فەرمان خێڵانی

دوای ئەوەی ئەندام كۆمیتەیەكو 6ئەندامی تری حیزبی شیوعی لە كۆمیتەی قەزای
خانەقین كە دوانیان زیندانی سیاسیو پێشمەرگەی دێرینن، داوای چاكسازی لەناو
كۆمیتەكەدا دەكەنو بەرپرسانی كۆمیتەكەش داواكەیان پشتگوێ دەخەن ئەو 7ئەندامە
دەست لەكاردەكێشنەوەو بەرپرسانی كۆمیتەكەش ئامادەنین لێدوان بدەن لەو بارەیەوە.
ئەمەش ناو وپۆستی دەست لەكار كێشاوەكانە:
تەها سوحبەت – ئەندامی كۆمیتەی
قەزا
محەمەد ئەحمەد – ئەندام/ پێشمەرگەی دێرینو زیندانی سیاسی
ئیسماعیل
ئیبراهیم / ئەندام/ پێشمەرگەی دێرینو زیندانی سیاسی
جەلیل خەلیل – ئەندام
قسمە حمید – ئەندام
نەبیل ئیسماعیل – ئەندام
ئارام ئیسماعیل - ئەندام
جەلیل خەلیل ئەندامی حیزبی شیوعی كوردستان لەسنوری كۆمیتەی قەزای خانەقین دەڵێت:
"سەلبیاتی زۆر لەناو كۆمیتەی قەزای خانەقیندا هەیەو بەرپرسەكانی قەزا توانای
جیاكردنەوەی باشو خراپیان نیە، بۆیە ناتوانم لەناو حیزبدا بمێنمەوە، لەگەڵ ڕێزم
بۆ حیزبەكە"
ئیسماعیل ئیبراهیم وەك ئەندامێكی تری ئەو حیزبە كە 2كوڕو خێزانەكەیشی
دەستیان لەكار كێشاوەتەوە، وتی: "چەند ئەندامێكی حیزب لە خانەقین نایانەوێت حیزب
چاكسازی تێدا بكرێت، بەڵكو دەیانەوێت خۆیانو كورسیەكانیان هەر وەكو خۆی
بمێنێتەوە"
هاوڕێ عەدالەت بەرپرسی كۆمیتەی قەزای خانەقینی حیزبی شیوعی ئامادە
نەبوو لەو بارەیەوە لێدوان بدات.