له‌درێژه‌ى
كاروچالاكییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان به‌شى چالاكى و
وه‌رزشى دوو خولى فوتساڵى بۆ كۆران و كچانى پۆله‌كانى 1تا6 ى قوتابخانه
بنه‌ره‌تیه‌كانى ناوشارى ده‌ربه‌ندیخان كرده‌وه له‌به‌روارى
30\1 به‌به‌شدارى 15 قوتابخانه خولى فوتساڵ بۆ كوران كرایه‌وه‌و تیایدا
قوتابخانه‌كانى
( چوارچرا و رِۆژ) ى بنه‌ره‌تى
سه‌ركه‌وتن بۆ یارى كۆتایى.له‌فوتساڵى كچانیشدا كه له‌به‌روارى 9\2
ده‌ستى پێكرد و 9 قوتابخانه به‌شداریان تێداكرد و قوتابخانه‌كانى ( چیا و
سه‌لیم پیرك) ى بنه‌ره‌تى سه‌ركه‌وتن بۆ یارى كۆتایى.رۆژى دووشه‌مه
15\2 له‌بیناى قوتابخانه‌ى رۆژى بنه‌ره‌تى هه‌ردوویارى كۆتایى وه‌ك
میهره‌جانێك ئه‌نجامدران له خولى فوتساڵى كچان قوتابخانه‌كانى ( چیا و
سه‌لیم پیرك) یارى كۆتایان ئه‌نجام دا‌و كچانى چیا به‌ئاست به‌رزى خۆیان
توانیان یاریه‌كه ببه‌نه‌وه‌به ئه‌نجامى ( 5-2)
هه‌روه‌ها
قوتابى شه‌یما حسن له‌قوتابخانه‌ى
چیا به‌باشترین یاریزان و به‌تۆماركردنى 15 گۆڵ به گۆڵكارى خوله‌كه‌ش
بوو.هه‌رهه‌مان رۆژ له‌یارى كۆتایى كورانیشدا قوتابخانه‌كانى (چوارچرا و
رۆژ)به‌یه‌كگه‌شتن و دواى به‌رامبه‌ریان به 5 گۆڵ به‌لێدانى سزا
قوتابخانه‌ى چوارچرا توانى یاریه‌كه بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (
7-5).ادریس محمد قوتابى قوتابخانه‌ى چوارچرا به‌باشترین یاریزان ده‌ستنیشان
كرا شاهۆ عبدالله له‌قوتابخانه‌ى رۆژ به تۆماركردنى 17 گۆڵ خه‌ڵاتى
گۆڵكارى خوله‌كه‌ى وه‌رگرت.