كۆنگره‌ى شۆرِش :ده‌قى وته‌ى حمید
ته‌قوایى له كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى حزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى ئێران
وه‌رگێرِانى له فارسیه‌وه :
كاروان نه‌جمه‌دین
به‌خێربێن بۆ كۆنگره‌ى
حه‌وته‌مى حزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى ئیران
به‌گشتى له
هه‌ركۆنگره‌یه‌كدا خاڵێك كه له‌ده‌ستپێكدا دێته پێشه‌وه
ئه‌وه‌یه كه ئه‌توانێت چى ناوێك به كۆنگره‌كه بدات ، یان له
رِاستیدا تایبه‌تمه‌ندى كۆنگره كامه‌یه ، له‌م كۆنگره‌یه‌دا
كیشه‌یه‌كمان بۆ ناولێنان نیه ، ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرِشه نه‌ك
به واتاى ئامانجى شۆرِش ، به‌ڵكو كۆنگره‌ى شۆرِشێكى زیندو كه
به‌به‌رچاومانه‌وه له ساتى به‌رپابوندایه .
به‌چه‌ند واتایه‌ك ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرٍشه ،
به‌رله‌هه‌ر شتێك كۆنگره‌ى شۆرِشه به‌و ده‌لیله‌ى كۆنگره‌ى
شۆرِشگێرِانه ، كه‌سانێك كه له‌م هۆڵه‌دا دانیشتون نوێنه‌رایه‌تى
تێكۆشانى دوو نه‌وه ده‌كه‌ن دژى جمهورى ئیسلامى ، كه‌سانێكن كه
هه‌ڵسورِانیان به تێكۆشان دژى دیكتاتۆریى شا ده‌ستپێكردوه ، به‌شیًك
له رِابه‌رانى سه‌ر جاده‌ى شۆرِشى 78 بون .
به
هه‌مان شێوه كه ئه‌مرِۆ لاوانێك ئه‌بینین كه
له‌سه‌ره‌وه‌ى تێكۆشانى خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان قه‌راریان
گرتوه و وێنه‌و ڤیدۆ و گوزارشه كانیان له سه‌ر ئینترنێت ده‌بینین
،ساڵى 78 ئه‌م ئیمكاناتانه نه‌بوون به‌ڵام ئه‌و لاوانه كادرى
په‌نجا و شه‌ست ساڵه‌ى ئه‌م حیزبه‌ن كه له رِیزى پێشه‌وه‌ى
شۆرِشى 78 رِاوه‌ستابوون ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ لێره‌ن له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه كه به‌دواى ژیانى ئاساییاندا نه‌رِۆشتن ، ته‌سلیم
نه‌بوون ، رِاوه‌ستان و تێكۆشان چه‌ند ده‌یه‌یه ئه‌م تێكۆشانه
به‌ره‌و پێش ئه‌به‌ن . به‌م واتایه ئه‌م كۆنگره‌یه شۆرِشى 78
به شۆرِشى ئه‌مرِۆ شۆرِشێك كه به‌دیار چاومانه‌وه شكڵ ئه‌گرێت
ئه‌به‌ستێته‌وه ، له‌م هۆڵه‌دا دۆستانێكى لاو ئاماده‌ن كه
له‌ژێر سایه‌ى جمهورى ئیسلامی‌دا چاویان به دنیا هه‌ڵهێناوه ،
ته‌جروبه‌ى شۆرِشى 78 یان نیه به‌ڵام به‌م تێكۆشانه‌وه
په‌یوه‌ستن ، به‌حیزبێكه‌وه په‌یوه‌ستن كه ئاڵاى ئازادى له
نه‌وه‌ى رِابردوه‌وه بۆ نه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ گواسته‌وه ،
ئه‌وانه ئه‌مرِۆ به‌شێك له كادر‌و رِابه‌رانى ئه‌م حیزبه‌ن و
له‌م كۆنگره‌یه ئاماده‌ن .
به‌ڵام واوه‌تر
له‌مه ئه‌مه كۆنگره‌ى كه‌سانێكه كه نه‌یانتوانیوه
لێره ئاماده‌ییان هه‌بێت ، چونكه له ئیران خه‌ریكى تیكۆشانن ،
كه‌سانێك كه هه‌ر ئه‌مرِۆ ئامانج و ئاڵاى حزبیان له كارخانه‌كان ،
له زانكۆكان و له شه‌قامه‌كاندا به‌ده‌سته‌وه گرتوه‌و
به‌ره‌وپێشى ئه‌به‌ن ، زۆرێكیان ویستویانه خۆیان كاندید بكه‌ن
به‌ڵام زانیان كه ناتونن له كۆنگره ئاماده‌بن ، هه‌نێكیان بۆ
كۆمیته ناوه‌ندى خۆیان كاندید كردوه وه‌ختێك كه به باسى
هه‌ڵبژاردن گه‌یشتین لیسته‌كه‌یان رِاده‌گه‌یه‌نین ، ئه‌مه
كۆنگره‌ى ئه‌و هاورِیًیانه‌شه ئه‌گه‌رچى خه‌فه‌قان رِێگه‌ى
پێنه‌دان به‌شدارى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن .
لێره‌وه به خاڵى دووه‌م ئه‌گه‌ین ،
ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرِشه سه‌ربارى خه‌فه‌قان ، ئه‌م
كۆنگره‌یه ئه‌توانرا له مه‌یدانى ئازادى ببه‌سترێت
وه‌ئه‌گه‌ر خه‌فه‌قان نه‌بوایه به‌دڵنیایى ژماره‌ى
ئه‌ندامانى ئه‌م كۆنگره‌یه ده به‌رابه‌ر ئه‌بو ، هه‌م
ژماره‌ى قسه‌كه‌رانیشى ده به‌رابه‌ر ئه‌بو ، ئه‌وكات هه‌موو
ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌مان قسه‌و په‌یامێكیان ده‌هێنایه‌گۆرِىَ
كه ئێمه لێره به‌یانى ئه‌كه‌ین ، ناتوانن چونكه له‌ژێر فشارى
خه‌فه‌قانى جمهورى ئیسلامی‌دان ، ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرِشه كاتێك
چارشێوى رِه‌شى خه‌فه‌قان له‌رِوى هه‌ڵماڵیت ، دورخراوه‌كان ئه‌م
كونگره‌یه‌یان رِێك خستوه ، ئێمه حیزبى شۆرِشگیرِانى دورخراوه‌ین
،ئێمه حزبى له‌ژێرئیعدامرِاگیراوین ،هه‌ریه‌كێك له‌م رِوخسارانه‌ى
كه لێره ئاماده‌ن جمهورى ئیسلامى سیبه‌ریشیان گوله‌باران ئه‌كات ،
ئێمه لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه قسه‌یه‌ك كه بۆته
وێردى سه‌رزمانى خه‌ڵكى ئیران به هاوار بیڵێینه‌وه ، خه‌فه‌قان و
حكومه‌تى پۆلیسى و سه‌ركوت و كوشتار ئیجازه به خه‌ڵك نادات به‌ڵام
خواستى دڵى خه‌ڵك هه‌مان شته كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا
رِاده‌گه‌یه‌نرێت، قسه‌یان قسه‌ى ئیًمه‌یه‌و قسه‌مان قسه‌ى
ئه‌وانه ، ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرِشێكه كه به‌رله‌وه‌ى له
ئیران به‌سه‌ركه‌وتن بگات له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئاڵاكه‌ى
چه‌قێندراوه ، حزبى خۆى دروستكردوه و به ناونیشانى حیزبێكى دورخراوه
رِیشه و بازو و ئه‌ندامه‌كانى خۆى له كۆمه‌ڵكه‌ى ئێران‌دا
به‌ره‌وپێش بردوه و له‌م شۆرِشه‌دا هه‌ڵسورِاوانه به‌شدارى كرد
، به‌ڵام ته‌نیا به‌شى ئاشكراى حیزب ئه‌و به‌شه‌ى كه له‌سه‌ر
ئاوه و فرسه‌ت په‌یدا ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ى وڵات
كۆببێته‌وه و قسه‌ى دڵى شۆرِشى خه‌ڵك بكات .
ئێمه لێره دوچارى مه‌سه‌له‌ى ئه‌منى و رِێگریه‌كان
و ئیمكاندار بون نینن ، یان ناچار نین زمانێك به‌كاربێنین كه سبه‌ینىَ
ده‌ستگیرمان نه‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌مان نه‌كه‌ن و ئیعدامان
نه‌كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه ئیجازه بده‌ن قسه‌ى دڵى شۆرِش
بكه‌ین ، ئه‌و قسه‌یه بكه‌ین كه ئه‌و كچه گه‌نجه‌ى له
خۆپیشاندانه‌كانى شه‌وانه له‌پێش رِیزى خه‌ڵكه‌وه‌یه ، یان
له 13 ئابان(13\8) بو یان رِۆژى دواتر له 16ى ازه‌ر (16\9) له رِیزى
پێشه‌وه بوو ، ئه‌گه‌ر لێره‌بوایه به‌یانى ئه‌كرد ، به‌م
واتایه ئه‌مه كۆنگره‌ى قسه‌ى دڵى شۆرِشه ، ئه‌و قسه‌یه
چیه ؟ ، خه‌ڵك چى ئه‌وێت ؟ ، خه‌ڵك بۆ هه‌ستاوه ؟ ، ئێمه نه‌ك
به‌ناونیشانى په‌یامنێر ، وه‌ك كه‌سێك كه رِه‌نگدانه‌وه‌ى شۆرِش
لێره پیشان باته‌وه ، نه‌ك به‌ناونیشانى كه‌سێك كه چى
رِویداوه و هه‌واڵى لىَ ئه‌دات ، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێك كه وه‌ڵام
ئه‌ده‌ینه‌وه ئه‌ڵێت چوارچێوه‌ى واقعى و رِاستى ئه‌م شۆرِشه
چیه و ئاینده‌ى شۆرِش ئه‌بێت چى بێت و خواستى چیه و ئه‌بێت به چى
لایه‌كدا برِوات ، نه‌ك وه‌ك گوزارشى رِابوردوو و ئێستا به‌ڵكو وه‌ك
رِێگاى ئاینده ئه‌بىَ بڵىَ چى شۆرِشێكه ، به‌هێز و به
كرده‌وه‌چیه ،زه‌مینه‌كانى چیه و بۆچى ده‌ستى پێكردوه و چۆن
ئه‌توانیت سه‌ركه‌وتو بیًت ، له ئه‌مرِۆوه تا سه‌ركه‌وتن
ئه‌بێت چى رِێگایه‌ك ببرِێت ، ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرِشه چونكه
له‌پیًناو ناساندنى شۆرٍش رِونكردنه‌وه‌ى شۆرِش و به‌رزكردنه‌وه‌ى
ئاڵاى شۆرِش و رِیشه دۆزى شۆرِش و نیشاندانى رِێگه‌ى ئاینده‌یه.
