وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و
په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ناتوانن كۆنترۆڵى مه‌لزه‌مه بكه‌ن
وه‌زیرى په‌روه‌رده: ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه
مه‌لزه‌مه‌ى كورتكراوه‌یى كتێبى مه‌نهه‌ج ده‌رده‌كه‌ن وه‌ك
ئه‌وه وایه خیانه‌تى زانستى بكه‌ن
فه‌رمان
خێلاَنى له‌سلێمانى
له‌ئێستاى كوردستاندا بوارى
په‌روه‌رده بێسه‌روبه‌ره‌یىء فه‌وزایه‌كى پێوه‌دیاره،
له‌بازارِى شاره‌كانى كوردستاندا 235 جۆر مه‌لزه‌مه‌ى جیاجیاى
پۆله‌كانى 1ى ناوه‌ندى تا شه‌شه‌مى ئاماده‌یى ده‌فرۆشرێت، ئه‌م
مه‌لزه‌مانه له‌لایه‌ن مامۆستایانى خوێندنگه‌كانء هه‌ندىَ
له‌سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یىء چه‌ند
به‌رِێوه‌به‌رێكى گشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه ئاماده
ده‌كرێتء به‌پاره‌ى خه‌یاڵى به‌چاپه‌مه‌نیه‌كانى ده‌فرۆشنء
چاپه‌مه‌نیه‌كانیش به‌سه‌دان نوسخه‌ى هه‌ر مه‌لزه‌مه‌یه‌ك
به‌كتێبفرۆشء مه‌لزه‌مه‌فرۆشه‌كان ده‌فرۆشن، خوێندكارانیش
له‌رِێگه‌ى كتێبفرۆشء مه‌لزه‌مه‌فرۆشه‌كانى بازارِه‌كانه‌وه
مه‌لزه‌مه‌كان ده‌كرِن، بۆئه‌وه‌ى هه‌موو قازانجه‌كه‌ى بۆخۆى
بێت، مامۆستایه‌كى زمانى كوردى (م.رِزگار ێابر) نوسخه‌یه‌كى
مه‌لزه‌مه‌كه‌ى خۆى (زمانى كوردى) پۆله‌كانى شه‌شه‌مى زانستىء
وێژه‌یى داناوه له‌سۆپه‌رماركێتى نارنج له‌سلێمانىء ژماره
ته‌له‌فۆنى خۆى له‌سه‌ر داناوه بۆئه‌وه‌ى خوێندكاران
له‌رِێگه‌ى خۆیه‌وه مه‌لزه‌مه‌كه‌ى بكرِن، هه‌ندىَ
له‌خوێندكارانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن
مامۆستاكانیانه‌وه ناچارده‌كرێن كه مه‌لزه‌مه‌ى فلاَن مامۆستا
به‌كاربهێنن، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ى رِابردوودا چه‌ندینجار
په‌روه‌رده‌ى سلێمانىء وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌برِیارى
ژماره 92ى ساڵى 2007 برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى مه‌لزه‌مه‌ى
ده‌ركردووه‌و نوسراوه‌كه‌یان ناردووه بۆ پۆلیسى سلێمانىء هه‌ولێرو
دهۆك وه‌ك لایه‌نى ته‌نفیزى بۆئه‌وه‌ى چیتر مه‌لزه‌مه چاپ
نه‌كرێتء خوێندكاران پشت به‌كتێبى مه‌نهه‌ج ببه‌ستن نه‌ك
به‌مه‌لزه‌مه‌ى كورتكراوه‌ى بابه‌تى مه‌نهه‌جه‌كان، به‌لاَم
تائێستا هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌و
به‌رِێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانیش ئاماژه به‌كه‌مته‌رخه‌مى
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى
ده‌كاتء ئه‌ڵىَ په‌روه‌رده‌ى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى رِێوشوێنى
یاساییان نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ئێمه وه‌ك پۆلیس به‌ر به‌و
فه‌وزایه‌ى سه‌ر جاده‌ى سه‌را بگرین، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش
ده‌ركردنى مه‌لزه‌مه به‌خیانه‌تى زانستى ناوده‌باتء پێى وایه
ده‌ركردنى ئه‌و رِێژه زۆره‌ى مه‌لزه‌مه سه‌ر له‌خوێندكاران
ده‌شێوێنێتء ئاستى زانستى ناوه‌نده‌كانى خوێندن دێنێته
خواره‌وه.
