شه‌نكار عه‌بدوڵا

چوارمانگى په‌رله‌مانى كوردستان
شه‌نكار عه‌بدوڵا
خولى سێیه‌مى
په‌رله‌مان ئومێدێكى گه‌وره‌ى داوه به‌گه‌لى كوردستان، چونكه
خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ته‌واوه‌تى بوبه قوربانى
شه‌رى ناوخۆ‌و نه‌یتوانی به‌كاره‌كانى خۆى هه‌ڵبسێت، خولى دووه‌میش
به‌هۆى یه‌كلانه‌بونه‌وه‌ى حزبه‌كان، له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن لیستى
زۆرینه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست به‌ئازادى خۆیان كاروباره‌كان
ببه‌ن به‌رێوه، ئه‌مه‌ش بووه جێگاى سه‌ره‌نجى زۆربه‌ى
خه‌ڵكى كوردستان، له‌ئێستادا كه‌په‌رله‌مان خولى سێیه‌میه‌تى،
هاوڵاتیانى كوردستان ئومێدێكى گه‌وره‌یان به‌په‌رله‌مان هه‌یه،
چونكه به‌ده‌نگى هه‌موو هاوڵاتیانى كوردستان دروستى بووه‌ء ته‌عبیر
له‌بیرو راى هه‌موان ده‌كات، ئۆپۆزسیۆن كه‌پێش ئه‌م خوله بونى
نه‌بووه، هاته كایه‌وه به‌هێزێكى زۆره‌وه، ئۆپۆزسیۆنیش
وه‌ك ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌له‌سه‌ر شانیه‌تى ده‌توانێت خزمه‌تى
گه‌وره به‌پرۆسه‌ى سیاسىء گه‌شه‌پێدانى دیموكراسى بكات
له‌هه‌رێمى كوردستان، ئیتر په‌رله‌مان له‌سه‌ر كه‌یسێك به‌یه‌ك
ئاواز ناخوێننء به‌یه‌كجار ده‌ست به‌رز ناكاته‌وه، كاتى ئه‌وه‌ش
هاتووه، نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌ڵكو ته‌واوى فراكسیۆنه‌كانى
په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌وڵى خزمه‌تكردنى هاوڵاتیاندا بن، نه‌ك
هه‌موو ئه‌ركه‌كه بخرێته سه‌ر ئۆپۆزسیۆن، خۆ هه‌ر ئۆپۆزسیۆن
به‌ده‌نگى خه‌ڵك هه‌ڵنه‌بژێراوه، به‌ڵكو لیستى زۆرینه‌ش
به‌ده‌نگه‌ى خه‌ڵك هه‌ڵبژێراوه.
په‌رله‌مانى كوردستان
یه‌كه‌م دانیشتنى له20/8/2009دابوو، ماوه‌یه‌كى زۆرى پێچوو تا لیژنه‌كانى
په‌رله‌مان دیارى كرا‌و، ئه‌و مادانه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆیان
هه‌مواركرد كه‌په‌یوه‌ندى به‌ده‌ستكارى كردنى لیژنه‌كانى
په‌رله‌مانه‌وه هه‌بوو، كێشه‌ى تر‌ى وه‌ك یاساى هه‌ڵبژاردنى
عێراقء هه‌ندىَ كێشه‌ى تر نه‌یهێشت په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانى خۆیان
به‌ته‌واوه‌تى به‌رێوه ببه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى
په‌رله‌مان هه‌فته‌ى سىَ رۆژ كۆده‌بونه‌وه، كه‌ده‌بوو
هه‌فته‌ى شه‌ش رۆژ كۆببونایه‌ته‌وه، چونكه له‌ئێستا زۆرترین
كار به‌ده‌ستى په‌رله‌مانه، ده‌بوو په‌رله‌مانیش زیاتر ئیشى
بكردایه، چونكه هاوڵاتیانى كوردستان ئومێده‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م
خوله‌ى په‌رله‌مان هه‌ڵچنیوه، كارێكى زۆر هه‌بوو ده‌بوو
په‌رله‌مان له‌م ماوه‌یه‌ى ده‌ست به‌كاربونیدا بیكردایه، نه‌ك
پشو بدات به‌م زووانه، كه‌هێشتا پرۆژه یاسایه‌كى په‌سه‌ند
نه‌كردووه.
له‌ئێستادا نزیكه‌ى (60)پرۆژه یاسا
له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانه‌و، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه هیچ پرۆژه یاسایه‌ك
په‌سه‌ند بكات، له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان زیاتر له(40)پرۆژه یاسا
پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه له‌لایه‌ن
فراكسیۆنه‌كانه‌وه به‌م شێوه‌یه، (گۆران 18-20 پرۆژه، یه‌كگرتوو
8-10پرۆژه، كۆمه‌ڵ زیاتر له5 پرۆژه، كوردستانى 4پرۆژه یاساى)
ناردووه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها حكومه‌تى
هه‌رێمیش 4 پرۆژه‌ى یاساى ناردووه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان،
له‌خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیش 12 پرۆژه یاساى ئاراسته‌ى
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌بىَ
په‌سه‌ندكردنى هیچ یاسایه‌ك په‌رله‌مان پشوى خۆى ده‌دات.
