سه‌لام عه‌بدولاَو فه‌رمان خێلاَنى

شارى خانه‌قین له‌رِووى ئیداریه‌وه سه‌ر به‌پارێزگاى
دیاله‌یه‌و ناوچه‌یه‌كه له ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئه‌م
شاره تا پێش ساڵى 2003 نزیكه‌ى 35000سىء پێنج هه‌زار كه‌سى تێدابوو، به
هه‌ر سىَ نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و توركمانء عه‌ره‌ب، جگه‌له‌وه‌ش
هاولاَتیانى ئه‌م شاره له‌په‌یرِه‌وكارانى ئاینى ئیسلامء مه‌سیحىء
كاكه‌یینء ئه‌وانه‌ى په‌یرِه‌وى له‌ئاینى ئیسلام ده‌كه‌ن
زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن، له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه تا ئه‌مساڵ
رِێژه‌ى دانیشتوانى ئه‌م شاره به‌شێوه‌یه‌كى نائاسایى رِووى
له‌زیادبوون كرد‌و ئێستا نزیكه‌ى 160000 كه‌سى تێدا ده‌ژی، هاولاَتیانى ئه‌م
شاره جگه‌له‌وه‌ى به‌ده‌ست بێكارىء نه‌بونیه‌وه
ده‌ناڵێنن، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ده‌ست نه‌بوونى پرۆژه‌ى
خزمه‌تگوزارى وه‌رسبوون، له‌م شاره‌دا نزیكه‌ى 15هاولاَتى شوێنى
نیشته‌جێبوونیان نیه‌و له‌سه‌ر شۆسته‌ى شه‌قامه‌كان ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌خانه‌قین فه‌رمانگه‌ى كاروكاروبارى
كۆمه‌لاَیه‌تى نیه‌و هیچ لایه‌نێكى حكومى نیه ده‌ستگیرۆیى
هاولاَتیانى بێده‌ره‌تان بكات، تائێستاش خه‌ڵكانى دڵسۆزى شاره‌كه
چه‌ندین هه‌وڵیانداوه بۆئه‌وه‌ى له‌رِێگه‌ى رِێكخراوه
مرۆییه‌كانء ده‌زگا حكومیه‌كانى به‌رپرس له‌لایه‌نى
كۆمه‌لاَیه‌تى له‌كوردستانه‌وه ئه‌م هاولاَتیانه له‌و
بارودۆخه ناهه‌مواره رِزگار بكه‌ن به‌لاَم بێسوود بووه.
ره‌شید حه‌سه‌ن باجه‌ڵان پیاوێكى به‌سالاَچووى
بێده‌ره‌تانه‌وه له‌گه‌رِه‌كى ساڵح به‌گى خانه‌قین
له‌په‌نا دیوارێكدا له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كى شرِ له‌ناو زبڵء
خاشاكء مێشء مه‌گه‌زێكى زۆردا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، به‌ده‌ستوورى وت:
"هه‌موو ته‌مه‌نم به كرێكاری له خانه‌كه‌ی سه‌عدی خانچی
به‌سه‌ر بردووه‌و خزمه‌تى خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌م كردووه، كه‌چى
ئێستا به‌م شێوه‌یه پاداشتم ده‌درێته‌وه! چاوه‌كانم
له‌ده‌ستداوه‌و ته‌نها له‌م شوێنه ده‌مێنمه‌وه‌و بۆ هیچ
جێگه‌یه‌ك نارِۆم، به‌نیازم هه‌ر لێره به‌م
نارِه‌حه‌تیه‌وه بمرم"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه
كىَ نانى ده‌داتىَ مام رِه‌شید وتى: "خه‌ڵكى خێرۆمه‌ن كه هه‌ر ناشیان
ناسم نانم ده‌ده‌نىَ، جارى واش هه‌یه به2رِۆژ پارووه نانێكم ده‌ست
ناكه‌وىَ بیخۆمء به‌برسێتیه‌وه ده‌تلێمه‌وه، له‌و كاتانه‌دا
ته‌نها به هه‌واو ئاو ده‌ژیم، تائێستا هیچ لایه‌نء به‌رپرسء
رِێكخراوێك ئاورِیان لىَ نه‌داومه‌ته‌وه وه‌ك هاولاَتیه‌كى كوردى
عێراقى، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ده‌ریاى زێرِى رِه‌ش ده‌ژین!"
