ن: مسته‌فا ڕابه‌ر - له‌نده‌ن

جه‌مال ئه‌مین عارف شارباژێڕی (له گوندی واژه له ناوچه‌ی شارباژێڕ
(چوارتا) له 16/10/1941 له دایك بوه، به‌شاعیرێكی بێ وه‌یو هه‌ست ناسك و نوێخواز ناسراوه ،
ته‌نیا ئه‌م كۆپله شیعره‌ی زبر‌ی پێوه
دیاره كه‌ڕه‌نگه دژی كه‌سێكی دڵڕه‌ق ووترابی ، یان هه‌ست
ده‌ربڕینێكه به‌رامبه‌ر دڵ شكان و ئازاری گیان.
ئه‌گه‌ر كوڕه ئاغایه‌كی، به‌زه‌بری،
قاسه‌پڕ ئه‌بووم
ئه‌گه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌رێكی، ده‌ستڕۆییشتووی، ده‌ستبڕ ئه‌بووم
ئه‌وا نه‌ك
هه‌ر حه‌زت ئه‌كرد، كچم به‌یتێ
وه‌كوو تانجی
دوام ئه‌كه‌وتی، تا بمگه‌یتێ
**********
له چامه‌ی ( بۆ چله‌ی ڕۆناكی هاوسه‌رم)ده‌لێ:
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م ، له‌وه‌ته‌ی بووم
ده‌ست به‌رداری كه‌سێ نه‌بووم
تاده‌ست به‌ردارم نه‌بووبێت
تا زۆر تینیان بۆ
نه‌هێنابام له كه‌سێك
نه‌ڕه‌نجاوم
هۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی سی و دوو ساڵه‌ی پچر پچڕم
**********
له‌سه‌رو
به‌ندی ده‌رچونی بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك به پێی بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره 986له سالی 1995 ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه
ڕێگه‌ی به عیراقدا بڕیك نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان بفرۆشیت بۆ كڕینی
خۆراك و دا‌و ده‌رمان بۆ هاولاتیانی عیراق.
خه‌لك به شادمانیه‌وه پێشوازیان له‌و بڕیاره مێژوویه
كرد سه‌باره‌ت به دژواری ئابلۆقه‌ی ئابوری نێوده‌وله‌تی له سه‌ر
ڕژێم و خه‌لكی عیراق.
ئه‌وه بوو
هه‌ر كه‌سه‌ی لای خۆیه‌وه به‌جۆرێك لێكی
ئه‌دایه‌وه هه‌ندی كه‌س هه‌بوون دیانگۆت ئه‌م پرۆگرامه جل‌و
وبه‌رگ ، ماسی قوتوكراو ، بیره‌ی قوت‌و توتن و
جگه‌ره و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی تر ئه‌به‌خشێته‌وه هه‌مو
پێداویستیه‌كانی هاولاتیان دابین ده‌كات به‌لام ئه‌فسوس به‌هۆی
گه‌نده‌لی سه‌رپه‌رشت كه‌ره‌كانی بوو به خێرۆ به‌ره‌كه‌ت
بۆ دزه‌كان .
به‌ڕێكه‌وت
له‌و ڕۆژگاره كه باس هه‌ر باسی ئه‌و بڕیاره بوو جه‌مال
شارباژێڕی بۆ كارێك سه‌ردانی ئه‌ندازیار عومه‌ر فه‌تاح حسه‌ین ده‌كات
له‌قه‌لاچوالان ، سه‌ر له ئێواره له‌گه‌ل ئه‌و
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشار كه ده‌گه‌نه سه‌ر شاخی ئه‌زمڕ
كاك جه‌مال لێی ده‌پرسی ئایا ئه‌م پرۆگرامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر
خۆراك ڕیگه و بانیش ده‌گرێته‌وه كاك عومه‌ر ده‌لێ به‌لێ ، پرد
دروست كردنیش كاكی به‌ئه‌ری وه‌لامی ئه‌داته‌وه ، باشه ئه‌ی
تونێل كاكی به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه دلێ یه‌عنی
چی؟ جه‌مال ده‌لێ ئه‌م ژێر ئه‌زمڕه ئه‌گه‌ر تونێلێكی بۆ بكرێت سلێمانی و شارباژێر له‌یه‌ك ده‌ده‌ن سلێمانی
په‌ل ده‌هاوێت و مه‌زن تر ده‌بیت ، ناوچه‌كه ئاوه‌دان
ده‌بێته‌وه كاكی ده‌لێ دووعابكه نانێكمان بده‌نی بیخۆین تونێلی چی
(شاعیره‌كان هه‌روا هه‌میشه خه‌ون به شتی زل و خه‌یاڵی
ده‌بینن)
جه‌مال ده‌لێ
نه‌ك هه‌ر ئه‌زمڕ به‌لكو بۆ هه‌یبه‌ت سولتانیش پێویسته به‌لام
كاكی سه‌ری خۆی بۆ با ئه‌دات ، هه‌ڵبه‌ت وه‌كو
بیرمه‌ندێكی هاوچه‌رخی به‌ریتانی ده‌لێ : ئه‌ركی شاعیر
ئه‌وه‌یه ناو له‌و شتانه بنێت كه ناوی لێ
نانرێت یان ناوی لێ نه‌نراوه ، كاری ساخته و چواشه‌كاری ده‌ست نیشان بكا
، سه‌یری ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ر بكات ، مشت‌ومڕ ساز بكات ، شێوه و ڕوخسار
به جیهان بدات ، نه‌یه‌لی دونیا به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات خه‌وی
بكه‌وێت.
دیاره
گه‌شبین ئه‌و كه‌سه‌یه ڕۆشنایه‌ك به‌دی ئه‌كات كه دیار نیه
، به‌لام ڕه‌شبین هه‌مێشه ڕاده‌كات بۆئه‌وه‌ی فوی لێ بكات.
تونێلی شاخی ئه‌زمڕ
یان تۆنێلی (پێشڕه‌و) 2،400 مه‌تر درێژه 8،5پانه 7،65 مه‌تر به‌رزه ،
ڕێگه‌ی 15كیلۆمه‌تری شاخاوی كورت كردوته‌وه بۆ 8 كیلۆمه‌تری
ته‌خت.
تونێله‌كه له 27/4/2005 ه‌وه ده‌ستی
پێكرد و له‌ڕۆژی 2/ ته‌مووزی سالی 2009 به‌فه‌رمی كراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه:
٭ كاك جه‌مال به‌ده‌م گله‌یی كردنه‌وه كه كه‌س باسی
پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌میان نه‌كردوه ئه‌م
باسه‌ی بۆمن گێراوه‌ته‌وه
٭ مالپه‌ڕه كوردیه‌كان
٭ گۆڤاری مه‌لبه‌ندی ڕۆشنبیریی كورد
- له‌نده‌ن ژماره ١٠١/٢٠٠٩