په‌رله‌مان له1/1/210 پشوى خۆى راگه‌یاند كه دوو مانگى ته‌واو
ده‌خایه‌نێت، واته هه‌تا 1/3/2009، ئه‌گه‌رچى پێشتر ئۆپۆزسیۆن(گۆران،
یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) به‌توندى به‌ر په‌رچى ئه‌مه‌ى دایه‌وه،
كه‌پشووه‌كه كه‌مبێته‌وه بۆماوه‌ى (15)رۆژ، به‌بیانوى
ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان(13)دانیشتنى كردووه، له‌م دانیشتنه‌دا
جگه‌له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌ندىَ پرۆژه یاسا
نه‌توانراوه هیچ یاسایه‌ك هه‌مواربكرێت، یان په‌سه‌ند بكرێت،
ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵىَ پرۆژه یاساى گرنگ پێشكه‌ش
به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه، له‌وانه‌ش پرۆژه
یاساى(بودجه‌ى حزبه‌كان، رێكخستنى خۆپیشانده‌ران، مافى به‌كار به‌ر،
كه‌مكردنه‌وه‌ى هاوسه‌نگى بودجه له‌نێوان پله‌ى به‌رزو پله
ئاساییه‌كان، ...........هتد. به‌ڵام به (64)ده‌نگ به‌رامبه‌ر (33) ئۆپۆزسیۆن
نه‌یتوانى پشووه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
رویه‌كى تر‌ى پشوى
په‌رله‌مان له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه كه‌ئۆپۆزسیۆن پێى وایه
بۆكوشتنى رۆحى ئۆپۆزسیۆنه، چونكه زۆر به‌رونى گرژى ده‌بینرا
له‌په‌رله‌مان، به‌هۆى كێبركێى ئۆپۆزسیۆنء لیستى زۆرینه، بۆیه
ئۆپۆزسیۆن به‌گومانه له‌م پشووه درێژه له‌م كاته‌دا،
ئه‌گه‌رچى به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆ هیچ نایاسایه‌ك له‌م پشووه‌دا
نیه، به‌ڵام ره‌نگه ئۆپۆزسیۆن ویستبێتى له‌م كاته‌دا زۆرترین
هه‌وڵه‌كانى خۆى بخاته‌روو بۆئه‌وه‌ى نیشانى خه‌ڵكى بدات،
كه‌ئه‌و ده‌نگه‌ى داوتانه به‌ئۆپۆزسیۆن به هه‌ده‌ر
نه‌چووه، ئۆپۆزسیۆن له‌ئاست داخوازییه‌كانى ئێوه‌دا بووه، بۆیه
پێویسته جارێكى تر ده‌نگ بده‌نه‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن
له‌هه‌ڵبژاردنى عێراقدا، به‌ڵام هه‌رچى لیستى زۆرینه‌شه،
ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن، كه‌ده‌نگء ره‌نگى ئۆپۆزسیۆن
كاڵبكه‌نه‌وه له‌به‌رچاوى خه‌ڵكىء، پێیان بڵێن ئه‌و
ده‌نگانه‌ى داوتانه به‌ئۆپۆزسیۆن به‌و شێوه‌یه
ده‌رنه‌چووه، ئۆپۆزسیۆنیش هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆرێت،
ئه‌مه‌ش بێ‌ئومێد كردنى هاوڵاتیانى كوردستانه به‌گشتى، بۆیه
له‌ئێستادا ئه‌م كێبركێیه به‌رونى به‌كاره‌كانى
په‌رله‌مانه‌وه دیاره، ئۆپۆزسیۆن هه‌ندىَ پرۆژه‌ى پێشكه‌ش
به‌په‌رله‌مان كردووه بۆئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام
هه‌رخێرا ره‌فز كراوه‌ته‌وه به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌گه‌رچى
ته‌واوى ئه‌م پرۆژانه له‌خزمه‌تى هاوڵاتیانى كوردستان بووه.
تاكه ئومێدى په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ئێستادا
ئه‌وه‌یه كه‌به‌دواداچون بۆكێشه‌و داخوازییه‌كانى هاوڵاتیانى
كوردستان ده‌توانن ده‌نگى هاوڵاتیان جارێكى تر به‌ده‌ست بهێننه‌وه،
ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه‌هه‌وڵه‌كانیان فراوان بكه‌نء، زیاتر
بچنه ناو خه‌ڵكه‌وه‌ء، داخوازییه‌كانیان به‌گرنگیه‌وه
وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ئیشءكارى په‌رله‌مان خۆیه‌تى، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له‌دوو خولى رابردودا په‌رله‌مان به‌م شێوه ئیشى
نه‌كردووه، ئه‌وه گه‌وره‌ترین زیانى له‌خوى داوه، متمانه‌ى
لاى خه‌ڵكى كوردستان نه‌ماوه، ئیدى كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه هاوڵاتیانى
كوردستان به‌ووردى چاودێرى ده‌نگه‌كانى خۆیان بكه‌نء، بزانن نوێنه‌ران
تاچه‌ند له‌ئاست داخوازییه‌كانى ئه‌واندا بوون، گرفته‌كان چیه‌و، كىَ
رێگره له‌ئیشءكارى په‌رله‌مان؟ بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى عێراق
ووردتر ده‌نگ بده‌ن، بتوانن ئه‌و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێرن
كه‌ده‌توانێت ته‌مسیلى ئه‌و بكات، خزمه‌تى ئه‌و
ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رى نوسینى گۆڤارى رێگا مه‌گه‌زین