-ملیونان كوردستانی له وه‌ڵاتانی جیهان
نیشته‌جێن!
- له‌شكرو جاسوسی"حه‌وت" ده‌وڵه‌ت له
كوردستانه!
- سه‌دان كۆمپانیا‌و بانقی بیانی بۆ هه‌لی
كاركردن روویان له هه‌رێم كردووه!
-ده‌یان رێكخراوی
بیانی پرۆژه‌ی هاوكاری له لادێ و شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام
ده‌ده‌ن!
- به‌رهه‌می خۆراك، پۆشاك، ته‌كنه‌لۆژیا
و ته‌كنیك و میكانیك و هونه‌رو مۆسیقا‌و زانست و هه‌موو شتێكی بیانی، هه‌ر
چوار سنووره‌كان ده‌برِن و لایه‌ن یه‌ك به یه‌كی كوردستانیان
به‌كارده‌برێت!
- هه‌موو ئه‌و برِیاره
چاره‌نووسسازه‌كانمان له‌لایه‌ن بیانییه‌وه برِیاری له‌سه‌ر
ده‌درێ!
واته: ئێمه له هه‌رێمێكی جیهانگیر
نیشته‌جێین!
ته‌نها یه‌ك جۆره"كاڵا"بۆی نییه
بێته ژووره‌وه: هێزی كاری"بیانی"!
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راستییانه، ئیمشه‌و له كه‌ناڵی(KNN)، راپۆرتێكی راسیستی بڵاوكرده‌وه‌و تێدا
هه‌ندێ ده‌نگی نه‌زان و پرِقین دووپاتی هه‌مان بانگه‌وازی فاشیست و
ره‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كانی ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، به‌ریتانیاو سوید‌و
ده‌نیمارك و فه‌ره‌نسا به هه‌مان بیروبۆچوون، كرده‌وه، واته
كرێكارانی كۆچبه‌ر بوونه‌ته‌وه هۆی بێكاری كرێكارانی
وه‌ڵاته‌كه‌یان، بۆیه ساڵانێكه بانگه‌وازی: بیانییه‌كان بۆ
ده‌ره‌وه(Auslaender raus )ده‌كه‌ن!
له‌پێشه‌وه خانمێكی سه‌رپۆشراو، وتی: هێنانی كرێكارانی
بیانی له‌لایه‌ن كۆمپانییه‌كانی كوردستانه‌وه‌و كارپێكردنیان به
نرخێكی كه‌م، قه‌یرانی بێكاری زیاتر كردووه‌و بووته هۆی ئه‌وه‌ی
رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی له‌به‌رچاو
زیادكردووه.
بڵاوكردنی ئه‌م جۆره بۆچوونه هاندانی
گیانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌و زه‌مینه بۆ تاوان خۆش ده‌كات و هیچ
په‌یوه‌ندی به(مافی ئازادی بیروبۆچوون)ه‌وه نییه.
له راپۆرته‌كه‌دا، سابیر عوسمان(به‌رپرسی سه‌ندیكای كرێكارانی
كوردستان) له‌بری ئه‌وه‌ی هاوپشتی هاریكاری له‌نێو كرێكاران به‌هێز بكات
و هوشیارانه روونی بكاته‌وه كه به‌هۆی چاوچنووكی سه‌رمایه‌داران
و پێشێلكردنی مافه‌كانی كرێكاران، سوود له نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی
بێكاری و هه‌ژاری كرێكاری وه‌ڵاتانی تر وه‌رده‌گرن.
كرێكاره"بیانییه‌كان" هۆی بێكاری نین، به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌لی كاركردن زۆره‌و ده‌بێ سه‌ندیكا هه‌موو ئامرازه‌كانی خه‌باتی
سه‌ندیكایی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی كرێكاران
به‌گشتی و له‌م هه‌وڵه‌دا، هیچ گرنگ نییه كرێكاره‌كان سه‌ر به چ
نه‌ته‌وه، وه‌ڵات، مه‌زهه‌ب و ئاینێكن.
له‌و
راپۆرته‌كه چه‌ند ده‌نگێكی جیاواز دێنه گۆو به ئاشكرا به‌گیانی
ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی بانگه‌شه‌ی رێگه‌كرتن له هاتنی
كرێكاری(عه‌ره‌ب، شه‌به‌ك)و دژایه‌تیكردنی كرێكاره هندییه‌كانیان
كرد.
شایانی ئاماژه‌پێكردنه كه له‌كاتی بڵاوكردنی
ئه‌و راپۆرته قیزه‌وه‌نه، مانشێتێك به هه‌مان مانا و
تێگه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌قڵ و روحی راسیستی عه‌ره‌بی پیشانده‌دا(حه‌دبا
دژی بوونی كارمه‌ندی كورده له نه‌ینه‌وا)به‌رچاوده‌كه‌وت!
بڵاوكردنی ئه‌م جۆره راپۆرتانه پێشێلكردنی
سه‌ره‌تاییترین مافی ژیان و كاری مرۆڤه له هه‌رێمی كوردستان و زیانێكی
گه‌وره به پێكه‌وه ژیانمان ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته
رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و به‌تایبه‌تی
لایه‌نگرانی(گۆرِان)و"بیرمه‌نده بلیمه‌ته‌كانی"له
ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات قبووڵی نه‌كه‌ن و له‌دژیدا راوه‌ستن و رێ
نه‌ده‌ن جارێكی تر ئه‌و جۆره رشانه‌وه فاشیستیانه له
كه‌ناڵی ناوبراو بڵاوبكرێته‌وه‌و به فه‌رمی داوای لێبووردن له
كرێكاره بیانییه‌كان بكه‌ن.
من ناتوانم
به‌رِێوبه‌رانی كه‌ناڵی ناوبراو وه‌ك پاشاكه‌ی چیرۆكی منداڵان(له
وه‌ڵاتێكدا)ته‌ماشا بكه‌م، چونكه كوردستان به‌خۆی باخچه‌ی گه‌لان و
مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به‌و
شێوه‌یه بیربكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌بێ بۆ دوورگه‌یه‌كی نادیار
دووربخرێنه‌وه‌و...با هیچ كه‌س خۆی له به‌رپرسیارییه‌تی
نه‌دزێته‌وه‌و راشكاوه دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆی بنێت!
سه‌لام
عه‌بدوڵڵا 07701929872 dwaroj@yahoo.de