ئه‌م شۆرِشه له‌پێناو چیدایه ؟
پێویست ناكان ئه‌مه له كتێبه‌كان ده‌ربێنین . پێویست ناكات شیكارى و
لێكدانه‌وه بكه‌ین .
سه‌یرى ئیران بكه
تێده‌گه‌یت له‌پێناو چیدایه ، هه‌ر دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ر
كرێكارانى بۆرى دروستكردنى خوزستان به شیعارى ژیانى ئینسانى مافى بىَ
ئه‌ملاولاى ئێمه‌یه شارى ئه‌هوازیان خسته جموجوڵ ، تێكۆشانى فراوانى
ماموستایانتان له یاده به شیعارى مه‌رامه‌ت و گوزه‌ران مافى بىَ
ئه‌لاولاى خۆمانه ، له یادتانه ئه‌و شانزه‌ى ئازه‌رانه‌ى كه
خوێندكارانى زانكۆ رِایانگه‌یاند " یه‌ك گۆى زه‌وى و یه‌ك ئینسان " ، یه‌ك
نه‌ژاد ، نه‌ژادى ئینسانى " ، " سۆسیالیسم یا به‌ربه‌ریه‌ت " ، و " ئازادى
، یه‌كسانى ، ناسنامه‌ى ئینسانى " ، له یادتانه منداڵانى كار و شه‌قام
له رِۆژى جیهانى منداڵاندا دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تاران
كۆبونه‌وه و برِیار نامه‌یان دا‌و كه بۆئه‌وه‌ى مناڵان ژیانێكى
ئینسانیان هه‌بێت ئه‌بێت ئه‌م جیهانه لنگه‌وقوچه بگۆرِدرێت ،
له‌بیرتانه شیعارى " سۆسیالیسم هه‌سته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى
هه‌ڵاواردن " كه له نێوانیاندا له كۆبونه‌وه‌ى ماموستایان له
پێشى مه‌جلیس لافیته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و ئه‌وه‌نده
به‌به‌رزى رِاگیرا وێنه‌وه فلیمى له جیهان بڵاوبوه‌وه به‌بىَ
ئه‌وه‌ى كه ئه‌و تاوانبارانه‌ى كه ئه‌مرِۆ به‌ربونه‌ته
گیانى خه‌ڵك ئه‌و رِۆژانه‌ش ئاماده‌بون بتوانن خه‌ڵه‌تێك بكه‌ن
،كه‌سێك كه ئه‌پرسێت شۆرِش له پێناوى چیایه باشتره سه‌یرى تاران
و تێكۆشانى ده پانزه ساڵى رِابردوى خه‌ڵك بكات ، له كوێى دنیا رِۆژى
منداڵ به شیعارى " ئه‌م دنیا لنگه‌وقوچه ده‌بێت بگۆرِدرێت " ئاهه‌نگ
ده‌گێرِن ؟ ، مانگرتنى كرێكاران له هه‌مو شوێنێك هه‌یه به‌ڵام
له‌كوێى دنیا كرێكار رِایده‌گه‌یه‌نێت " ئێمه ناژین بۆئه‌وه‌ى كار
بكه‌ین ، ئێمه كار ئه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بژین " ؟ له‌كوێى دنیا
كرێكارن شیعار ده‌ڵێنه‌وه كه "گوزه‌ران و كه‌رامه‌ت مافى
بێئه‌ملاولاى خۆمانه "؟ ته‌نیا گوزه‌رانم ناوێت ، حورمه‌تم ئه‌وێت ،
كه‌رانه‌تن ئه‌وێت ، ته‌نیا مافى مر‌ۆڤم ناوێت ، ته‌نیا دیموكراسیم ناوێت
،"گوزه‌ران و كه‌رامه‌ت مافى بىَ ئه‌ملاولاى ئێمه‌یه " ، یه‌ك گۆى
زه‌وى و یه‌ك ئینسان ، ده‌ردى من ده‌ردى ئینسانه ، ده‌ردى چه‌ند
ملیار كه‌سه ، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاته كه له‌ژێر سوڵته‌ى
حكومه‌تى تاوان و فه‌ساد و جه‌هلدایه ، ته‌نیا له
نارِه‌زایه‌تیدا و ئه‌بىَ مشت له ئاسمان بكوتیت ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى دژى حكومه‌تى جه‌هل و تاوان هه‌ستیت ئه‌بىَ له یه‌ك گۆى
زه‌میندا به یه‌ك ئینسان كۆتایى نه‌هێنیت ،به كه‌رامه‌ت و
گوزه‌ران كۆتاى نه‌هێنیت ، یا سۆسیالیسم یا به‌ربه‌ریه‌ت ،
به‌ربه‌ریه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره ، دواتریش بژى سۆسیالیسم !، ناكرێت و
نا‌توانیت كۆمه‌ڵگه‌ى ئێران یه‌ك زه‌رِه چاكسازى و پاكسازى بكه‌یت ،
هه‌تا ناكریت وه‌زعێك له شێوه‌ى توركیا یان یۆنان له ئێران‌دا
بهێنرێته ئاراوه ، لێره‌وه ئه‌بینین له شۆرِشى
مه‌شروته‌وه تا ئه‌مرِ چه‌نجار خه‌ڵك هه‌ستان و نه‌رم كران و
دیكتاتۆر دواى دیكتاتۆر هاته سه‌ر كار ، قێزه‌ونترینیان و ئینسان خۆر
ترینیان تاوانبارترینیان ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر كاره ، ئه‌م حكومه‌ته
قابیلى چاكسازى نیه ، وختێك حكومه‌تێك نیزامێك كۆمه‌ڵگا رِاكێشێته
قوڵایى چاڵى كۆنه‌په‌رستى و قێزه‌ونیه‌وه ته‌نیا به هه‌ده‌فى
ترۆپكى ئینسانیه‌ت ئه‌توانیت له چاڵى بنێت ، نا‌توانیت نیو مه‌تر به‌رزى
بكه‌یته‌وه ، یان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ژن ئازادبێت به‌وجۆره‌ى
كه هه‌تا له فه‌رِه‌نسا و ئه‌مریكا نیه ، یان وه‌ك ئه‌وه‌ى
كه هه‌یه ، یا ئازادى بىَ قه‌یدوشه‌رت به‌رقه‌رار ئه‌بێت یان
هه‌مان دیكتاتۆریه ، ئێران سوید نیه ، هه‌لومه‌رجى ئابورى و
كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ئێران تێكۆشان و تێكۆشه‌رانى پێویسته ، حیزبێكى
پێویسته ، به‌رنامه‌ى پێویسته ، ئاڵایه‌كى پێویسته كه ته‌واوى
ئینسانیه‌ت له سه‌ر مێز كۆبكاته‌وه ، نه یه‌ك ووشه زیاد و
نه یه‌ك ووشه كه‌م ئینسانیه‌ت و ته‌واوى ئینسانیه‌ت ! ،
ساڵه‌هایه ئه‌ڵێین رِیفۆرم له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا پوچه ،
هه‌مواركردن قسه‌ى به‌لاشه ، ئه‌مه رِژێمى رِیفۆرمو چاكسازى نیه
، ئه‌و حكومه‌ته ئه‌بَىَ تورِدرێت ، ئه‌بىَ هه‌ستان و شۆرِش بكرێت
.
