پێشه‌وا شێرزادو فه‌رمان خێلاَنى له‌خانه‌قین

له‌دواى رِوخاندنى حكومه‌تى عێراقه‌وه خانه‌قین كه‌وته
نێوان هه‌ردوو به‌رداشى حكومه‌تى ناوه‌ندو حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و
زۆرینه‌ى ده‌سه‌لاَته‌كانى ئیدارى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست
كورد‌و له‌رِووى ئیداریشه‌وه سه‌ر به‌دیاله‌یه‌و زۆرێك
له‌كۆمه‌كء پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى شاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆى ئه‌نجامدراوه، له‌شارى خانه‌قین دوو
په‌روه‌رده هه‌یه، یه‌كێكیان
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه سه‌ر به‌دیاله‌یه‌و ئه‌ویتریان
سه‌ر به‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، دیراسه‌ش به‌زمانى
كوردیه‌و چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كى عه‌ره‌بیش هه‌یه بۆ ئه‌و
عه‌ره‌به رِه‌سه‌نانه‌ى كه له‌دێرزه‌مانه‌وه
له‌شاره‌كه‌دان، یه‌ك خوێندنگه‌ى ئێوارانى تێدایه ئه‌ویش
دیراسه‌ى به‌زمانى عه‌ره‌بیه‌و خوێندكارانى كورد زمانى شاره‌كه‌ش
داواى كردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌یه‌كى ئێواران ده‌كه‌ن به‌زمانى كوردىء
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى خوێندنى كوردى له‌په‌روه‌رده‌ى
خانه‌قینیش ئه‌ڵێن هێشتا رِێژه‌یه‌كى ئه‌وتۆ خوێندكارمان نیه
بۆئه‌وه‌ى بتوانین خوێندنگه‌یه‌كى ئێوارانى كوردى
بكه‌ینه‌وه.
ئاراس فایه‌ق خوێندكارى پۆلى یه‌كه‌مى
ناوه‌ندیه‌و ماوه‌یه‌كه دابرِاوه له‌خوێندنء ئێستا
ده‌یه‌وێت درێژه به‌خوێندن بداتء ئه‌ڵىَ: "منء برایه‌كم
ده‌مانه‌وێت درێژه به‌خوێندن بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشتر
نه‌مانتوانیوه به‌هۆى ناله‌بارى بارودۆخى شاره‌كه‌وه درێژه
به‌خوێندن بده‌ین، به‌لاَم ئێستا له‌خانه‌قین خوێندنگه‌ى ئێواران
نیه‌و داواكارین خوێندنگه‌یه‌كى كوردى ئێوارانمان بۆ بكه‌نه‌وه
بۆئه‌وه‌ى بتوانین درێژه به‌خوێندن بده‌ین، چونكه ئێستا بارودۆخ
خراپ نیه‌و ده‌توانین ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه‌و به‌رده‌وام
ببین له‌خوێندن"
داود نه‌جم خوێندكارێكى تر‌ى شارى
خانه‌قینه‌و ئه‌ڵىَ: "منء 4هاورِێى ترم پۆلى سێى ناوه‌ندینء
ئه‌مانه‌وێت درێژه به‌خوێندن بده‌ین، به‌لاَم له‌خانه‌قین
خوێندنگه‌ى ئێواران نیه، تا بتوانین دیسانه‌وه بخوێنینه‌وه"
داود درێژه‌ى به‌قسه‌كانیداو وتى: "ئێمه جگه‌له‌وه‌ى
ته‌مه‌نمان زیاتره له‌ته‌مه‌نى یاسایى خوێندنگه‌ى رِۆژ،
سه‌رجه‌ممان رِۆژانه سه‌رقاڵى ئیشء كارینء ناتوانین بچینه
خوێندنگه‌ى رِۆژ، بۆیه داواكارین وه‌ك چۆن بانگه‌شه بۆئه‌وه
ده‌كه‌ن كه نه‌خوێنده‌وارى نه‌هێڵن ئاواش خوێندنگه‌یه‌كى
ئێوارانمان بۆبكه‌نه‌وه كه دیراسه‌ى به‌زمانى كوردى بێت،
بۆئه‌وه‌ى ئێمه‌ى خوێنده‌وار بتوانین درێژه به‌خوێندن
بده‌ین"
م.كه‌مال محه‌مه‌د غولاَم سه‌رپه‌رشتیارى
یه‌كه‌مى په‌روه‌رده‌یى له‌په‌روه‌رده‌ى خانه‌قین/ سه‌ر
به‌هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت به‌ده‌ستوورى
رِاگه‌یاند: "تا ئێستا رِێژه‌یه‌كى ئه‌وتۆ خوێندكارمان نیه كه
بیانه‌وێت له‌ئێواران به‌زمانى كوردى بخوێنن، پێویسته ژماره‌ى ئه‌و
خوێندكارانه‌ى كه ده‌خوازن له‌خوێندنگه‌یه‌كى ئێواراندا بخوێنن
له10خوێندكار كه‌متر نه‌بێت به‌لاَم ئێمه تائێستا 3خوێندكار
هاتونه‌ته لامانء ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه زیادبكات بۆ 10خوێندكار
ئه‌وا پۆلێكى ئێوارانیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه به‌زمانى كوردى،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین خوێندنى كوردى
له‌خوێندنگه‌كانى خانه‌قیندا بره‌و پێبده‌ین"
ئه‌و
سه‌رپه‌رشتیاره‌ى په‌روه‌رده‌یى خانه‌قین داوا له خوازیارانى
خوێندنى ئێوارانى كوردى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌نء
ئه‌ڵىَ: "داواكارم له‌خوازیارانى خوێندنى ئێوارانى كوردى له‌خانه‌قین
له‌دواى بلاَوبونه‌وه‌ى ئه‌م رِاپۆرته سه‌ردانمان بكه‌ن
بۆئه‌وه‌ى پۆلێكى كوردى ئێوارانیان بۆ بكه‌ینه‌وه"