محه‌مه‌د خوێندكارى ئاماده‌یى ئێوارانى
ده‌ربه‌ندیخانه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه مامۆستاى
سه‌رجه‌م مادده‌كان ناچاریكردوون كه مه‌لزه‌مه بۆ مادده‌كان
به‌كاربهێننء ئه‌ڵىَ: "ئێمه نزیكه‌ى 100خوێندكارین كتێبمان نیه‌و
مامۆستاكانمان پێیان وتین برِۆن مه‌لزه‌مه به‌كاربهێنن"
مامۆستا رِزگار ێابر خاوه‌نى ئه‌و مه‌لزه‌مه‌یه‌ى كه
له‌سۆپه‌رماركێتى نارنج دایناوه به‌ده‌ستوورى وت: "من خۆم
له‌ماڵه‌وه مه‌لزه‌مه‌كه‌م ئاماده‌كردووه‌و ئه‌مساڵ
له‌چاپخانه‌یه‌ك چاپمكردووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ى كه
ماڵه‌وه‌مان له‌و سۆپه‌رماركێته‌وه نزیكه‌و جگه‌له‌وه‌ش
كه‌س ناناسم له‌بازارِ تا بیده‌مىَ بۆم بفرۆشێت بۆیه له‌وىَ
دامناوه"
مه‌لزه‌مه‌فرۆشێكى سلێمانى كه
نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات به‌ده‌ستورى وت: "مامۆستایه‌ك به‌ناوى
خه‌لیل كه‌ریم له‌ئاماده‌یى ێلاح ا‌لدین مه‌لزه‌مه‌یه‌كى
جوگرافیاى شه‌شه‌مى وێژه‌یى به‌فۆنتى بچوك چاپكردو نزیكه‌ى 20000ى
لێفرۆشت، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و چاپه‌ى له‌بازارِدا نه‌ما چاپێكى تر‌ى
به‌فۆنتى گه‌وره چاپكردو ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه چاپى
یه‌كه‌میان به‌ناچارى كرِیبوو بۆ جارى دووه‌م به‌ناچارى چاپى
دووه‌میشیان كرِىء به‌مه‌ش چاپى دووه‌مى مه‌لزه‌مه‌كه سه‌رف
بوو"
شێخ حسێن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى
سلێمانى له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ستوورى رِاگه‌یاند: "ئه‌مساڵیش
وه‌ك ساڵانى پێشوو به‌پێى برِیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
برِیارمان ده‌ركردووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى مه‌لزه‌مه‌و نوسخه‌ى
برِیاره‌كه‌شمان ئارِاسته‌ى خوێندنگه‌كانء مامۆستایانء په‌رِاوگه‌و
كتێبخانه‌كانء چاپه‌مه‌نیه‌كان كردووه‌و پێمان رِاگه‌یاندوون كه
مه‌لزه‌مه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و
له‌هه‌ر شوێنێك ببینرێت ئه‌وا پۆلیسء ئاسایش ده‌بێت ده‌ستى
به‌سه‌ردا بگرنء نه‌هێڵن بفرۆشرێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه
ده‌بینرێت له‌بازارِدا به‌رِاستى هۆكاره‌كه‌ى كه‌مته‌رخه‌مى
ئاسایشء پۆلیسه، جگه‌له‌وه‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه
مه‌لزه‌مه ده‌رده‌كه‌ن بێگوێن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه
چه‌ندینجار ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه‌و پێمان وتوون، به‌لاَم هه‌ر
به‌رده‌وامنء گوىَ ناده‌نه برِیارو قسه‌كانى ئێمه، بۆیه هه‌ر
مامۆستایه‌ك مه‌لزه‌مه‌ى ده‌ركردبێت ئه‌وا له‌كاتى جیددى بوونى
ده‌وامى خوێندنى ئه‌مساڵ سزاى یاساییان ده‌ده‌ین، هه‌ر مامۆستایه‌كیش
خوێندكار ناچاربكات مه‌لزه‌مه بكرِێت ئه‌وا مامۆستاكه
