هاواربانیخێڵانی

رێبه‌ندانه؛
هاواربانیخێڵانی.
هۆنراوه‌یه‌کی ناته‌واو
رێبه‌ندانه‌و هه‌ره‌سی رقی به‌فر
سه‌راپای زوڵمی پاشایه‌تی و فوئۆدالیزمی نوقمی خۆی کرد.
حوکمی
قه‌ره قوشی ژاندارم و سته‌می خانخانی به
بۆرانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆ راپێچی کرد.
من رێبه‌ندانم و چیرۆکێکی راسته‌قینه م له ته‌نکی هۆشمدا
راکێشاوه
چیرۆکی من هه‌روا ساده‌و ساکار نیه ،
یاده‌وه‌ریه‌کی زیندوی
چه‌ند ساڵه نوستوه.
له‌م چیرۆکه‌دا پاڵه‌وانێکی کارمه‌م کرده
ده‌قێک ومنیش ئازایانه به‌شێک بوم له‌و روداوه.
تا
هه‌نوکه‌ش پیاوێکی به‌ژن به‌رز خه‌یاڵم بۆلای
خۆی راده‌کێشێ،
له ناخ‌و هزرو هۆشی به‌ش مه‌ینه‌تاندا
خه‌یاڵی
پیاوێک تاوه‌کو ئێستاش به‌لێواری ژیاندا تێ ده‌په‌رێ.
ئێستاش له
نه‌ستیاندا پیره جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی ره‌ش
په‌یدابوه‌و
ته‌ونه شرو شاتاڵه‌کانی ساڵه
دوره‌کان ده‌دورێته‌وه.
من رێبه‌ندانم هه‌رکات
نه‌عره‌ته‌م کێشا جبه‌و عاباتان لول ده‌که‌م
مێزه‌ری سپی زلتان
ده‌که‌مه تاڵێک به‌ن و له گه‌ردنتانی توند
ده‌که‌م.
من رێبه‌ندانم و ئێوه‌ش پارچه به جێماوه‌کانی
ئه‌هریمه‌نن
له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ژیانم لێ داگیر ده‌که‌ن.
خۆ لێم رونه
له دواجاردا مل که‌چ ده‌که‌ن سه‌ر کز ده‌که‌ن، کزۆڵ
کزۆڵ
ده‌ڵێن ئێمه وه‌ک ترسنۆکێکی نێو ئه‌م ژیانه سه‌یر که‌ری
ئه‌م روداوانه بوین.
من رێبه‌ندانم و چاو له رێگای هه‌ڵم و ته‌م و
ته‌وژمی ده‌ریاکانم
که داباریم هه‌روا به ئاسانی نانیشمه‌وه
شاخ‌و
هه‌ردو مله‌و نشێو
کوچه‌و کۆڵان جاده‌و شه‌قام
به‌ده‌ریاچه‌ی
زرێباریشه‌وه
به‌ده‌ستی ره‌نگینم به‌سته‌ڵه‌کی لێ دروست
ده‌که‌م
تا نه‌توانن له گه‌رمه سێر به‌ره‌و
لوتکه سه‌رده‌ربێنن
نه‌بادا به ده‌ستی چڵکنتان
چوار
چرایه‌کی دی بخوڵقینن.
Hawar6868@yahoo.com
07504861585