لێره‌وه ئه‌گه‌ین
به‌لایه‌نى سێهه‌م ، ئه‌م حیزبه حیزبى شۆرِشه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى زه‌مانێك كه هیچ كه‌سێك له ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر شۆرِش
قسه‌یه‌ك ناكات و هه‌تا ئه‌مه به توندوتیژى و بىَ پره‌نسیپى و بىَ
سه‌ره‌وبه‌ره‌یى له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و خه‌ڵك
ئه‌خه‌نه گومانه‌وه له شۆرِش ، ئه‌م حیزبه
رِایگه‌یاندوه خه‌ڵك ته‌نیا یه‌ك رِێگه‌یان هه‌یه ،
شارستانیانه‌ترین رٍێگا ، پێشكه‌ونوانه ترین رِێگا ، ئینسانى ترین رِێگا ،
پارێزراوترین رِێگا ، ئیمكاندارترین رێگا شۆرِشه ، سه‌رده‌مانێك كه
زۆرێك به‌دواى سه‌رپێچى مه‌ده‌نییه‌وه بون و ئه‌یانویست یاسا
بنه‌رِه‌تیه‌كان ده‌ستكارى و هه‌موار بكه‌ن و یان خه‌وى دروستكردنى
بارگرژى له سنوره‌كان رِژێم بگۆرِن ، ئه‌م حیزبه بوو
له‌به‌رانبه‌ر هه‌مویندا وه‌ستاو رِایگه‌یاند كه شۆرِش
وه‌ڵامه ، ئه‌مه حیزبى شۆرِشه چونكه سه‌رده‌مانێك كه
كۆنه‌په‌رستى ته‌واوه‌ن به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت سه‌رده‌مانێك
كه هه‌تا هێزه‌كانه ئۆپۆزسیۆن گاڵته‌جارِیان به بۆچون و ئه‌مرى
شۆرِش ئه‌هات ، بۆ شۆرِش پێى داگرت ،سه‌رده‌مانێك هه‌تا كه‌سانێك كه
خۆیان به لیبراڵ و ئازادیخواز و ئینساندۆست و چه‌پ ئه‌زانى بانگه‌شه‌ى
ئه‌وه‌یان ئه‌كرد كه ده‌ورانى شۆرِش له دنیادا به‌سه‌رچوه و
به ئێمه‌یان ئه‌وت له‌ئیًستادا ده‌ورانى شۆرِش له‌ئێران مومكین
نیه‌و ئه‌یانوت رِێگا ئه‌وه‌یه كه كه‌مێك دیموكراسى بێنین و
كه‌مێك مافى خه‌ڵك باشتر له‌به‌رچاوبگرین و سه‌ره‌نجام دواى سى جل ساڵ
وه‌ك فه‌رِه‌نسامانلێبێت ، هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌م كه‌م ئازاد
نابێت ، هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌وه‌شێنێت ، ئه‌رِوخێنێت ، شۆرِش ئه‌كات ،
حكومه‌تى كۆنه‌په‌رست ئه‌خات و ئازاد ئه‌بێت ، وه كۆمه‌ڵگاى ئێران
ئه‌مرِۆ باشترین نمونه و ده‌لیله بۆ ئیسپاتى ئه‌و رِاستیه‌ى كه
ته‌نیا رِێگه شۆرِشه .