ده‌ستگیرده‌كرێت"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه 235جۆر
مه‌لزه‌مه له‌بازارِدا ده‌فرۆشرێت،
شێخ حسێن
ئه‌ڵىَ: "ئه‌گه‌ر وابێت هه‌ق وایه به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌و
مامۆستایانه له‌سێداره بدرێن ئه‌گینا ئه‌م فه‌وزایه
چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئێمه لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته، به‌لاَم به‌ئێمه‌یان وتووه مه‌لزه‌مه
له‌بازارِدا نافرۆشرێت"
كه‌مال نورى
به‌رِێوه‌به‌رى گشتى مه‌ڵبه‌ندى پارێزگاى سلێمانى به‌ده‌ستوورى
رِاگه‌یاند: "چه‌ندینجار نوسراومان كردووه بۆ پارێزگاى سلێمانىء پۆلیسء
ئاسایشء قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه مه‌لزه‌مه چاپ ده‌كه‌نء
ده‌یفرۆشن، به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌و لایه‌نانه به‌دڵسۆزى
كاریان نه‌كردووه بۆ بنبرِكردنى ئه‌و قاچاخچێتىء بازرگانیكردنه‌ى كه
مامۆستایان به‌مه‌لزه‌مه به‌سه‌ر خوێندكارانى هه‌ژاره‌وه
ده‌یكه‌ن"
ئه‌و به‌رِێوه‌به‌ره‌ى
په‌روه‌رده‌ى سلێمانى درێژه‌ى به‌قسه‌كانیداو وتى: "ئه‌و
2مامۆستایه‌ى كه مه‌لزه‌مه‌ى هه‌رچوار مادده‌كانى بیركارى
شه‌شه‌مى زانستىء ئابورى پێنجه‌مى وێژه‌یىء فه‌لسه‌فه‌ى پێنجه‌مى
وێژه‌یىء كۆمه‌ڵناسى چواره‌مى وێژه‌ییان دروستكردووه، له‌كاتى خۆیدا
سزامانداون، به‌لاَم بنبرِكردنى ئه‌م كێشه‌و فه‌وزایه كه
مه‌لزه‌مه دروستى كردووه به‌لایه‌نى ته‌نفیزى پۆلیسء ئاسایش
ده‌كرێت نه‌ك به‌ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م كاره كارێكى
یاساییه نه‌ك په‌روه‌رده‌یى، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى
به‌ئێمه‌وه هه‌یه ئاگاداركردنى ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه
ئاگاداریشمان كردونه‌ته‌وه‌و سزادانى په‌روه‌رده‌یى كه سزاى
په‌روه‌رده‌یى هه‌ندىَ له‌و مامۆستایانه‌مان داوه كه
مه‌لزه‌مه‌یان ده‌ركردووه"
مامۆستا ئیبراهیم
خاوه‌نى چاپه‌مه‌نى ئه‌زمه‌رِه له‌بازارِى سۆز له‌سلێمانىء
چاپخانه‌كه‌ى یه‌كێكه له‌و چاپخانانه‌ى كه سالاَنه برِێكى زۆر
له‌مه‌لزه‌مه‌كان چاپ ده‌كاتء ده‌یفرۆشێت به‌ده‌ستوورى
رِاگه‌یاند: "له‌كۆتاى ساڵى هه‌شتاكانه‌وه تائێستا مه‌لزه‌مه
هه‌رهه‌بووه‌و چاپمانكردووه‌و سه‌رفیش ئه‌بێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ى خوێندكاران پێویستیان پێیه‌تىء لایه‌نه
په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌دیلێكى مه‌لزه‌مه‌یان پىَ نیه‌و
خوێندكاریش ناچارده‌بێت مه‌لزه‌مه بكرِێت، هه‌موو مامۆستا
به‌تواناكان كه هه‌ندێكیان سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یشن
مه‌لزه‌مه دروست ده‌كه‌نء ئێمه‌ش لێیان ده‌كرِین یان بۆیان چاپ
ده‌كه‌ین، هه‌موو ساڵێك په‌روه‌رده له‌سه‌ره‌تاى ساڵى
خوێندندا ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستى
