شه‌نكار عه‌بدوڵا

باداد په‌روه‌رى له‌موچه‌وه ده‌ست پێبكات
شه‌نكار
عه‌بدوڵا
پێش هه‌ڵبژاردنى25/7 وتارێكم نوسى له‌رۆژنامه‌ى (ئاوێنه)
له‌ژێر ناونیشانى بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ئیمتیازاته‌وه ببێت
به به‌ر پرسیارى، له‌و تاره‌دا زۆر پێداگیریم كردبوو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه، په‌رله‌مانتار، په‌رله‌مان
به‌ئیمتیازات نه‌زانێت، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك ئه‌ركێكى قورس سه‌یرى
بكات، یه‌كێك له‌وخاڵانه‌ى كه‌زۆر ته‌ركیزم كردبوو سه‌رى، ئه‌وه
بوو، كه‌ده‌بێت په‌رله‌مانتارانى خولى سێیه‌م خۆیان هه‌وڵبده‌ن
بودجه‌كه‌یان كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام مامۆستایه‌كى زانكۆ پێى وتم
"تۆ داواى شتێكى مه‌حاڵت كردووه"، براده‌رێكیش له‌سویده‌وه
ئیمیلێكى بۆناردم زۆر ده‌ستخۆشى لێكردم له‌سه‌ر نوسینى ئه‌م ووتاره،
بۆینوسیبوم" من زۆر ده‌مێكه ئه‌م بابه‌ته‌م به‌میدیاكانى كوردستان
وتووه كه‌زۆر قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه
كه‌مترین قسه له‌سه‌ر ئه‌م بواره كراوه"، هه‌رچونێك بێت،
له‌ئێستادا هه‌موان گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى كه‌بزانن
موچه‌ى پله‌تایبه‌تیه‌كان زۆر زیاتره، له‌موچه‌ى
فه‌رمانبه‌رانى ئاسایى، ئه‌مه‌ش تاراده‌یه‌ك بۆهه‌رێمى كوردستان
نه‌گونجاوه، چونكه هه‌ندێك له‌و موچه تایبه‌تیانه
به‌قه‌د پۆلیسێكى ده‌وڵه‌ت ماندو نابنء كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانى
گشتى نیه، ئه‌دى ئه‌م ناداد په‌روه‌رییه چیه، له‌هه‌رێمى
كوردستان.
برى موچه‌ى په‌رله‌مانتارێك نزیكه‌ى(8)ملیۆن دینار،
وه‌زیریش به‌ده‌رماله جیاوازه‌كانى وه‌ك پارێزگارىء هاتوچۆو
میواندارىء، مه‌ترسییه‌وه نزیكه‌ى(10)ملیۆن دینار موچه
وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌یه‌كى
ئاماده‌كردووه، بۆئه‌وه‌ى (%10)موچه‌ى وه‌زیره‌كان ببرێتء بكرێته
سندوقى هاوكارى شه‌هیدانه‌وه، به‌پێى ئه‌وبه‌ڵگه‌نامه‌ى
وه‌زاره‌تى دارایىء ئابورى ئیداره‌ى پێشووى سلێمانى به‌رێوه‌به‌رێتى
گشتى خانه‌نشینه، مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى (2005)تێدایه، كه‌بریتیه
له‌موچه‌ى (285)كه‌س له‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
خانه‌نشینه‌وه، بۆ موچه‌ى به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان.
له‌و دۆكیۆمێنته‌دا هاتووه، كه (2)كه‌س وه‌ك سه‌ره‌ك
وه‌زیرانء( 3)وه‌ك جێگره‌كانیان، كۆى موچه‌ى خانه‌نشینى
مانگانه‌یان(42)ملیۆن دیناره، واته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران به(9)ملیۆنء(750)هه‌زار دینار، جێگره‌كانیشیان موچه‌ى
مانگانه‌یان(7)ملیۆنء(500)هه‌زار دینار خانه‌نشینكراون،
هه‌روه‌ها(69)وه‌زیرى خانه‌نشینكراوى تێدایه، كه‌موچه‌ى هه‌ر
وه‌زیرێكى خانه‌نشینكراو مانگانه(5)ملیۆنء(500)هه‌زار دیناره،
(32)ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسىء سه‌ركردایه‌تى حیزبه‌كانى تێدایه،
كه‌به‌پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشینكراوونء، هه‌مان موچه‌ى وه‌زیر
وه‌رده‌گرن، هه‌رله‌و لیسته‌دا(32)بریكارى وه‌زیرى خانه‌نشینكراوى
تێدایه، كه‌كۆى موچه‌ى مانگانه‌یان(45)ملیۆنء (67)هه‌زارو(700)دیناره،
(12)دادوه‌رى گشتى تێدایه، كه‌كۆى موچه‌ى مانگانه‌یان(26)ملیۆنء
(689)هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها (33)به‌رێوه‌به‌رى گشتى
خانه‌نشینكراون، كۆى موچه‌ى مانگانه‌ى هه‌مویان ده‌كاته(35)ملیۆنء،
(449)هه‌زارو،(750)دیناره، ئه‌مه جگه‌له(102)راوێژكارى وه‌زاره‌تى
خانه‌نشینكراو، كه‌كۆى موچه‌ى
مانگانه‌یان(101)ملیۆنء،(145)هه‌زارو،(450)دیناره، ژماره‌ى كه‌سه
خانه‌نشینكراوه‌كان(285)كه‌سه‌و، كۆى موچه‌ى مانگانه‌ى
خانه‌نشینیشیان(810)ملیۆنء (763)هه‌زارو(900)دیناره. ئه‌وه جگه له
وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو بریكارو به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى
كابینه‌ى پێشوى حكومه‌ت، كه‌ئه‌وانیش برێكى زۆر له‌بودجه‌ى هه‌رێم
بۆخۆیان ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ى خانه‌نشین ده‌كرێن. رۆژنامه‌ى
(رۆژنامه)ژ.561، 22/12/2009.