له‌به‌رده‌م تیشكی خۆری بێرِه‌حمی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له
باشووری خانه‌قین و له‌پشت ده‌رگای ئاسنینى گه‌راجێكی پشتگوێخراو، دایكێك
به‌ناوی(فاتیمه موراد بیچان، له‌دایكبووی 1980)و3كچى به‌ناوه‌كانى
(زه‌هره، بوشرا، شیرین) به بێ ئاو، كاره‌با، موچه،
ره‌گه‌زنامه، ساردكه‌ره‌وه، براده‌ری گه‌رِه‌ك و
قوتابخانه، نیشته‌جێن، فاتیمه به‌ده‌ستوورى وت: "ئێمه هیچ
به‌هایه‌كمان نییه، زیاده‌ینء كۆمه‌ڵگا پێویستییه‌كی ئه‌وتۆی
پێمان نییه، بوونء نه‌بوونمان وه‌ك یه‌ك وایه، گه‌ر حكومه‌ت
ناتوانێت ئیداره‌مان بكات خۆ ده‌توانێت ئه‌نفالمان بكات بۆئه‌وه‌ى چیدى
هه‌ست به‌كه‌مى خۆمان نه‌كه‌ین"
دواى ساتێك بێده‌نگى
فاتیمه وتی: "له‌و رۆژانه‌ى كه عه‌دنان خێروڵڵا كوژرا، من له‌گه‌ڵ
دایك وباوكم چووین بۆ ئێران، باوكم له‌كاتی ئه‌نفال پێشمه‌رگه بوو،
برایه‌كم به‌ناوى (نادر) هه‌ڵهاتووی جه‌نگ بوو، له‌لایه‌ن رژێمی
به‌عسه‌وه كوژراو باوكی منداڵه‌كانیشم (نوره‌دین عوسمان ئه‌حمه‌د
ئیسماعیل، له‌دایكبووی1954) له‌كه‌ركوك كۆچی دوایی كرد".
جگه‌له‌وه‌ى له‌پشت ده‌رگای ئه‌و گه‌راجه بێ ناوه،
ئه‌م چوار ئافره‌ته ژیانێكی له‌راده‌به‌ده‌ر تاڵ
به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌ندێك جار رِووبه‌رِووى ده‌ستدرێژى سێكسیش
ده‌بنه‌وه.
فاتیمه باس له حاڵه‌تێك له‌و
حاڵه‌تانه ده‌كات كه به‌سه‌ریان هاتووه، ده‌ڵێت: "له
شه‌وێكی تاریك، رووبه‌رِووی هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێكسى بووینه‌وه‌و
هه‌رچۆنێك بوو هه‌ڵهاتینء خۆمان گه‌یانده بنكه‌ی پۆلیس، پۆلیسێك
له‌پۆلیسه‌كان وتى بوه‌سته منیش كه‌مێك جولاَمه‌وه، كه‌چى
پۆلیسه‌كه ته‌قه‌ى تێكردمء قاچێكى برینداركردم، ئه‌وه‌ش یاسا‌و
حكومه‌ت! ئه‌گه‌ر من خاوه‌نى مێرد‌و ماڵء كه‌سوكار بوایه‌م
له‌رِێگه‌ى دادگاوه مافى خۆم وه‌رده‌گرته‌وه له‌و پۆلیسه
به‌لاَم ئێمه دادگا‌و خزمه‌تگوزارى شمولمان ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئێمه مرۆڤ نین، ئه‌گه‌ر مرۆڤیش بین ئه‌وا كۆیله‌ى ده‌ستى هه‌موو
مرۆڤه‌كانى ده‌وروبه‌رمانین"
فاتیمه بێزارى خۆى
له‌ده‌ست شیعارى رِێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤء ژنانء منالاَن
ده‌رده‌برِێتء ده‌ڵێت: "زۆر تورِه ده‌بم كاتێك ئۆتۆمبیلى رِێكخراوێك
ده‌بینم یان لاى چایخانه‌یه‌كه‌وه تێده‌په‌رِم گوێبیستى شیعارى
رِێكخراوێكى ژنان یان منالاَن یان باسكردنى مافى مرۆڤ ده‌بێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ى تا ئێستا هیچ رِێكخراوێكى منالاَن به‌ده‌نگ
3مناڵه‌كه‌مه‌وه نه‌هاتوون، یان رِێكخراوێكى ژنان
به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتوون له‌كاتێكدا من ژنمء بىَ كه‌سوكارو بىَ
سه‌رپه‌رشت، به 3مناڵه‌وه چاوه‌رِێى ده‌ستى خێرۆمه‌ن
