شاخه‌وانی مام ده‌روێش

گرنگی خورما و
سوده‌کانی.. شاخه‌وانی مام ده‌روێش
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( درودی
خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت ( خیرتمراتکم البرنی یذهب الداء ) حاکم ڕیوایه‌تی
کردووه ، ئیمامی ئه‌لبانی به‌ڕه‌حمه‌ت بێت به سه حیحی داناوه.
واته : باشترین
جۆری خورماتان ( البرنی ) یه که خورمایه‌کی خڕ و زه‌رده و
تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه که نه‌خۆشی نایه‌ڵێت
.
له شوێنێکی
که‌دا ده‌فه‌رموێت ( من تصبح بسبع تمرات عجوه لم یضره ذلک الیوم سم ولا
سحر ) واته : هه‌چ که‌سێک به‌یانیان حه‌وت خورمای عجوه بخوات ئه‌و
ڕۆژه نه ژه‌هر و نه سیحر کاری تێ ناکات .
تێدایه که ده‌بێته مایه‌ی
(B,Aزانستی نوێش سه‌لماندویه‌تی که ده‌ڵێت خورما جۆری ڤیتامین (
به‌هێزکردنی ئه‌عصاب و دژی
نه‌خۆشیه‌کانی جگه‌رن هه‌روه‌ها فسفۆری زۆریشی تێدایه که سودی
هه‌یه بۆ بیرکه‌وتنه‌وه و گرنگترین سود به خانه‌کانی مێشک
ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ئاسنی تیایه‌و سودی
هه‌یه بۆ خوێن و... هتد ، بۆیه پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای لێبێت )
ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر هه‌چ که‌سێک به‌ڕۆژوو بوو با به‌خورما
رۆژۆکهی بشکێنێت گه‌ر ده‌ستی نه‌که‌وت با به ئاو بیشکێنێت ، أبو داود
ڕیوایه‌تی کردووه.
ئیعجازی فه‌رمووده‌که ::
مه‌رکه‌زی قه‌ومی بۆ لێکۆڵینه‌وه له میصر
دکتۆر عبدالباسط محمد السید که مامۆستای کیمیایه له سه‌ر ئه‌م
فه‌رموده‌یه لێکۆڵینه‌وه‌ی کرد و ووتی پێغمبه‌ر( درودی خوای لێبێت )
حه‌وت ده‌نک خورمای دیاری کردووه که له به‌یانیاندا بخورێت بۆ
ژه‌هراوی بوون و سیحر باشه ، دیاره دوو جۆر ژه‌هراوی بوون هه‌یه
ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ، ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه وه‌ک پێوه‌دانی
دووپشک و مار ، ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ش وه‌ک ژه‌هراوی بوون به‌هۆی خواردنی
پیسه‌وه..
له‌بواری پزیشکیدا زانراوه که یه‌کێک له کاره‌کانی جگه‌ر
هه‌ستانه به ده‌ردانی مادده‌ی دژه ژه‌هر، که ئه‌مه‌ش
گرنگترین کاری جگه‌ره له کاتێکدا که به بیست و پێنج کار‌و چالاکی
هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌گه‌ر جگه‌ر نه‌بێت ڕۆژانه له‌ش توشی ژه‌هراوی
بوون ده‌بێت ، به‌هۆی پیس بوونی کهشو هه‌وای
شارهگهورهکانهوه بۆ نمونه دانیشتوانی شاری قاهیره توشی
ژه‌هراوی بوون ده‌بن و ئه‌نزیمێک که جگه‌ر ده‌ری ده‌دات به ناوی (
جاماجیتی ) له له‌شدا ، ڕێژه‌که‌ی زیاد ده‌بێت پزیشکهکانیس ( کۆرتی
زۆن ) ده‌ده‌ن به نه‌خۆشه‌که تا له‌و ژه‌هراوی بوونه ڕزگاری