قه‌ده‌غه‌كردنى مه‌لزه‌مه به‌لاَم دواجار پشتگوێى ده‌خه‌ن
له‌به‌رئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌پێشتر باسمكرد، ئێمه ئه‌مساڵیش
مه‌لزه‌مه‌مان چاپكردووه‌و خۆشمان ده‌یفرۆشینء هه‌موو جۆره‌كانى
مه‌لزه‌مه‌مان هه‌یه"
عه‌قید نه‌جمه‌دین
به‌رِێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى به‌ده‌ستوورى رِاگه‌یاند: "پێش
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌به‌رپرسى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى
په‌روه‌رده‌ى سلێمانیم رِاگه‌یاند كه له‌رِێگه‌ى به‌شى یاسایى
په‌روه‌رده‌كه‌یانه‌وه داوایه‌كى یاسایى تۆماربكه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مه‌لزه‌مه چاپ ده‌كه‌نء
سه‌رچاوه‌كه‌ى یان ئه‌و شوێنانه‌مان بۆ دیارى بكه‌ن كه
مه‌لزه‌مه‌یان لێچاپ ده‌كرێت یان ده‌فرۆشرێت، بۆئه‌وه‌ى ئێمه
به‌شێوه‌ى یاسایىء به‌برِیارى دادوه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه
ده‌ستگیربكه‌ین كه مه‌لزه‌مه چاپ ده‌كه‌نء ده‌یفرۆشن،
به‌لاَم تائێستا هیچ وه‌لاَمێكیان نه‌بووه‌و دا‌واشیان تۆمار
نه‌كردووه، ئێمه‌ش ناتوانین له‌خۆمانه‌وه به‌نوسراوێكى
په‌روه‌رده خه‌ڵكى ده‌ستگیر بكه‌ین، كىَ ده‌ڵىَ
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو په‌روه‌رده خۆیانه‌وه ئه‌م كاره
ناكرێت؟!"
زانا حه‌مه‌ێالح قائیمقامى مه‌ركه‌زى
سلێمانى بۆ ده‌ستوور وتى: "ئێمه لایه‌نى ته‌نفیزین، با په‌روه‌رده
نوسراومان بۆ بكه‌نء شوێنه‌كانمان بۆ دیارى بكه‌ن، ئێمه‌ش رِێوشوێنى
ئه‌منى بۆ ده‌گرینه‌به‌رو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مه‌لزه‌مه
چاپ ده‌كه‌نء ده‌یفرۆشن ده‌ستگیریان ده‌كه‌ینء ده‌یاننێرینه لاى
پۆلیسء ئاسایشء دیارده‌كه بنبرِ ده‌كه‌ین"
دڵشاد
عه‌بدولرِه‌حمان وه‌زیرى په‌روه‌رده ده‌ركردنى مه‌لزه‌مه
له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه به‌خیانه‌تى زانستى وه‌سف ده‌كاتء
ئه‌ڵىَ: "ئه‌و مه‌لزه‌مانه‌ى كه كورتكراوه‌یى كتێبه‌كانى
مه‌نهه‌جن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه،
له‌به‌رئه‌وه‌ى زانستى نینء ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت رِێگه‌مان
پىَ نه‌داون، ئه‌و مامۆستایانه‌شى كه ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن وه‌ك
ئه‌وه وایه خیانه‌تى زانستى بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌و
مه‌لزه‌مانه‌ى ئه‌وان خوێندكارانى پۆلى دوانزه‌یه‌مى زانستىء
وێژه‌یى سه‌ریان لێده‌شێوێتء نمره‌ى باش به‌ده‌ست ناهێنن، واته
ئه‌و مامۆستایانه به‌و كاره‌یان فێڵ له‌خوێندكارانء كتێبء زانستى
خوێندنگه‌كان ده‌كه‌ن، ئینجا ئێمه داوامان له‌مامۆستایان كردووه
كه هه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌یه‌وێت كتێبێكى هاوكارى كتێبى
