هاواربانیخێلانی

به‌رپرسان که له کار لا ده‌برێن
زمانیان ده‌کرێته‌وه، سامی شۆرش و چنار سعد وه‌ک ده‌ستپێک!!
هاواربانیخێلانی.
مه‌یدانی نوسین هێنده پان و به‌رین بوه و رۆژ له دوای رۆژ
به‌ر فراوانتر ده‌بێ ، له‌م مه‌یدانه‌شدا جیاواز له نه‌ریتی
رۆژنامه‌گه‌ری سوکایه‌تیه‌کی له سنور به‌ده‌ر له دوتوێی
رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ره کاندا به‌ر چاو ده‌که‌وێ ، ئه‌مه‌ش
وای کردوه که ره‌خنه‌و بیر‌و بۆ چونه جیاواز‌و راسته‌قینه‌کانیش
بخرێنه نێو هه‌مان هه‌گبه‌وه ، هه‌رچه‌نده نوسه‌رانی
دڵسۆزیشی دڵ‌سارد نه‌کردۆته‌وه له گه‌یاندنی په‌یامه‌کانیان
به‌ڵام نوسینه‌کانیش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌که‌ونه خانه‌ی دودڵی و گومان.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌ر
سوڕمانه به‌ر پرسان تا له‌سه‌ر
ئه‌سکه‌میلی موحه‌ریک و پشتی مێزه وه‌نه‌وشه‌یه‌کانن و به‌سێ
قۆناغ نایان گه‌یتێ وله هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌بێ هۆکاری بینیان وه‌ک سرودی
ئه‌ی ره‌قیب له‌به‌ر بکه‌یت و له زنجیره ژوره‌کاندا له حزور
ره‌تڵێک سکرتێردا بیخوێنی ئه‌وجا ئه‌گه‌ر مه‌رحه‌متیان هه‌بو
ئه‌وا دوای کاتژمێرێک چاوه‌روانی ده توانی بگه‌یته خزمه‌تیان خۆ ئه‌گه‌رله حوزور ئه‌و ره‌تڵه
سکرتێره‌دا ده‌موچاویشت ئه‌قڵیانی نه‌بری ئه‌وا ده‌می عه‌لاگه ی
پرموبه‌ریرت بۆ ده‌که‌نه‌وه‌و به‌گت پێ داده‌نێن. ئه‌مه رفتاری
به‌رپرسانی کورده له ناو ده‌سه‌ڵات و جێگا‌و پێگه‌یان ، سامی شۆرش تا
له پشتی مێزو مه‌رکه‌زی بریاردا بو دانی له نوسین و راگه‌یاندن هاڵ
ده‌بویه‌وه به‌ڵام ئه‌مرۆ ئوتێلی چوار چرا ی کردۆته جێ‌ژوان و
په‌یوه‌ندیه‌کی چرو پری له‌گه‌ڵ دڵدارانی راگه‌یاندنه نێوخۆیی و
ده‌ره‌کیه‌کان دروست کردوه ، چنار سعدیش به‌پێ و دانگێکی جیاوازتر له
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ده‌بو چه‌ند که‌مینێکت تێک
بشکاندایه تا ده‌گه‌شتیته یه‌که‌م پرسگه‌ی نوسینگه‌که‌ی
ئه‌وجا له 50 % ده‌توانی بلێیت ئومێد ده‌که‌م
چاوم به وزیر بکه‌وێت، وه‌له قۆناغی کۆتایی واته ئه‌و ژوره‌ی
که دواهه‌مین ژوری چاوه‌روانیه ده‌بو که‌سو کاری شه‌هیدان
به‌گشتی و شه‌هیدانی شۆرشی گوڵان به‌تایبه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین
له حوزور کوره جاشێکدا به پێوه بوه‌ستیتایه تا فه‌رموی
دانیشتنی لێ ده‌کردی ، ئه‌مانه هه‌مو به‌لایه‌ک به‌ڵام چنارخان
له‌وه‌زاره‌ته‌که‌یدا هێڵی ئه‌نته‌رنێتی به هه‌مو
شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه کردبو وه‌ک که‌سێکی ترسا‌و له پێنوس له‌کاتێکدا باوکی شه‌هیدێکی سه‌رکرده‌و کادیرێکی
دێرینی نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و خاوه‌ن رابوردویه‌کی پاک و شۆرشگێر
بێت و دیرۆکی خانه‌واده‌کایان هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویی تیا به‌دی نه‌کرێ
، به‌لام ئێستا بۆخۆی ره‌خنه له کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌گرێت وباس له
ناهوشیاری کۆمه‌ڵگا ده‌کات له‌رو یاساییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ی
به‌په‌سه‌ندو هوشیاری ده‌زانی که کوره
جاشێک بکات به وه‌زیری ده‌سته راستی خۆی و وته بێژ‌و ده‌مراستی
ده‌ریایه‌ک خوێنیش بێت، که هیوادارم خاتو چنار لێم دڵگران نه‌بێت چونکه
راستیه‌کی حه‌شا هه‌ڵنه‌گره .hawar6868@yahoo.com
07504861585