گرفتێكى زۆرێك له‌و
كه‌سانه‌ى كه‌موچه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه، وه‌ك وه‌زیرو
په‌رله‌مانتارو به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان، دواى ته‌واو كردنى
ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربونیان خانه‌نشین ده‌كرێن به‌هه‌مان پله،
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بارگرژى ئابورى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست
ده‌كات، كه‌كه‌مترین به‌رهه‌مى ناوخۆمان هه‌یه‌و هه‌موومان
چاوه‌رێى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانین له‌حكومه‌تى
ناوه‌ند، ئه‌مه‌ش له‌رێژه‌ى نه‌وتى خاو‌و ده‌ستمان ده‌كه‌وێت،
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌بوچى ئه‌م پله تایبه‌تانه
موچه‌یه‌كى خه‌یاڵى وه‌رده‌گرن، كه‌چى ده‌رچوو یه‌كى
به‌كالۆریۆس نزیكه‌ى(400)هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌گه‌ر
داشبمه‌زرێت؟ ئایا ده‌رچوویه‌كى زانكۆ ده‌توانێت ماڵء منداڵ
به(400)هه‌زار دیناره‌وه ببات به‌رێوه؟ ئه‌ى حكومه‌ت بۆچى
تاهه‌نوكه بیرى له‌م نابه‌رامبه‌رییه نه‌كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش (50)رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى
له‌كوردستان بریانداوه هه‌ڵمه‌تێكی بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى
په‌رله‌مانتارانء نه‌هێشتنى بریارى خانه‌نشین كردنیان بده‌ن، ئه‌م
هه‌وڵه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ پرۆژه یاساى فراكسۆنى گۆران
بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى جیاوازى نێوان موچه‌ى پله تایبه‌تء ئاساییه‌كان،
پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردووه، له‌پێناو
سه‌رله‌نوىَ رێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى موچه له‌هه‌رێمدا.
ئه‌وه‌ى كه‌پێویسته بوترێت ئیدى كاتى ئه‌وه هاتووه
پله‌تایبه‌تیه‌كانیش جورئه‌تى ئه‌وه بكه‌نء سه‌یرى خۆیانء
پله ئاساییه‌كان بكه‌ن، ئه‌وكات خۆیان بریار بده‌ن، كه‌ئه‌مان
له‌چ نازو نیعمه‌تێكدا ده‌ژینء، پله ئاساییه‌كان چۆن به‌و موچه
كه‌مه‌وه ژیانء گوزه‌ران ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌موان
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بوه‌ستینء نه‌هێڵین وه‌ك هه‌موو شته‌كانى
كوردستان به‌سه‌رماندا تێپه‌رێت، هه‌موان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه
بێده‌نگ نه‌بن، بۆگه‌رانه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى له‌موچه‌داء،
هه‌موان به‌شادى بژینء هیچ پله‌یه‌ك هه‌ستنه‌كات زوڵمى لێده‌كرێت،
چونكه هه‌ركات فه‌رمانبه‌ران زانیان كه‌روبه‌روى
نادادپه‌روه‌رى بونه‌ته‌وه، گومان له‌وه‌دا نیه، زوڵم
لێكراوه‌كان به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵناسن، ئه‌مه‌ش دواجار جۆرێك
له‌بىَ ئینتیماى دروست ده‌بێت بۆنه‌ته‌وه، دواجار هه‌موان
زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بینء كه‌سیش خۆى ناكات
به‌خاوه‌نى.
*به‌رێوه‌به‌رى نوسینى رێگا مه‌گه‌زین.