ئه‌مرِۆ ئه‌م شۆرِشه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه ، شۆرِشێك
كه ئه‌م حیزبه له كۆنگره‌ى سێهه‌میدا ئاڵاكه‌ى
به‌رزكرده‌وه ، وه ئاسۆ‌و رِێنوێنى كردنێك كه به‌رانبه‌ر
كۆمه‌ڵگه برِیارى دا شۆرِش دژى جمهورى ئیسلامى و ته‌واوى وه‌زعى مه‌وجود
بوو ، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ژن هه‌تا هه‌قى دایه‌نگاى مناڵه‌كه‌ى
به‌ده‌ست بهێبێت جگه له شۆرِش رِێگه‌یه‌كى تر نیه ، مه‌گه‌ر
هه‌قه‌كه‌ى وه‌رگرتوه ؟؟ مه‌گه‌ر توانیوێتى ؟؟ ته‌واوى ئه‌و
بزوتنه‌وه دوى خوردادیه‌ى كه فیمینسمى ئیسلامى رِایگه‌یاندبوو چى
كارێكى كرد؟ ..هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه ئه‌یانویست هه‌تا بۆ نزیكه‌كان و
ئامۆزاكانى خۆیان ئازادى بهێنن به كوێ گه‌یشتن ؟، سه‌یركه‌ن چوَن سه‌رى
یه‌كتر ئه‌برِن ،له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵى رِێبه‌ر چى كه‌سێك
ئه‌توانێت له‌و كۆمه‌لگایه رِۆژنامه ده‌ربكات ؟ كام ژن ئه‌توانێت
هه‌تا رِه‌نگى سه‌رپۆشه‌كه‌ى بگۆرِێت ؟ كام كرێكار ئه‌توانێت هه‌تا
وه‌ك كرێكارى توركیا بژى ؟ ناكرێت ! جمهورى ئیسلامى ئه‌بێت تورِبدرێت ، ئه‌م
حكومه‌ته ئه‌بىَ برِۆخێنرێت ، ئه‌ورِێگایه كه‌ئێمه
به‌رده‌وام ئه‌مانوت رِێگه‌ى شۆرِشه ، هه‌موو خه‌ڵكى ئێران بینیان
و ته‌جروبه‌یانكرد و ده‌ستیان به شۆرِش كرد .
ئه‌مه تێكۆشانێك نیه كه
له‌شه‌رِى نێوان باڵه‌كان و یان به‌ركه‌وتنى ناوخۆیى
حكومه‌ته‌وه ده‌ستى پێكردبێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه باڵه‌كان
به‌ربونه‌ته گیانى یه‌ك چونكه خه‌ڵك ژێرپێیانى گه‌رمكردوه ،
ئه‌وه رِه‌نگدانه‌وه‌ى حه‌ره‌كه‌تى خه‌ڵكه كه
به‌رِوخسارى رِه‌نپه‌رِیوه‌كانى سه‌ره‌وه‌وه ئه‌یبینیت ،
وه ئه‌مرِۆ ئیتر گاردیان و هرالد تریبۆن هه‌رئه‌وه ئه‌نوسن
ئه‌وه نارِه‌زایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى خه‌ڵكه كه باقیه‌كه‌ى
به‌دواى خۆیاندا رِاده‌كێشن ، هه‌تا سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت
له‌ژێر ته‌ئسیراتى حه‌ره‌كه‌تى خه‌ڵكدایه ، ئه‌مرِۆ سیاسه‌تى
رِژێم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى بۆمبى ناوه‌كى و شتى تر گێژاوێكه كه
خه‌ڵك بۆ ئه‌وانى دروستكردوه ،ئه‌مه هه‌موو دنیا تێیگه‌شتون
.
سه‌ره‌نجام ئه‌مه
كۆنگره‌ى شۆرِشه چونكه كۆنگره‌ى ئه‌و تیرِوانین و ئامانجانه‌یه
كه شۆرِش لێیانه‌وه شكڵى گرتوه و ئه‌بێت به‌ره‌وپێش برِوات ،
ئه‌مه كۆنگره‌ى شۆرِشه چونكه كۆنگره‌ى حزبێكه كه
به‌تواناوه نوێنه‌رایه‌تى شۆرِش ده‌كات ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و توانا‌و
زمینه عه‌زیمه‌ى كه له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌یه
به‌رزببێته‌وه و نه‌ك ته‌نها مه‌سه‌له‌ى ئێران و
مه‌سه‌له‌ى جمهورى ئیسلامى به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ى به‌شه‌ریه‌ت
چاره‌سه‌ر بكات و یان رِێگا كردنه‌وه و رِێنیشانده‌رێك بێت بۆ
به‌شه‌ریه‌تێك كه ئه‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ى ئه‌مرِۆى دنیا ،
مه‌سه‌له‌ى سه‌ده‌ى بیستویه‌كى دنیاى شارستانى چاره‌سه‌ر بكات ،
ئه‌مه حیزبێكه كه فراوانتر و واوه‌تر له جوغرافیاى سیاسى ئیران و
ئه‌مرِۆ ئێران له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا داده‌نێت و بۆ
ئه‌وه‌ى به‌سه‌ركه‌وتن بكه‌ین ئه‌بێت ئه‌و ئاسۆیه‌مان هه‌بێت
، هه‌ر رِابه‌رێكى سه‌ر جاده ، هه‌ر خۆپیشاندانێكى شه‌وانه ،
هه‌ر مانگرتنێكى كرێكاریى هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكى نارِه‌زایه‌تى
زانكۆكان ئه‌بێت له‌ده‌ورى میحوه‌ره ئه‌ێڵیه‌كانى ئایدیاى ئێمه
، مه‌سه‌له‌ى ئینسان و ئینسانسه‌ت چه‌ق ببه‌ستێت ،شۆرِش بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانێت یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌وپێشتر برِوات و یۆئه‌وه‌ى
گورزى یه‌كلاكه‌ره‌وه له دواكه‌وتوترین ده‌وڵه‌تى دنیا
بوه‌شێنێت، ئه‌بێت پێشكه‌وتوترین قوڵترین وشۆرِشگێرِنه‌ترین تیرِوانین و
ئامانج بێنینه ناوه‌وه و له‌پێناویدا بجه‌نگین ، حیزبى ئێمه
نوێنه‌رایه‌تى ئه‌م ئامانجه ئه‌كات ، ئێمه ته‌نها
ئه‌وه‌ناڵێین له‌كوىَ ئاماده‌ین و زه‌مینه‌كانى شۆرِش چین ، حیزبى
ئێمه ئه‌ڵێت ئه‌بێت بۆ كوىَ برِوات وه ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه
گرنگیه‌كى هه‌بێت ئه‌مه‌یه .