بێت ، ئێمه‌ش هاتین ده‌یان که‌س که ژه‌هراوی بووبوون خستمانه ژێر
تاقیکردنه‌وه به وه‌ی که ڕۆژانه یه‌کی حه‌وت ده‌نک خورما
بخۆن پاش یه‌ک دوو حه‌فته ڕێژه‌ی ئه‌و ئه‌نزیمه له
سێقاتهوه دابه‌زی بۆ ڕێژه‌ی ئاسایی ، ئیتر له‌وه‌وه هه‌ر
نه‌خۆشێک له‌و بابه‌ته بهاتایه هیچ ده‌رمانم بۆ نه‌ده‌نوسی
ته‌نها پێم ده‌وت که بۆ یانزه ڕۆژ هه‌موو به‌یانیه‌ک ته‌نها
حه‌وت ده‌نک خورما بخوات ، دواتر بۆمان ده‌ر که‌وت که هه‌موو
نه‌خۆشییه‌کی جگه‌ر ئه‌و خورما خواردنه سودی پێ ده‌گه‌یه‌نێت ،
له لایه‌کی تره‌وه خورما لاوێتی خانه‌کانی له‌ش ده‌پارێزێت و
ده‌بێته هۆی دوا خستنی پیری ، بۆ پێوه‌دانی مار و دووپشکیش لێکۆڵینه‌وه
به‌رده‌وامه بۆ ده‌رهێنانی ماده‌یه‌ک له خورما که
چاره‌سه‌ری بکه‌ت ، بۆ مه‌سه‌له‌ی سیحریش که زیاتر شتێکی
مه‌عنه‌وییه‌و پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای لێبێت ) جڵه‌و گیری
لێکردووه و فه‌رمویه‌تی هه‌ر که‌س سیحر بکات ئه‌وا بێ باوه‌ڕ
ده‌بێت ، أبو داود ڕیوایه‌تی کردووه .
پسپۆڕان ده ڵێن که هه‌موو که‌سێک له
لاشه‌یه‌وه شه‌پۆلی گه‌رمی ده‌رده‌چێت و ئێستا به ئامێری
تایبه‌ت ده‌پێورێت ، زانای سویدی ( ڕۆبه‌رت کانزی ) توانی بیسه‌لمێنێت که
هه‌ر مرۆڤێک ڕه‌نگی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمیانه‌ی که له لاشه‌ی
ده‌رده‌چێت سی وحه‌وت ملێون ڕه‌نگه که تێکه‌ڵ ده‌بن حه‌وت
ڕه‌نگه که‌ی شه‌به‌نگ درووست ده‌که‌ن ڕۆبه‌رت کانزی له
گۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی خۆیدا ڕێی له هه‌رچی ده‌که‌وت بڕێک دوودڵی و
ناڕه‌حه‌تی هه‌بوو له گۆمه‌ڵگه‌ی شێواودا بۆیه زۆربه‌یان
تێکه‌ڵبوونی ڕه‌نگه‌کانیان هاو سه‌نگ نه‌بوون هه‌ندێک ڕه‌نگیان زاڵ
بوون به‌سه‌ر ڕه‌نگه‌کانی تردا تا ڕۆژێک تاقیکردنه‌وه‌ی کرد
له‌سه‌ر مسوڵمانێک و دیراسه‌ی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمی
وڕهنگانهی کرد که له جه‌سته‌ی ده‌رده‌چێت بۆی ده‌رکه‌وت
که ڕه‌نگه‌کان هاوسه‌نگی تیادایه ، که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی
دڵنیایی مسوڵمانه‌که بوو کابرای زانا سه‌ری سوڕما که مسوڵمانه‌که
پێی ووت په‌له مه‌که با ده‌سنوێژێک بشۆم ئه‌وسا ده‌بینی زیاتر
ڕه‌نگه‌کان ڕێک ده‌که‌ون هاوسه‌نگ ده‌بن و زیاتر ئارامی و ئاسایشم
پێوه ده‌بینی کاتێک ده‌ستنوێژی ششت به ئامێری تایبه‌ت فه‌حسی کرد
بینی ئه‌و سی و حه‌وت ملێون ڕه‌نگه‌ی که له شه‌پۆله
گه‌رمییه‌کانی له‌شه‌وه ده‌رده‌چێت ڕێک و پێک و گونجاو و ته‌واون
، که ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ده‌ست که‌وت مسوڵمانه‌که ئه‌م
فه‌رموده‌یه‌ی پێ ووت ( من توظا فقد خرجت ذنوبه من بین عینیه ، ومن بین
اذنیه ، ومن بین یدیه ، ومن بین رجلیه ، فإذا قعد قعد مغفورا له )
ئیمامی أحمد ڕیوایه‌تی کردووه .