مه‌نهه‌جه‌كه ده‌ربكات ئه‌وا با پێشكه‌شى ئێمه‌ى بكاتء ئێمه‌ش
له‌رِێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى زانستى خۆمانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى
بۆده‌كه‌ینء ئه‌گه‌ر زانستىء گونجاو بوو ئه‌وا رِێگه‌ى
پێده‌ده‌ینء بۆى چاپ ده‌كه‌ین، به‌لاَم تائێستا ژماره‌یه‌كى
ئه‌وتۆ له‌مامۆستایان نه‌هاتوون به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌ى
ئێمه‌وه‌و خۆیان بۆخۆیان مه‌لزه‌مه‌ى كورتكراوه‌ى
مه‌نهه‌جه‌كه ده‌رده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ئێمه‌یان ناچاركرد
برِیارێك ده‌ربكه‌ین بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م دیارده دزێوه‌و
بنبرِكردنیشى له‌ئه‌ستۆى پۆلیسء ئاسایشدایه وه‌ك جیهه‌تى
ته‌نفیزى"
لیستى ئه‌و
مه‌لزه‌مانه‌ى كه كورتكراوه‌ى كتێبه‌كانى مه‌نهه‌جنء ئێستا
له‌بازارِدا ده‌فرۆشرێن:
ناوى مه‌لزه‌مه پۆل ناوى
مامۆستاى ئاماده‌كار نرخ
*كۆمه‌لاَیه‌تى یه‌كه‌مى
ناوه‌ندى دڵدار نورى + شلێر ئه‌نوه‌ر 2000دینار *ئینگلیزى یه‌كه‌مى
ناوه‌ندى شوكر خورشید + سلێمان نورى 2000دینار
ئه‌رسه‌لان
ئه‌حمه‌د
*ئینگلیزى دووه‌مى ناوه‌ندى شوكر خورشید +
سلێمان نورى 2000دینار
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د
*فیزیا سێیه‌مى ناوه‌ندى كاوه‌عومه‌ر + مه‌هدى ێالح
2000دینار
*ئه‌حیا سێیه‌مى ناوه‌ندى كه‌ریم محمد
2000دینار
*ئه‌حیا سێیه‌مى ناوه‌ندى مه‌حمود محمد + ێلاح
ا‌لدین محمد 2000دینار
*كیمیا سێیه‌مى ناوه‌ندى برِوا
ئه‌كره‌م 1500دینار
*كیمیا سێیه‌مى ناوه‌ندى ئاوات
عومه‌ر 1500دینار
*كوردى سێیه‌مى ناوه‌ندى هیوا عیزه‌ت
1500دینار
*بیركارى سێیه‌مى ناوه‌ندى ئه‌كره‌م
عبدالقادر 1500دینار
*عه‌ره‌بى سێیه‌مى ناوه‌ندى نجم
ا‌لدین مسته‌فا 1000دینار
*عه‌ره‌بى سێیه‌مى ناوه‌ندى
عیزه‌دین جیهاد 2000دینار
*ئینگلیزى سێیه‌مى ناوه‌ندى
شوكر خورشید + سلێمان نورى 2000دینار
ئه‌رسه‌لان
ئه‌حمه‌د
*مێژوو چواره‌مى وێژه‌یى سۆران فه‌وزى
1500دینار
*عه‌ره‌بى چواره‌مى وێژه‌یى نجم ا‌لدین
مسته‌فا 1000دینار
*كۆمه‌ڵناسى چواره‌مى وێژه‌یى ئامانج
ئه‌نوه‌ر 1500دینار
*جوگرافیا پێنجه‌مى وێژه‌یى سۆران
فه‌وزى 1500دینار
*مێژوو پێنجه‌مى وێژه‌یى سۆران فه‌وزى
1500دینار
*عه‌ره‌بى پێنجه‌مى وێژه‌یى نجم ا‌لدین
مسته‌فا 1500دینار
*فه‌لسه‌فه پێنجه‌مى وێژه‌یى
ئامانج ئه‌نوه‌ر 1500دینار
*فیزیا پێنجه‌مى زانستى كمال
حمزه 1500دینار
*عه‌ره‌بى پێنجه‌مى زانستى نجم ا‌لدین
مسته‌فا 1500دینار
*كوردى پێنجه‌مى زانستى هیوا عیزه‌ت
1500دینار
*ئینگلیزى گرامه‌ر پێنجه‌مى زانستى توانا
غه‌فور 1500دینار
*ئینگلیزىئۆلیڤه‌ر پێنجه‌مى زانستى
توانا غفور 1500دینار
*ئینگلیزى ئۆلیڤه‌ر پێنجه‌مى زانستى
حسن عبدالله +احمد رشید 1500دینار
*جوگرافیا شه‌شه‌مى
وێژه‌یى خلیل كریم 2500دینار
*مێژوو شه‌شه‌مى وێژه‌یى
غریب محمد 2500دینار
