رِاگه‌یاندنى په‌یمانگا :

ماوه‌ى سێ مانگه
په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان له‌ژێرناونیشانى په‌ره پێدانى
خود خولێكى بۆ خوێنكارانى سنورى شارى ده‌ربه‌ندیخان سازكردووه له‌و
خوله‌دا بابه‌ته‌كانى (جیاوازى نه‌وه‌كان ،نهێنی
و هه‌نگاوه‌كانى سه‌ركه‌وتن ،ئیداره‌ى كات،ئیداره‌ى خود،
گه‌شبینیو كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌رژیان ،شێوازى بیركردنه‌وه،بیرى
نیشتمانى ،شێوازى خوێندن‌و كۆششكردنى خوێنكاران )و چه‌ندین بابه‌تى دیكه
له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مامۆستا رِزگار عبدالكریم رِاگرى په‌یمانگاى
ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان و دكتۆر انور محمد فرج پێش كه‌شكرا ، ئه‌وه‌ى
شایانى باسه رِۆژى هه‌ینى رِێكه‌وتى 5/3/2010 به‌ئاماده‌بونى هه‌ریه‌ك
له مامۆستا رِزگار عبدلكه‌ریم رِاگرى په‌یمانگاو دكتۆر انوه‌ر محمد فرج
مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و رِاگرى كۆلێژى یاسا‌و رِامیارى له زانكۆى
گه‌شه‌پێدان و مامۆستا عمر محمد به‌رێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى
ده‌ربه‌ندیخان و مامۆستا حسین سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى
په‌روه‌رده‌ى و به‌ریوبه‌رى پێشووى په‌روه‌رده‌ى
ده‌ربه‌ندیخان به مه‌راسیمى دابه‌ش كردنى بروانامه‌ى رێزلێنان به
سه‌ر خوێندكارانى به‌شداربوو كه ژماره‌یان 40 خوێندكاربوو كۆتایی به
خوله‌كه هێنرا .