ئه‌م حیزبه
داخوازى دڵى شۆرِش رِاده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا ئه‌گه‌ر تائێستا
نه‌هاتبێته سه‌ر زارى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵك ئه‌م حیزبه ئه‌یڵێت و
ئه‌یڵێته‌وه ، قسه‌یه‌ك كه له دڵه‌كاندا ماوه‌ته‌وه و
قسه‌یه‌ك كه نه‌وتراوه ، نه‌وتراوه نه‌ك
له‌به‌رئه‌وه خه‌فه‌قان هه‌یه به‌ڵكو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى كه ئازادیخوازیى و یه‌كسانیخوازییه‌كى قوڵ كه له كونجى
دڵه‌كاندایه نوێنه‌رى پێویسته ، قسه‌كه‌ر و رِابه‌رى پێویسته ،
حیزبى پێویسته ، ئه‌م حیزبه ئینسانیه رِێكخراوه ئه‌م حزبه
ئینسانیه‌ته‌و سیاسى بۆته‌وه ، حیزبێك كه ده‌زانێت نه‌ك ته‌نیا
كۆمه‌ڵگه‌ى ئێران به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵگاى جیهانى ناتوانێت
سه‌ركه‌توبن شارستانیه‌تى دنیا‌و خه‌ڵكى شه‌ریفى دنیا ناتوانن
به‌ئازادى بگه‌ن ، ناتوانن ماڵوگوزه‌رانیان هه‌بێت مه‌گه‌ر برِیار
بده‌ن كه ئینسان و ئینسانیه‌ت هه‌ده‌فه .
جیهانیان تا قوڵایى جه‌هه‌نه‌م
رِاكێشاوه ، نه‌ك ته‌نیا له ئێران به‌ڵكو له‌هه‌ر جێگایه‌كى تر‌ى
جیهان خه‌ڵكیان له قه‌فه‌سى خوێنینى میلى و قه‌ومى و مه‌زهه‌بدا
حه‌پسكردوه ، ئینسانیبونى خه‌ڵكیان هه‌تا له دوتوێى كتێبه‌كان و
تیۆریه‌كان و كلتور‌و هونه‌رى رِه‌سمدا نه‌فى كردوه ، ئیتر ئینسانمان
نیه ! له بیركردنوه‌ى رِه‌سمى جیهان ئیتر ئینسانمان نیه ، ته‌نیا
له ئێران‌دا ناڵێین ، جمهورى ئیسلامى كه چاره‌نوسى مه‌علومه ، خۆیشى
وتویه‌تى كه حكومه‌تى مسوڵمانانم و ئیسلامیم ، به‌م لیكدانه‌وه‌یه
كه‌سێك كه مسوڵمان نه‌بێت له‌و كومه‌ڵگایه مافى نیه و
خۆئه‌گه‌ر مسوڵمان بیت و وه‌رگه‌رِێیت لێى ئه‌وا خوێنیشت حه‌ڵاڵه ،
به‌ڵام نه‌ك به‌ته‌نیا له ئێرانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى جمهورى به‌ڵكو
له هیچ شوێنێكى دنیا ئینسان و ئینسانیه‌ت به‌رِسمى نه‌ناسراوه ، له
هه‌مو جێگایه‌ك ناسنامه‌ى ئینسانى كراوه به‌ژێرپێوه ، وه
ئه‌مه بارودۆخێكه كه سه‌رمایه‌دارى له هه‌موو شوێنێكى دنیا
خولقاندویه‌تى ،له ئابوری‌دا نه‌هامه‌تیه ئابوریه‌كان مافى تۆیه،
له كلتور‌و هونه‌ردا هه‌مانشێوه هه‌رچى مه‌زهه‌به‌كه‌ت
ئه‌یلێت و هه‌رچى سه‌ره‌ك قه‌وم و خێڵه‌كه‌ت ئه‌یڵێت ، وه
پێناسه‌ى دیموكراسیش هه‌ر ئه‌وه‌یه چوار دانه مه‌لاى
كۆنه‌په‌رست و سه‌ره‌ك تایه‌فه‌و عه‌شایه‌ر له یه‌ك شوێن
رِیز ئه‌كه‌ن و ناویان لێئه‌نێن *لویا جرگه ( * مه‌به‌ست له
په‌رله‌مانى ئه‌فغانستانه) ، ئه‌مه‌ش دیموكراسى ، ئه‌مه
بارودۆخێكه كه‌به‌سه‌ر جیهانیاندا هێناوه ، كۆمه‌ڵگه‌ى ئیران
ئه‌مرِۆ ئه‌و قسه‌یه‌ى دڵى خه‌ڵكى دنیا به ده‌نگى به‌رز ئه‌ڵێت
چونكه خۆیان له هه‌مویان باشتر كێشاویانه ، له ده‌وره‌ى ئه‌م
سى ساڵه‌ى كۆتایداو به‌تایبه‌ت ئه‌م ده‌ساڵه‌ى ئه‌خیر كه
بزوتنه‌وه‌ى گه‌وره‌ى ژێره‌وژور خوازیى خه‌ڵك ده‌ستیپێكرد و
له‌هه‌ر شوێنێكى تر‌ى دنیا خه‌ڵكێك كه به‌هه‌مان ده‌ردو
مه‌سه‌له‌ى خه‌ڵكى ئیران هه‌ستاون و ئازادییان ویستوه ،
خۆشگوزه‌رانیان ویستوه ، به ئاڵاوخواستى مێژووى خۆم و سه‌ر زه‌وى خۆم و
ئاینى خۆم و قه‌ومى خۆم ئه‌هاتنه مه‌یدان ، له ته‌واوى ئه‌وروپاى
شه‌رقى ئه‌وه‌مان بینى و له‌ته‌واوى جمهوریى پاشماوه‌ى شوره‌ویى
هه‌مان شێوه بوو وه له ئه‌فریقا و ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست
هه‌مان شێوه و ئیستاش هه‌روایه ، بزوتنه‌وه‌ى پیسى ئیسلامى له‌ناو
ئه‌و كه‌س به‌كه‌سى و دواكه‌وتوییه‌دا سه‌رى ده‌رهێنا كه
ده‌وڵه‌ته‌كان و چینى ده‌سه‌ڵاتدارى وڵاتان كردیانه نسیبى ته‌واوى
