به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ: خالید عه‌لی قادر / بۆ په‌یوه‌ندی کردن: 07701562245 یان gdarband@yahoo.com

ساڵــــــی ڕه‌ش|‌1082:جاربينراوه|به‌روار: 04 01 2010|چاپکردن|سه‌رنجه‌کان: 0
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی

                                          ساڵــــــی ڕه‌ش


 


        ژووره‌که‌م ڕه‌ش داگه‌ڕاوه‌ وه‌ك هه‌ناوی هه‌موو ساڵی


        له‌ کوچه‌ی دڵما گریانه‌ و سه‌فایه‌ له‌ هه‌موو مــــاڵـــــێ


        لقێکی تر له‌ ته‌مه‌نم شکا به‌ بــــــــای نامـــــــــورادی


        ژیان هه‌ر زۆر بێڕه‌حمانه‌ دوا گه‌ڵای وه‌ران  وبردی


        مۆمێکی تر کوژایه‌وه‌ به‌ هه‌ناسه‌ی ڕه‌شــــــی ژیـــان


        باخی سه‌وزی هیوایه‌ تر که‌وته‌ به‌ر شه‌راره‌ی سووتان


        ماچێکی تر که‌وته‌ خوار و ماڵئاوایی له‌ لێــــــوم کــــرد


       کۆڵی له‌ عه‌شق پڕ کرد و پێارسکه‌یه‌ نهێنــــی بـــــــــرد


       ســاڵێک ڕه‌شتر له‌ نیشتمان ساڵێک پر گله‌یی هــــــــه‌نار


       ســـاڵێک سه‌رخۆش به‌ ته‌نهایی و یاخی له‌ ووڵاتی به‌‌هار


       ســـاڵێک چڕ له‌ بێتاقه‌تی و کوژراوی ده‌ست چاوه‌ڕوانی


       ســــاڵێک به‌ لێوما تێپه‌ری و پێکه‌نینیش هه‌ر نـــــه‌یزانی


       ســــاڵێك پڕ نێرگسی ئه‌شك ساڵێك چه‌قیو له‌ قوڕی مه‌رگ


      ســــــاڵێك پڕ له‌ گوڵ کوشتن وخه‌ڵتانی ئاسه‌واری جه‌نگ


      ســـاڵێک پر وه‌نه‌وزی پیری خه‌ون و دیده‌ی هه‌ڵوه‌رانــــم


     هێشتا من بۆ مه‌رگی ده‌گریم بۆ دوا چرکه‌ی هه‌راســـــانم


     ئیتر شایی چی بگێڕم مۆمی چی بۆ بســـــــــووتێنــــــــم


    پشکۆی ژیان هه‌ر ده‌گڕێ و منی سووتوش جێ ده‌مێنـــــم


 


 


             عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی


             زستانی 2009  ده‌ربه‌ن


 


   


     


 


 

سه‌رنجه‌کان: 0
بابه‌تی زیاتر...

سید صلاح

و.... باوکی دوین

محمد ده‌ربه‌ندی له‌ سوید

باوکی دوین

ئومێد خۆشنوس

موحسین کەریم

ئیبراهیم بالیسانى