جاران فاتمه‌و3كچه‌كه‌ی به‌بێ هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی و هاورِێ و ساكارترین پێداویستی و دراوسێ، له‌ناو
گه‌راجێكی دوور له شار نیشته‌جێ بوون. پاشان كابینه‌ی بیرێكی ئه‌رتوازی
بێ په‌نجه‌ره و ده‌رگای شكاو، كرد به ڤیلای خۆیان!ئێستا پاش چه‌ندین
مانگ، به هیمه‌ت و هه‌وڵی هاورِێ وه‌سفیه توانرا
له‌لایه‌ن(مه‌كته‌بی مام جه‌لال)، خانوویه‌كیان بۆ دابین بكرێت. ئیمرِۆ
یه‌كێك له ساكارترین مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئه‌م خێزانه جێبه‌جێ كرا.
له‌لایه‌كیتره‌وه مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی پاش ئه‌وه‌ی
به‌وردی ئاگایان له بارودۆخی ئه‌م خێزانه بوو، برِیاریاندا كه ۆخیان
وبه هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، بژێویشیان بۆ دابین بكه‌ن. هه‌روا
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو رێكخراوی خێرخوازی له گه‌رمیان
ته‌له‌فزیونێكیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. شایانی ئاماژه‌پێكردنه كه
ئه‌م خێزانه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی و
هاوسه‌ره‌كه‌ی و حزبی شوعی كوردستان له ده‌نیمارك به برِی500دۆلار
كۆمه‌ككران.
له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌یان كه‌س و
خێزانی هه‌ژارو نه‌خۆش به پاره‌و جلوبه‌رگ، هاوكاری و هاوپشتی
كۆمه‌ڵایه‌تیان كرا.
له‌كاتی ته‌سلیمكردنی كلیلی
خانووه‌كه به خانم فاتمه، دایكێك(ئه‌نتێار خوداداد عه‌لی)نزیك
بووه‌وه‌و و زۆر به كورتی وتی: من دایكی4منداڵم و یه‌كێكیان
كه‌مئه‌ندامه. ئێمه ئاواره‌ی سه‌عدییه‌ین و به‌كرێ نیشتجێین و
مانگی100هه‌زار دینار ده‌ده‌ین. تكایه كه‌ره‌سته‌ی دوو ژوورمان بۆ
دابین بكه‌ن تا له‌م حاڵه شرِه رزگارمان ببێت. برِوا بكه‌ن تا ئێستا 3جار
ناوی كچه كه‌مئه‌ندامه‌كه‌م پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام
كۆمه‌كیان نه‌كردووه. (ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌م خێزان: 07701077579)
هه‌روا دایكێكی تر وتی: من دایكی دوو شه‌هیدم و هیچ كه‌س
كۆمه‌كمان ناكات و كرێچین....
وه‌ك بڵێی خاوه‌ن
كۆمپانیای(قه‌یوان)م، وتم: خۆم سه‌ردانتان ده‌كه‌مه‌وه!
جا سه‌ردانی چه‌ند خێزان و كه‌س بكه‌م؟! په‌نا بۆ كێ ببه‌م تا
كۆمه‌كیان بكه‌ن؟
من به سه‌ردان و بڵاوكردنی
بارودۆخی ژیانی ئه‌م كه‌س و خێزانانه و وێنه‌كانیان هاوكارییان
ده‌كه‌م و ئه‌ركه‌كانی تر، له ئه‌ستۆی حكومه‌ت، خاوه‌ن ویژدان و
رێكخراوه‌و حزب و لایه‌نه‌كانه!
ئیمرِۆ وه‌ێفیه
خان نموونه‌یه‌كی به‌رزی نواند بۆ هاوپشتی له‌گه‌ل هه‌ژاران و
ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ(ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه
گه‌ز)،"له‌خوا و حكومه‌ت و بازارِه ئازاده‌كه‌یان، به‌زیاد
نه‌بێت"، هه‌ژار زۆره‌و فه‌رموون مرۆییبوونی خۆتان
بسه‌لمێنن!
قسه‌ی و نووسینی قه‌به‌و زل نانی كه‌س نادات و به‌ش
به‌حاڵی خۆم هه‌موو ئا‌یان و حكومه‌ت و په‌یره‌وی ناوخۆی حزبه‌كان
ده‌كه‌م به قوربانی كراسێك گیانی منداڵێكی هه‌ژار له سه‌رما
بپارێزێ...به‌قوربانی له‌ته نانێكیان ده‌كه‌م بۆ سگی برسی ژنێك پێش
ئه‌وه‌ی ناچار ببێ به له‌شفرۆشتن!