ده‌كه‌م قوتىَ نانمان بداتىَء له‌پشت ده‌رگاى ئه‌م گه‌راجه‌شدا
ده‌خه‌وین، ئه‌و رِێكخراوانه ته‌نها بۆ پاره خواردنء كه‌شء فش
دامه‌زراونء كارى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان ناكه‌ن"
ئه‌حمه‌د سیا عه‌ره‌ب یه‌كێكى تره له‌و پیاوانه‌ى كه
بێده‌ره‌تانه‌و له‌سه‌ر شۆسته‌ى شه‌قامه‌كان ده‌خه‌وێتء
خێرۆمه‌ن خێرى پێده‌كه‌نء خواردنى ده‌ده‌نىَ، بۆ ده‌ستوور ده‌ڵێت:
"كاتی خۆی نه‌وتی ره‌ش و گازم ده‌گواسته‌وه بۆ
گه‌رماوه‌ی(له‌كڵه) و(سه‌فه‌ر) پاشان له شاره‌وانی خانه‌فینء
كفریء سه‌عدیه كرێكاریم كردووه، شوێنی نووستنم نیه‌و له‌م
گه‌راجه ده‌خه‌وم، به‌ڵام چه‌ند خێرۆمه‌نێك به‌ڵێنیان داوه
له ئاوایی ته‌فره‌قه شوێنى خه‌وم بۆ دابین بكه‌ن، له‌ساڵى 19970
هاوسه‌ره‌كه‌م كۆچی دواییكرد، به‌لاَم تا ئێستا وه‌ك كرێكار خانه‌نشین
نه‌كراومء كۆمه‌كى فه‌قیرانه‌شم پێناده‌ن، جه‌ماعه‌تی
عه‌لوه‌ی سه‌وزه و شوفێره‌كان و به‌قاڵه‌كانی جه‌له‌ولا كه
لێره كارده‌كه‌ن یارمه‌تیم ده‌ده‌ن"
د.سابیر جیهانگیر
ئه‌ندامى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌رمیان كه دانیشتووى
خانه‌قینه سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنى ئه‌م بێده‌ره‌تانانه‌ى
خانه‌قین به‌ده‌ستوورى رِاگه‌یاند: "كارى ئێمه وه‌ك خاچى سوورى
نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكه نه‌ك بۆ چه‌ند كه‌سێكى
كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سانه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌شوێنێكنء
ناتوانین كۆیان بكه‌ینه‌وه، هاوكاریكردنى ئه‌و بێده‌ره‌تانانه
ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بكرێت"
سه‌میر
محه‌مه‌د نوور سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى قه‌زاى خانه‌قین
له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ستوورى رِاگه‌یاند: "ئێمه هیچ
بودجه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن دیاله‌وه پێ‌نادرێت تا بتوانین شوێنى
حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌و بێده‌ره‌تانانه دابین بكه‌ین، هه‌ندىَ
جار كێشه بۆ ئێمه‌ش درووست ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ندىَ له‌و
كه‌سانه له‌به‌رده‌م دوكانء ئوتێله‌كانى شاردا ده‌خه‌ونء
خاوه‌ن ئوتێلء دوكانه‌كانیش سكالاَیان له‌ده‌ست ده‌كه‌ن، به‌رِاستى
نازانین چیان لێبكه‌ینء بۆ كوێیان به‌رین؟! پێویسته فه‌رمانگه‌ى
چاودێرى كۆمه‌لاَیه‌تى هاوكارى ئه‌و كه‌سانه بكه‌نء شوێنیان بۆ دابین
بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵى
تێدابوو، ئێمه بایكۆتمان كردنء ئێستا ئیشه‌كانیان رِاگیراوه‌و وه‌ك
ئه‌وه وایه چاودێرى كۆمه‌لاَیه‌تى نه‌بێت
له‌خانه‌قین"
فۆتۆ: سه‌لام عه‌بدولاَ