمه‌تی دام به‌هه‌ستان
به‌و رۆڵه.
+وتم هیچ نمونه‌یه‌ك
له‌ژیانی یوسف نه‌بووه بونی هه‌بێت، ئایا ئه‌مه نابێته هۆكارێك بۆ ئاڵۆزی هه‌ستان به‌گێرانی رۆڵه‌كه؟
-گێرانی رۆڵی یوزسف
پێویست كه‌سێك پێی هه‌ستێت كه به‌دواداچونی هه‌بێت و ئاڵۆزی ژیانی به‌سه‌ردا هاتبێت. به‌راشكاوانه ده‌یڵێم ئه‌مه‌وێت
ئه‌وه ده‌رببرم كه
له‌ناخمدا هه‌یه، كاتێك كه
له زینداندا رۆڵم ده‌گێرا یان كاتێك له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ر
یه‌عقوب قسه‌م ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه وابوو كه له‌گه‌ل باوكی
راسته‌قینه‌ى خۆم قسه‌م ده‌كرد.به‌تایبه‌تی كه من
باوكمم زۆر خۆش ده‌وێت، له‌كاتی وێنه‌گرتنی زنجیره‌كه‌دا من
دووربوم لێیان، به‌هه‌رحاڵ وابزانم له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان
ئه‌وه له‌لوتف و به‌زه‌یی خواوه‌یه هه‌تاوه‌كو
رۆیشتنیشم بۆ دونیای سینه‌ما
+چه‌ند جار سیناریۆی زنجیره‌كه‌ت
خوێندووه‌ته‌وه؟
-13 جار
+ئایا له‌و مه‌جاله‌دا خوێندنه‌وه‌ى دینیت
هه‌یه؟
-زۆرم نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كتێبم
خوێندووه‌ته‌وه له‌پێشه‌نگیاندا قورئانی پیرۆز، وه‌ك
ده‌زانن هه‌موو سیناریۆیه‌ك به‌پێی بارودۆخێكی گونجاو بۆی
داده‌نرێت ،ئاساییه كه‌سی بینه‌ر جیاوازی بكات ئه‌وه‌ى كه
له‌واقیعدا هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه سیناریۆیه،
له‌به‌ر ئه‌وه راستی كاره‌كه ئه‌وه‌یه كه
هه‌ندێك كه‌س ته‌سه‌وری ناكه‌ن نمونه‌ى پشت تێكردن و هه‌ڵهاتنی
یوسف له‌جوانترین ژنانی میسر ئه‌مه ئه‌وه‌یه
كه‌پێویسته نزیكی بكه‌ینه‌وه له بیری بینه‌ر.