جیهان ، جیاوازیه‌ك كه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێران هه‌یه‌تى ئه‌وه‌یه
كه له‌ژێر سوڵته‌ى بۆگه‌نترین و خنكێنه‌رترین و دژى ئینسانیترین
نمونه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه ، به‌ڵام ته‌نیا له‌ئێران بوو
كه برزوتنه‌وه‌ى خه‌ڵك له ئاڵاكانیان نوسى گوزه‌ران و
كه‌رامه‌تى ئینسانى ، وه ئه‌وه مه‌سه‌له‌ى ته‌واوى
خه‌ڵكانى جیهانه ، له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و له پێشكه‌وتوترین
وڵاتى پیشه‌سازى مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌مه‌یه ، ئینسانه‌كان
كه‌رامه‌تیان نیه ، حورمه‌تیان نیه ، له‌هیچ جیگایه‌ك حساب بۆ
خواست‌و ئیراده‌یان ناكرێت ، له‌هیچ شوێنێك ، هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌ڵێت هه‌دفى من
گێرِانه‌وه‌ى ئیراده‌یه بۆ ئینسان بزوتنه‌وه‌یه‌كه كه
خواستى قوڵى ئه‌مرِۆى خه‌ڵكى جیهان و شۆرِشى ئه‌مرِۆى ئیران
نوێنه‌رایه‌تى ئه‌كات ، بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌ڵێت هه‌ده‌فى
من ئینسان و ئینسانیه‌ته وه ئینسانیه‌ت میحوه‌رى تێكۆشانى منه
.
وه سه‌ره‌نجام ئێمه
لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌ده‌فى ئه‌م شۆرِشه دیارى
بكه‌ین ، جمهورى ئیسلامى ئه‌بێت برِوات ، ئه‌بێت ژێره‌وژور ببێت ، ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه ئیتر ناتوانێت بگه‌رِێته‌وه دواوه ، ناتوانێت
بوه‌ستێت ، پلیكانه‌كانى دوایه‌وه رِوخاوه ، له په‌یوه‌ند
به خه‌ڵكو حكومه‌ته‌وه رِه‌شوسپى رِۆشن و شه‌فافه ، خه‌ڵك
له به‌رانبه‌ر حكومه‌تێكدا رِاوه‌ستاوه كه لێیان ئه‌دات ،
ئه‌كوژێت ، ئیعدام ئه‌كات ، ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌جاوز ئه‌كات ،
حكومه‌تێك كه هه‌تا هاوشێوه‌ى ده‌وڵه‌ته سه‌ركوتگه‌ر و
دیكتاتۆره ناساراوه‌كانى دنیا نیه ، ناكرێت به جمهورى ئیسلامى بلێیت
دیكتاتۆر و به‌س ، ئه‌وه كه‌مه ، به‌پێى پێویست رِاستیه‌كه
ناڵێیت ، ئه‌وه یه‌ك باندی مافیایى تاوانبارى ئابوریه كه وه‌ك
زه‌رو ، وه‌ك تاعون به‌ربوه‌ته گیانى كۆمه‌ڵگا و ته‌نها به
كوشتار و كوشتار له شه‌قامه‌كان و له زیندانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه
خانه‌كان و یان به‌رپه‌تى سێداره خۆى به پێوه ئه‌بینَێت ،
ئه‌بێت رِیشه‌ى ئه‌م غوده تاعونیه ده‌ربێنرێت ، وه ئه‌م
شۆرِشه له‌پێناوى ئه‌م هه‌ده‌فه‌دا ئه‌توانێت و ئه‌بێت
یه‌كگرتوبێت ، وه حیزبى ئێمه یه‌كه‌مین هه‌ده‌فى ئه‌وه‌یه
كه رِیزى كرێكاران ، ژنان ، رِیزى لاوان له‌ده‌ورى هه‌ده‌فى
سه‌رنگونكردنى جمهورى ئیسلامى یه‌كگرتو بكات ، له برِیارنامه
پێشنیاركراوه‌كانى كۆنگره‌دا ئه‌وه رِۆشنكراوه‌ته‌وه كه
وه‌ختێت له‌سه‌ر سه‌رنگونى قسه ئه‌كه‌ین مه‌به‌ستمان چیه ،
ئه‌بىَ تاكوىَ پێشكه‌وتو وه چه‌نێك قوڵتربێت ، چون ئه‌بێت ئه‌م
تاعونه رِیشه‌كێش بكرێت وه‌ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌رِێته‌وه و به
هه‌موو توانایه‌وه سه‌ركوتى جه‌هه‌نه‌میانه ئه‌كات ، هه‌تا
ئه‌گه‌ر حه‌ره‌كه‌تى خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ریدا كۆتاییى بێت و
یه‌ك هه‌نگاو بگه‌رێته دواوه وه‌ختێك خه‌ڵك بنێرێته‌وه
ماڵوه و جێگا پێى توند كرد ئه‌گه‌رِێته‌وه و له‌وه خراپتر تیغ
له كۆمه‌ڵگا ئه‌كێشێت ، یه‌ك هه‌ده‌ف و یه‌ك ئاڵا كه ئه‌م
كۆنگره‌یه ئه‌یداته ده‌ستى خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاى بۆ بانگه‌واز
ئه‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت ئه‌م نیزامه له
رِه‌گه‌وه هه‌ڵبكه‌نبَت .