*مێژوو شه‌شه‌مى وێژه‌یى جمال محمد
2500دینار
*ئابورى شه‌شه‌مى وێژه‌یى ئامانج
ئه‌نوه‌ر+على 2500دینار
*بیركارى شه‌شه‌مى وێژه‌یى
محمد احمد+سۆران نه‌ریمان 2500دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى بێستون عوسمان 2000دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى دڵشاد جبار 2000دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى فارس كه‌ریم 2000دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى احمد میره 3000دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى هیوا عیزه‌ت 2000دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى سالار عابد 2000دینار
*كوردى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى رِزگار سابر 8000دینار
*ئینگلیزى
شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى نبیل على/2مه‌لزه‌مه 5000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى ئاسۆ قادر/2مه‌لزه‌مه
5000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى پێشرِه‌و
عبدالقادر/2مه‌لزه‌مه 5000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى شیروان احمد/2مه‌لزه‌مه 5000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى شۆرِش تۆفیق/3مه‌لزه‌مه
9000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى سامان /
3مه‌لزه‌مه 9000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء
زانستى توانا غفور/ 2مه‌لزه‌مه 6000دینار
*ئینگلیزى
شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى هاوژان ژاژاڵه‌یى/ 2مه‌لزه‌مه
6000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى كه‌ریم
عبدول / 3مه‌لزه‌مه 7000دینار
*عه‌ره‌بى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى سیروان / 2مه‌لزه‌مه 4000دینار
*عه‌ره‌بى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى نجم مسته‌فا /
2مه‌لزه‌مه 4000دینار
*عه‌ره‌بى شه‌شه‌مى
وێژه‌یىء زانستى 15مامۆستا / 2مه‌لزه‌مه 4000دینار
*عه‌ره‌بى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى عوسمان عبدالكریم
1500دینار
*عه‌ره‌بى شه‌شه‌مى وێژه‌یىء زانستى
15مامۆستا ئاماده‌یان كردووه 1500دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى
زانستى حه‌مه‌عه‌لى معروف / 10مه‌لزه‌مه 20000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى یاسین عبدالله / 10 مه‌لزه‌مه
15000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى زانا على / 10
مه‌لزه‌مه 15000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى كمال
قه‌ره‌داغى/ 10مه‌لزه‌مه 15000دینار
*فیزیا
شه‌شه‌مى زانستى مه‌ستوره / 10مه‌لزه‌مه 15000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى كاوه‌عومه‌ر / 10 مه‌لزه‌مه
15000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى مهدى ێالح / 10