واته : هه‌رکه‌س ده‌سنوێژ بشوات گوناهه‌کانی
له چاو و گوێ و ده‌ست و قاچی یه‌وه لێ ده‌بێته‌وه و که دانیشت وا
داده‌نیشێت که خوا له گوناهه‌کانی خۆش بووه جارێکی تر ڕۆبه‌رت کانزی
ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمیانه‌ی که له چاوو گوێ و ده‌ست و قاچی
مسوڵمانهکهوه ده‌رده‌چوو پێوای و بۆی ده‌ر که‌وت که زۆر
گونجاو و ته‌واو و هاو سه‌نگن ، هه‌ندێ که‌س شه‌پۆله
گه‌رمییه‌که‌ی له خۆی جیا نابێته‌وه‌و دوور ناکه‌وێته‌وه ،
له‌کاتێکدا هه‌ندێ که‌سی ترماوهیهکی زۆر ئه‌و شه‌پۆله
گه‌رمیانه‌ی ده‌روات ،
ڕۆبه‌رت کانزی دیراسه‌ی شه‌پۆله
گه‌رمیه‌کانی ( أحمد دیدات )ی کرد له کاتی منا زهره دا له
ئه‌مریکا بۆی ده‌ر که‌وت که تا دووریه‌کی زۆر ده‌ڕوات ،
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م دیراساتانه ڕۆبه‌رت کانزی بۆی ده‌رکه‌وت ئیسلام
ئاینێکی هه‌قه‌و لو خواوه هاتووه‌و مسوڵمان بوو ، له لایه‌کی
تره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خست که سیحر کار ده‌کاته
سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمیانه‌و ده‌یشێوێنێت به‌وه‌ش حاڵی
ئه‌و که‌سه‌ی که جادووی لێکراوه تێک ده‌چێت ئینجا هه‌ندێ خواردنیس
کار ده‌کاته‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمیانه به‌مه‌ش له
نهێنی ئه‌وه تێ ده‌گه‌ین که بۆچی خورما کاریگه‌ری سیحر به تاڵ
ده‌کاته‌وه ،
هه‌ندێ له‌وانه‌ی که خه‌ریکی پارا سایکلۆجین
له یابان بۆ دیراسه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه خورمایان له قاپێکی
تاقیکردنه‌وه‌ی شوشه‌دا دانا و تیشکیان لێدا بۆیان ده‌رکه‌وت که
هه‌ندێک تیشک ده‌گه‌ڕێته‌وه .
خورما نه‌خۆشی
ناگوێزێته‌وه ..
پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رموێت ( خیر تمراتکم
البرنی یذهب الدائ ، ولا دائ فیه ) الطبرانی واته : باشترین جۆری خورماتان
البرنی یه نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر ده‌کات و نه‌خۆشیشی تیا نیه .
له
عێراق به هاوکاری پسپۆڕانی ( منظمه الصحیه العالمیه )
تاقیکردنه‌وه‌یان کرد له‌سه‌ر خورما ، له ئه‌نجامدا ( معهد
البکترولوجی العراقی ) به هاوکاری دکتۆر ئۆسکار فیلزنفێڵد که پسپۆڕه له
( المنظمه الصحه العالمیه ) ڕایان گه‌یاند که ئه‌گه‌ر خورما پیس
بکرێت به ( جراثیم )ی نه‌خۆشی کولێرا پاش سێ رۆژ ئه‌و جراثیمانه له ناو
ده‌چن خورما نابێته ناوه‌ندێک بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ،
ئه‌م ڕاستیهشیان له ساڵی 1966 ڕاگه‌یاند ئاشکراشیان کرد که خورما سه
رچاوه‌یه‌کی گرنگه بۆ ده‌رمانی ( په‌نسلین و ئورومایسین زۆر له
موزاداتی حیوی و ڤیتامین 12 و هه‌بدێک هۆرمۆنات و ده‌رمانی ( دیو ستولنس ) لێ
ده‌رده‌هێنرێت که بۆ نه‌خۆشی رۆمانتیز و نه‌خۆشی چاو به‌کار
ده‌هێنرێت .
سه‌رچاوه :>
الاعجاز العلمی فی السنه النبویه / دکتور صالح
بن أحمد رضا
معجزات الا ستشفاء بالغذاء / مجدی الشاوی