له رِوانگه‌ى سیاسیه‌وه ئه‌م شۆرِشه بۆ سه‌رنگونكردنى
رِژێمه و له رِونگه‌ى خواست و ئامانج و هه‌ده‌فى
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌مه شۆرِشێكه بۆ ئازادیى بێ
قه‌یدوشه‌رت ، ئه‌مه شۆرِشێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى
ئیعدام ، شۆرِشێكه بۆ گسكدانى دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و
فێركردن له ته‌واوى كۆموڵگه‌دا، شۆرِشێكه بۆ یه‌كسانى بێ
قه‌یدوشه‌رتى ژن و پیاو ، بۆ كۆتییهێنانى یه‌كجاره‌كى و بۆ هه‌میشه
به‌هه‌رجۆره هه‌ڵاواردنێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریى و حقوقى و یاسایى
و كلتوری دژى ژنان ، وه شۆرِشێكه بۆئه‌وه‌ى كرێكار نه‌ك ته‌نیا
حه‌قده‌ستى دواخراوى وه‌ربگرێت به‌ڵكو ئیتر كه‌س نه‌توانێت ده‌ست
به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى كرێكاراندا بگرێت تا كار له‌و ده‌ربكێشێت ، بۆ
ئینسان كار ئه‌بێت یه‌ك كاركردى داهێنه‌رانه بێت نه‌ك فه‌رزێكى
ئابورى ، كۆمه‌ڵگه ئه‌بێت ئازاد بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه
هه‌ڵاواردنى ئابورى ئاسارێكى له‌وێدا هه‌بێت و نه ئه‌و دۆڵه
گه‌وره‌و قوڵه له‌نێوان هه‌ژاری و ساماندا له كۆمه‌ڵگا
هێناویانه‌ته ئاراوه ، پێموابێت ئه‌و درزه گه‌وره‌یه‌ى كه
له‌نێوان كه‌مینه‌یه‌كى هیچى به‌لاشخۆرى زه‌رو ئاساى ده‌وڵه‌تى و
زۆرینه‌ى زۆرى خه‌ڵكدا هه‌یه‌و خستونیه‌ته ژێر هێڵى
هه‌ژراریه‌وه له مێژووى ئێران و له‌مێژووى جیهانى سه‌رده‌مدا بىَ
پێشینه‌یه ، ئه‌م درزه ئه‌بێت برِوات ، وه ئه‌مه‌ش ئامانجى
شۆرِشه .
ئێمه بانگخوازانى
شۆرِشین ، زه‌مانێكه بانگه‌وازى شۆرِش ئه‌كه‌ین ، ئه‌مرِۆ شۆرِش شكڵى
گرتوه و ئه‌مرِۆ ئه‌وه شۆرِشه بانگه‌وازمان ئه‌كات ، بانگه‌واز
ئه‌كات كه رِێخراوى بكه‌ین ، یه‌كگرتوى بكه‌ین ، رِابه‌رایه‌تى
بكه‌ین و به سه‌ركه‌وتنى بگه‌یه‌نین ، ئه‌م كۆنگره‌یه
ته‌واوى هه‌ده‌ف و ئه‌ركو كارى كه ئه‌بێت له‌م دوو رِۆژه‌دا
ئه‌نجامه بدات ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامى ئه‌م بانگه‌وازه‌ى
خه‌ڵك بداته‌وه ، خه‌ڵك بانگه‌وازى ئێمه ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى
شیعاره‌كانیان رِۆشن بكه‌ینه‌وه ، رِخراویانبكه‌ین ،
رِابه‌رایه‌تیان بكه‌ین و سه‌ریانبخه‌ین ، ئه‌م كۆنگره‌یه
ئه‌بیت وه‌ڵامى ئه‌م بانگه‌وازه بداته‌وه و من گومانم نیه
كه ئێمه به سه‌ركه‌وتوانه كۆتایى به كۆنگره بێنین و
وه‌ڵامى رِاست و دروست به‌م بانگه‌وازه‌ى كۆمه‌ڵگه
ئه‌ده‌ینه‌وه.
...................................
تێبینیى وه‌رگێرِ: ئه‌م نوسراوه ده‌قى وته‌ى هاورِى حه‌مید
ته‌قوایى لیده‌رى حزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى ئێرانه له ده‌سپێكى
كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى حزبى كۆمۆنیست كرێكاریى ئیران كه‌له به‌روارى 20ى
دیسه‌مبه‌رى 2009 دا به‌سترا
*ده‌قه فارسیه‌كه‌ى
له بلاوكراوه‌ى ئه‌نته‌رناسیۆنال
ژماره 327 ى
18-12-2009 وه‌رگیراوه