مه‌لزه‌مه 15000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى سیروان
/ 10مه‌لزه‌مه 15000دینار
*فیزیا شه‌شه‌مى زانستى خدر/
10 مه‌لزه‌مه 15000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى
مسته‌فا محمد/ 6مه‌لزه‌مه 12000دینار
*كیمیا
شه‌شه‌مى زانستى ئارى عومه‌ر/ 6 مه‌لزه‌مه 9000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى رِێبین محمود/ 6مه‌لزه‌مه 7000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى ئارام احمد / 6مه‌لزه‌مه
8000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى جمال عارف/ 6
مه‌لزه‌مه 9000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى فاتیح
محمد / 6مه‌لزه‌مه 13000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى
سعید احمد/ 6مه‌لزه‌مه 5000دینار
*ئه‌حیا شه‌شه‌مى
زانستى ئاراس / 4 مه‌لزه‌مه 11000دینار
*ئه‌حیا
شه‌شه‌مى زانستى ئاراز / 4 مه‌لزه‌مه 9000دینار
*ئه‌حیا شه‌شه‌مى زانستى عه‌تا / 4مه‌لزه‌مه 10000دینار
*ئه‌حیا شه‌شه‌مى زانستى حسێن / 4مه‌لزه‌مه
13000دینار
*ئه‌حیا شه‌شه‌مى زانستى ئایار /
4مه‌لزه‌مه 9000دینار
*ئه‌حیا شه‌شه‌مى زانستى
رِه‌زا / 4 مه‌لزه‌مه 7000دینار
*بیركارى شه‌شه‌مى
زانستى محمد ئه‌حمه‌د 5000دینار
*بیركارى شه‌شه‌مى
زانستى ئاسۆ 3000دینار
*بیركارى شه‌شه‌مى زانستى رِزگار
3000دینار
*بیركارى شه‌شه‌مى زانستى ئه‌حمه‌د
3000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى/شیكارى پرسیارى وزارى
فاتیح محمد 3000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى زانستى/شیكارى پرسیارى
وزارى سعید ئه‌حمه‌د 3000دینار
*كیمیا شه‌شه‌مى
زانستى/شیكارى پرسیارى وزارى سۆران 3000دینار
*ئه‌حیا
شه‌شه‌مى زانستى/شیكارى پرسیارى وزارى سعید نه‌قشبه‌ندى 3000دینار
*بیركارى شه‌شه‌مىزانستى/شیكارى پرسیارى وزارى ئامانج انور+محمد
عبدلله 3000دینار
*عه‌ره‌بى شه‌شه‌مى زانستىء
وێژه‌یى/شیكارى پرسیار دڵشاد 3000دینار
*عه‌ره‌بى
شه‌شه‌مى زانستىء وێژه‌یى/شیكارى پرسیار 15مامۆستا ئاماده‌كارین
3000دینار
*ئینگلیزى شه‌شه‌مى زانستىء وێژه‌یى/شیكارى
پرسیار توانا غفور 3000دینار
كۆى مه‌لزه‌مه‌كان/ 235
مه‌لزه‌مه
كۆى نرخى مه‌لزه‌مه‌كان/ هه‌زار
دینار
ئه‌م دوو مامۆستا به‌رِێزه‌ى خواره‌وه
مه‌لزه‌مه‌ى 4مادده‌ى جیاوازیان بۆ چوار پۆلى جیاوازى ئاماده‌یى
داناوه به‌بىَ ئه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندێتیان له3 مادده‌یاندا
هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها تایبه‌تمه‌ندێتیان له‌مادده‌ى ئابوری‌دا
هه‌یه:
یه‌كه‌م/ ئامانج ئه‌نوه‌ر
دووه‌م/ عه‌لى عومه‌ر
مادده‌كان:
*فه‌لسه‌فه‌ى پۆلى پێنجه‌مى وێژه‌یى
*كۆمه‌ڵناسى پۆلى چواره‌مى وێژه‌یى
*ئابورى
پۆلى شه‌شه‌مى وێژه‌یى
*شیكارى پرسیارى وزارى بیركارى
پۆلى شه‌شه‌مى زانستى