به‌یاننامه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى
ده‌ربه‌ندیخان
سه‌باره‌ت به‌داخستنى هۆڵى داخراوى
وه‌رزشى ده‌ربه‌ندیخان
وه‌رزشكاران و وه‌رزش
دۆستانى خۆشه‌ویست...
رِۆژى دووشه‌مه 8\2\2010
به‌برِیارى به‌رِێز قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان و له‌سه‌رداواى سه‌رۆكى
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان , هۆڵى داخراوى وه‌رزشى ده‌ربه‌ندیخان داخرا
به‌رِووى وه‌رزشكارانى شاره‌كه‌ماندا كه له‌كاتێكدا تیپى باسكه‌ى
پێشكه‌وتوانى یانه‌كه‌مان له‌خولى باسكه‌ى یانه نایابه‌كانى
كوردستاندایه و تیپى لاوانى باسكه‌ى یانه‌كه‌مان له‌خولى لاوانى
عیراقدایه و له‌ئێستادا سه‌رقاڵى مه‌شق و رِاهێنانن و به‌رده‌وامن
له چالاكیه‌كانیان.
شایه‌نى باسه پێشتریش چه‌ندین
جار تیپه‌كانى یانه‌كه‌مان به‌هۆى گیروگرفتى ئه‌م هۆڵه‌وه وه‌ك
نه‌بوونى كاره‌باى پێویست رِۆشتون بۆ سلێمانى بۆ مه‌شق و رِاهێنان
كه‌ئه‌مه‌ش بارگرانى و ئه‌ركێكى قورسى بۆ یاریزانان و یانه دروست
كردووه...
ئه‌مه له‌كاتێكدا رِۆژى هه‌ینى 12\2\2010
یانه‌كه‌مان له‌یاریه‌كى چاره‌نوس سازدا رِوبه‌رووى یانه‌ى سیروانى
نوآ ده‌بێته‌وه له‌خولى باسكه‌ى یانه نایابه‌كانى كوردستان
له‌شارى ده‌ربه‌ندیخان.
شایه‌نى باسه جگه
له‌م تیپانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه تیپه‌كانى تر‌ى
یانه‌كه‌مان وه‌ك ((تیپى باسكه‌ى كچان , تیپى باله , تیپى كیك بۆكسینگ و
كۆنگ فۆ )) بێبه‌ش بوون له‌مه‌شق و رِاهێنان , ئه‌مه له‌كاتێكدا
ماوه‌ى ساڵێكه تهجیزاتى ناو هۆڵه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و
تیپه‌كانى یانه و به‌شه‌كانى یانه سوودمه‌ند نه‌بوون لىَ ى .
هه‌رسه‌باره‌ت به‌م ئه‌م رِووداوه و دوابودواى
داخستنى هۆڵه‌كه, شه‌وى 8\9 ى 2\2010 ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌مان
كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى خۆى ئه‌نجام دا كه تیایدا ناره‌زایى خۆمان
ده‌ربرِى سه‌باره‌ت به‌ئه‌و رِووداوه و ئاگاداركردنه‌وه‌ى
لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كێشه‌ى هۆڵه
داخراوه‌كه له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێردا به‌پێچه‌وانه‌وه
له‌هه‌موو چالاكیه‌كان و خوله‌كانى كوردستان و عیراق ده‌كشێینه‌وه
و هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت كه‌له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌نوسیدا
رِایده‌گه‌یه‌نین..
ده‌سته‌ى گارگێرِى یانه‌ى
وه‌رزشى ده‌ربه‌ندیخان
تیبینى بۆ ده‌ست كه‌وتنى زانیارى زیاتر
په‌یوه‌ندى بكه‌ن به( سۆران سالح عزیز) لێپسراوى راگه‌یاندى یانه‌ى
ده‌ربه‌ندیخان له‌رِێگه‌ى ژماره موبایلى ( 07702147090) وه هه‌ر
له‌هه‌مان شه‌ودا له‌بازارى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م به‌یاننامه
بلاَوكرایه‌وه....